دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری بۆ دامەزرێنرا بۆ چالاککردنی دەستپێشخەرییەکانی عێراق لە چاکسازیدا

Sun Jan 29 00:00:00 EST 2017

جێگری سەرۆکی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران، دکتۆر نوفل الحسن، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لە عێراق بەڕێز منیر تابت. وێنە: عبدالهادي حمید/ UNDPعێراق 2017

بەغداد – بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لە عێراق ئەمڕۆ لە بەغداد ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا واژۆکرد بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری (FFER)

لەڕێی دامەزراوەکەوە، UNDP پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکات بۆ کارکردن لەسەر بەرەنگارییە سەرەکییەکانی بواری ئابووری و چالاککردنی کارنامەی چاکسازی. فرەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی داهاتی نەتەوەیی و باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرمایەی نەتەوەیی ئەو خاڵانەن کە تەرکیزیان دەخرێتەسەر.

جێگری سەرۆکی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران، دکتۆر نوفل الحسن گوتی: "حکومەتی عێراق پێزانینی هەیە بۆ ئەو پشتیوانییەی لەلایەن UNDPەوە دەستەبەرکراوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا وەک بەشێک لەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن حکومەتەوە گیراونەتەبەر بۆ بوژاندنەوەی ئابووری."

بەڕێوەبەری گشتیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لە عێراق بەڕێز منیر تابت گوتی: "لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا عێراق ئەرکی سەرشانی بە چەندین بەرەنگاریی ئابووری قورس بووە کە بودجەی دارایی هیلاک دەکات و کاردەکاتە سەر قووتی هەزاران کەس. دامەزراندنی دامەزراوە کۆمەککارییەکە بۆ چاکسازیی ئابووری هەلێک دەستەبەر دەکات بۆ خێراکردنی پلانی حکومەت بۆ چاکسازی."

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری (FFER) شارەزایی دەخاتەگەڕ بۆ پشتیوانیی جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە هەرە پێشینەکانی چاکسازی لەژێر ڕابەرایەتیی فەرمانگەی سەرۆک وەزیراندا.

 

#IraqReforms #چاکسازی_عێراق

پەیوەندی

نداء هلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، UNDP لە عێراق

م. 9647804473336+