وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی کردوە بە پلاندانان بۆ چاکسازیی لەسەر ئاستی دامودەزگاکان

Tue Feb 07 00:00:00 EST 2017

یەکەم لە زنجیرەیەک وۆرکشۆپ کە بەردەام دەبێت هەتا ١٨ نیسان ٢٠١٧ بۆ باسکردن لە لایەنە جیاوازەکانی چاکسازی دامەزراوەیی. وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق/٢٠١٧

بەغداد- لەڕێی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراقیی بۆ چاکسازیی لە کەرتی ئاسایش دا و بەپێی یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2016 ی وەزارەتی ناوخۆ، ئەم وەزارەتە دەستی کردوە بە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و پلاندانان بۆ چاکسازیی لەسەر ئاستی دامودەزگاکانیدا بە پاڵپشتیی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP). یاسای ژمارە 20 بنەما یاساییەکان لەسەر ئەم چاکسازیانە بۆ وەزارەتەکە دابین دەکات، هەروەها تەرکیزدەکاتەوە لەسەر چەند بوارێکی سەرەکی، وەکو بەهێزکردنی نیزامو فەرمانی گشتی و پاراستنی ژیانی خەڵكی و ئازادی و موڵکەکان لە هەموو هەڕەشەیەك و ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی دەستدرێژیکاران.

لەم ڕووەوە، وەزارەتەکە کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی 11 وۆرکشۆپ دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامودەزگا نیشتیمانیەکان و UNDP و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ پەرەپێدان بە ستراتیژیەتێک بۆ بەهێزکردنی ڕۆلی وەزارەتەکە و کارکردن و ئامادەباشیی وەزارەتەکە لەگەڵ پڕکردنەوەی لایەنی ئاسایش و دادوەریی حکومەت کە لەژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش) ئازادکراون. ئەمە باشترکردنی ئامادەباشیش دەگرێتە بۆ باسکردنی پێویستیە ماوە مامناوەند و ماوەدرێژەکانی ناوچە ئازادکراوەکان و هەموو نیشتیمان. ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی NSS و ڕەشنوسی ستراتیژیەتی چاکسازیی کەرتی ئاسایش SSRS پاڵپشتیی لە مەبەستی گشتیی وۆرکشۆپە پلانبۆدانراوەکان دەکات.

لە وتەی دەستپێکیدا لە بۆنەی کردنەوەی وۆرکشۆپەکاندا کە لە بەرواری 7 ی شوباتی 2017 دا ئەنجامدرا لە بەغداد، جێگری باڵای وەزیری ناوخۆ، دکتۆر عەقیل ئەلغەزالی، وتی :"وەزارەتی ناوخۆ سەرکەوتنەکانی نێو گۆڕەپانی جەنگ دەگوازێتەوە بۆ پێکهێنانی پەیوەندی ئاست بەرز لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەسەر ئەوەی کە دەکرێت بەدەستبێت وەکو بەشێك لە دابینکردنی ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک. لەبەر ئەمە، وۆرکشۆپەکەی ئەمڕۆمان جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە وەزارەتی ناوخۆ جددیە لەسەر چاکسازیەکان و ئەو ڕوانگەیەی هەیەتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە بەدەنگەوەچوونی بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەماندا."

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە UNDP، خاتو کامیلا هێماساگاما وتی :" هەوڵە بەگەڕخراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ زۆر پێویستن و خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگن لەنێو هەوڵەکانی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراقدا. ئێمە خۆشحاڵین پاڵپشتیی ئەم پڕۆسە گرنگە بکەین."

بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ، جەنەڕال عەلاء ‌حسێن عەلی و لیوا فارس فالح عەبد کە ئەندامی لیژنەی نیشتیمانین لە SSR دا، کورتەیەکیان پێشكەشکرد لەسەر NSS و ڕەشنوسی SSRS و ڕۆڵی وەزارەت لەم بوارەدا. لیوا فارس پلانی کاری 2017 ی خستە ڕوو کە دانراوە بۆ تەواوکردنی ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ بەپێی ڕەشنوسی SSRS بە هەموو تەداخولەکانەوە بۆ ڕێگرییکردن لە هەڕەشە و مەترسیەکان لە داهاتوودا.

شانبەشانی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و دیالە و جەزیرە و ئەنبار و سەلاحەدین و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراقی INIS و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان ئامادەی بۆنەکەبوون. هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان پێکهاتبون لە نوێنەرانی کەنەدا و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا EU و دانیمارک و فەرەنسا و هۆڵەندا و پۆڵەندا و ئیسپانیا و هاوپەیمانێتی هێزی هاوبەش  CJTF و لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ICRC و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM.

زنجیرە وۆرکشۆپەکە بەردەوام دەبێت تا بەرواری 18 ی نیسانی 2017 بۆ باسکردنی ئەم بابەتانەی لای خوارەوە:

بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، هێرشی تیرۆریستی، دەزگای پەیوەندیەکانی پۆلیس، دەزگای لێکۆڵینەوە و هەواڵگریی فیدڕاڵیی، دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی، سەرچاوە مرۆییەکان و ڕاهێنان، تەکنۆلۆژیا و باڵەفڕەکردنی پۆلیس، پێکهاتەی ڕێکخراوەیی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێپێدانەکانی ئاسایش، خزمەتگوزاریە نیشتیمانیەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرزکردنەوەی ئامادەباشی و لەکۆتاییدا ئاخاوتن لەسەر پێشنیارەکان.

IraqReforms#

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا. م، 9647511843529+

عەممار ئەلتائی، بەرپرسی پڕۆژە، حکومی یاسا. 

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن