UNDP بەردەوامە لە باشترکردنی بەدەنگەوەچوونەکانی بۆ توندوتیژی سێکسی و لەسەر بنەمای ڕەگەز لە عێراقدا

Thu Feb 09 00:00:00 EST 2017

پارێزەری هاریکاریی یاسایی، خاتو عەزراء حەمید، وتی :" ڕاهێنانەکەی ئەمڕۆ یارمەتیداین لە تێگەشتن لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێبازێکی باشتر کە پەیوەستبێت بە کەسی ڕزگاربووەوە لە نوێنەرایەتیکردنی ئافرەتە ئاوارەکاندا." وێنە: بەراء عەفیف، UNDP/ عێراق 2017

بەغداد- لە نێو هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ باسکردنی توندوتیژی سێکسی و لەسەر بنەمای ڕەگەزی  SGBV لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لە بەرواری 9 ی شوباتی 2017 لە سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە بەغداد، لەژێر ناونیشانی بەرەوپێشبرنی تێگەشتنەکان لە باشترکردنی بەدەنگەوەچوونی توندوتیژی سێکسی و لەسەر بنەمای ڕەگەزی  SGBV. ئەمە دووهەمین وۆرکشۆپ بوو لەسەر بابەتە کە لەلایەن بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە UNDP یەوە ئەنجامدرا بۆ ستافی لایەنی جێبەجێکاری هاریکاریی یاسایی سەر بە ڕێکخراوی دار ئەلخیبرە (DKO)

ئامادەبوان باسی باشترین شێوازی خستنەڕووی ڕووداوەکانی SGBVیان کرد لە کامپی ئاوارەکاندا بە بەکارهێنانی ئەزمونی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی. هەروەها تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی گونجاو و ڕاوێژکاریی لەگەڵ کەسەکان و ڕێکاریەکانی بەدواداچوون و مەترسی و نشێویەکانی کارکردنی کەسانی ناشارەزا لەسەر کەیسەکانی SGBV.

ڕاوێژکاری UNDP، بەڕێز شۆن لیز، وتی :" ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتیە لە بەهێزکردنی تێگەشتنەکان لە جۆرەکانی SGBV و هۆکارەکانی و دەرەنجامەکانی، بۆ ئەوەی ئەو هاریکاریە یاساییانەی پێشکەشی ئافرەتانی ئاوارەی ڕزگاربوو دەکرێت باشتربکرێن. ئەم وۆرکشۆپە بۆ پاڵپشتیکردنی فراوانکردنی هەوڵەکانی بەرنامەی حوکمی یاسا بوو بۆ ئەوەی پێڕاگەشتن بە دامودەزگا دادوەریەکان زیاتر بکرێن و بەرزکردنەوەی هوشیاری لەسەر مافەکان ئەنجام بدرێت و توانستی دابینکارانی هاریکاریی یاسایی زیاتر بکرێن."

خاتو عەزراء حەمید، پارێزەری هاریکاریی یاسایی لە ڕێکخراوی DKO وتی :" ئەم وۆرکشۆپانە گرنگن بۆ بەشداریپێکردنی ئەزمونەکان و زیادکردنی زانیاریەکان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی SGBVدا. ڕاهێنانەکەی ئەمڕۆ یارمەتیداین لە تێگەشتن لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێبازێکی باشتر کە پەیوەستبێت بە کەسی ڕزگاربووەوە لە نوێنەرایەتیکردنی ئافرەتە ئاوارەکاندا."

پێڕاگەشتنی زیاتر بە دادوەری وەکو ئەولەویەتێکی سەرەکی دانراوە لە ژێر یاسای ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 1325 ی ساڵی 2000 بۆ ئافرەتان و ئاشتی و ئاسایش، لەگەڵ ئەجێندای پەرەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 کە عێراق لە ساڵی 2016 دا گرتویەتیە خۆ. لە ساڵی 2011 ەوە UNDP هەوڵی داوە بۆ بە‌هێزکردنی پێڕاگەشتن بە دادوەری بۆ گروپە دۆخناسکەکانی عێراق، بەتایبەتی لەسەر کەیسەکانی تاوانکاری و باری کەسیی و SGBV. لە ساڵی 2016 دا UNDP هاریکاریی یاسایی بۆ نزیکەی 4240 ئافرەت و کچی ئاوارە دابینکردوە لە هەموو عێراقدا، بە نزیکەی 500 بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی DKO کە نزیکەی سەدا 10 ی ئەم کەیسانە پەیوەست بوون بە SGBV یەوە. 

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا. م، 9647511843529+