عێراق لە ئامادەسازیدایە بۆ کپکردنی گازە دەردراوەکان لەڕێی پەرەدان بە نەخشە ڕێگایەک بۆ کرداری کەمکردنەوە

Sat Feb 11 00:00:00 EST 2017

جێگر وەزیری تەندروستی و ژینگە وتی: "ناما دەبێتە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی دیدی ئێمە لەسەر کارکردن بە شێوەیەکی پراکتکی لە بواری کەشوهەوادا." وێنە : پەرێز موحسین دزەیی. UNDP عێراق/2017

هەولێر- 27 شارەزا و بەرپرسی عێراقی ئاخاوتنیان ئەنجام دا و ڕێکەوتن سەبارەت بە چێوەیەک بۆ کارەکانی عێراق لەسەر کەمکردنەوەی هۆکارەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا کە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە (نەخشەڕێگای کرداری کەمکردنەوەی گونجاوی نیشتیمانیی- NAMA). ئەم چێوەیە دەرەنجامی ئەو چاوپێکەوتنە ڕاوێژکاریە تەکنیکیانە بوو کە ڕێکخرا لەنێوان هەولێر و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەدا (MoHE)، لەڕۆژەکانی 10 و 11ی شوباتی 2017 دا.

جێگر وەزیری تەندروستی و ژینگە، دکتۆر جاسم ئەلفەلاحی، وتی :" عێراق بە بە ڕاستی کاردەکات لەسەر هۆکاری گۆڕانکاریی کەشوهەوا، وە ناما دەبێتە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی دیدی ئێمە لەسەر کارکردن بە شێوەیەکی پراکتکی لە بواری کەشوهەوادا."

لەبەرامبەردا، سەرۆکی بۆردی پاراستن و باشترکردن ژینگە (EPIB)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان KRG، بەڕێز سەمەد موحەمەد حسێن سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتیی UNDP بۆ ئامادەسازییەکەی نەخشەڕێگای ناما و وتی :" ڕاوێژکاریی تەکنیکی لەسەر ناما زۆر بەسوودبوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەرتانەی دەتوانن ببنە هۆکار بۆ کپکردنی گازە دەردراوەکانی هەرێمی کوردستان."

بەڕێوەبەری بەرنامەی گۆڕانکاریی ژینگە و وزە و کەشوهەوا (EECC) ی سەر بە UNDP، بەڕێز تەریقولئیسلام، وتی :" ئەم کۆبونەوە ڕاوێژکاریە تەنا بۆ یارمەتیدانی عێراق نیە لەسەر ستراتیژیەتە گشتیەکەی بۆ کارکردن لەسەر کەشوهەوا، بەڵکو دڵنەواییدانەوەشە لەسەر ئەوەی پەیوەستبوونێکی جددی هەیە لەسەر هەردوو ئاستی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمایەتی بەرەو کارکردنێکی هەماهەنگساز و پێکەوەیی و ڕێکاریەکانی ڕێگری لە بەرامبەر ئاستەنگیەکانی پەیوەست بە کەشوهەوادا."

بەشداربوان بریتیبوون لە نوێنەرانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و کەرتە جیاوازەکانی پەیوەست بە کەمکردنەوەی گازە دەردراوەکان. لەگەڵ پێداچوونەوە بە ئەگەرەکانی کەمکردنەوە لە کەرتە ئەولەویەتەکاندا، بەهەمان شێوە ستراتیژەت و میکانیزمێکی گونجاویان دانا بۆ کارەکانی جێبەجێکردن لە کەرتە باسکراوەکاندا.

کارە ڕاوێژکاریەکە لەڕێی پڕۆژەی بەگەڕخستنی وزەی ڕووناکیی خۆرینەوە لە عێراقدا ئەنجامدرا، کە سەر بە UNDP و  لەلایەن دامەزراوەی ژینگەی جیهانی (GEF)یەوە کۆمەکی کرا. 

پەیوەندی

تەریقولئیسلام، بەڕێوەبەری بەرنامەی گۆڕانکاری ژینگە و وزە و کەشوهەوا (EECC).

م، 9647801976462+