وڵاتی هۆڵەندا پاڵپشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە بەخشین لەڕێی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووریەوە

Thu Feb 16 00:00:00 EST 2017

هەولێر، 16 ی شوباتی 2017- شانشینی هۆڵەندا نزیکەی 270،000 دۆلاری ئەمریکی (250،000 یۆرۆ) دەبەخشێت بە جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوری کە لەلایەن بانکی جیهانییەوە پەرەیپێدراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستانی عێراق (KR-I). بەشدارییە داراییەکە لەڕێی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابوری (FFER KR-I)-وە دەکرێت، کە کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بوو لە کۆتایی ئەیلولی 2016 دا.

لەڕێی FFER ەوە، UNDP پاڵپشتیی جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوری دەکات کە باسی ئاستەنگیە سەرەکیەکانی ئابوری دەکات لە هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ چالاککردنی ئەجێندای چاکسازیی، بە تەرکیزکردنە سەر گۆڕین و هەمەچەشنە کردنی ئابوری و بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت.

وەزیری پلاندانان، دکتۆر عەلی سندی وتی :" گریمانەیەکی سانا هەیە لەپشت ئەم نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوریەوە، کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت داهاتوویەکی باشتر بۆخۆی دابین بکات ئەگەر پێکەوە کاربکەین بۆ بەدیهێنانی ئەم لایەنە. پڕۆسەی کاراکردنی ئابورییەکەمان بۆ ئامادەبوون بۆ داهاتوویەکی باشتر لەم نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوریەدا باسکراوە. ئێمە چاکسازیی گرنگ ئەنجام دەدەین کە وادەکات ببێتە هۆی گونجاندنی لایەنی ئابوری بە دوورکەوتنەوە لە پشت بەستن بە نەوت، لەگەڵ پاراستنی هەژاران لە کاریگەریەکانی کەمی داهات. پێویستە هانی کەرتی تایبەت بدەین و وەبەرهێنانی بیانی ڕابکێشین بۆلای خۆمان ئەگەر بمانەوێت ئامادەبین بۆ هێزێکی کاری گەورەتر و بە بەرهەمتر. دەبێت ئەم کارە ئاسان بکەین بۆ دەستپێکردن و ئەنجامدانی کار."

کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر، خاتوو جانێت ئەلبێردا، وتی :" هەرێمی کوردستان دووچاری چەندین ئاستەنگی بۆتەوە، بنیادنانی ئابوریەکی شەفاف و بەردەوام و چاکسازیکردن لە کەرتی گشتیدا بە شێوەیەک کە بوژانەوەی ئابووری ئاسانبکات وەک لەوەی ڕایبگرێت بریتیە لەو هەنگاوە گرنگەی کە هەرێم دەبێت بینێت بۆ پەرەدان بە ئابوریەکی بەردەوام، ئەم کارە بۆ هاوڵاتیەکانی باش دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبونی متمانە و هەروەها بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیش باش دەبێت. حکومەتی هۆڵەندی چەندین جۆر لە پاڵپشتیی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، وەکو پاڵپشتیی سەربازی و مرۆیی و چالاکیی سەقامگیرکردن  کە ئەمانە هەمووی دەبنە زیادکردنی پەیوەندی و بەرژەوەندیەکانمان لە مامەڵەکردن و بنیادنانی ئابوریەکی هەمەچەشنە و گۆڕینی هەرێمەکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر. من بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕوانی ئاخاوتنێکی باش و کراوەم لەگەڵ هەموو پشکدارەکانی نەخشە ڕێگای چاکسازی ئابوری و هیواخوازم ئەم نەخشە ڕێگایە ببێتە هۆی دابینکردنی سەکۆیەکی فراوانتر بۆ ئاخاوتن لەگەڵ خەڵکی لەسەر ئەو هەنگاوە گرنگانەی دەبێت بنرێن."

جێگر بەڕێوەبەری گشتیی UNDP لە عێراقدا، بەڕێز سوڵتان هاجیێڤ وتی :" بەخشینەکەی هۆڵەندا بۆ FFER KR-I یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی خستنە ڕووی قەیرانی ئابووری لە ڕێی بەئەولەویەتکردنی تەداخولەکانی کە دەکرێت کاریگەریی ڕاستەقینەیان هەبێت لەسەر ژیانی خەڵکی. لەگەڵ ئەمەشدا، جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دەکرێت لەکاردا بمێنێتەوە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین لە نزیکەوە هاوبەشیی بکەین لەگەڵ هاوکارانی بانکی جیهانی لەسەر ئەم دەستپێشخەریە گرنگە."

کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیی بە بانکی جیهانیشەوە، وادەکات FFER KR-I شارەزاییەکانی بجوڵێنێت بۆ پاڵپشتییکردن لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریە ئەولەویەتەکانی چاکسازیی بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پلاندنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

#IraqReforms

پەیوەندی

نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندیەکان، UNDP عێراق، م، 9647804473336+