لیژنەی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەرپرسیارێتی و دادوەری سەر بە پەرلەمانی عێراق لە پەرەپێدانی ستراتیژیەتێکی دوو ساڵە دایە

Tue Feb 21 00:00:00 EST 2017

بەهەمان شێوە پلانێكی کار پەرەیپێدرا لەکاتی وۆرکشۆپەکەدا بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجە ستراتیژیەکانی لیژنە. وێنە UNDP عێراق 2017

سلێمانی- وەکو بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (CoR)، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) هاریکاری لیژنەی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەرپرسیارێتی و دادوەری کرد بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتێکی پێکەوەیی بۆ خولی ئێستای حکومەت (تا ساڵی 2018) بەلەخۆگرتنی دیدگا و کار و بەهاکانەوە. ئەم کارە تەواوکرا لە وۆرکشۆپێکدا کە لە سلێمانی بەسترابوو لە ڕۆژەکانی 18-21 ی شوباتی 2017 دا، پێكەوە ڕێکخرا لەگەڵ پڕۆژەی بەهێزکردنی حوکمڕانی بەشدارانە و بەرپرسانە (SPAG) ی سەر بە (UNDP) و (CoR )، وە لەلایەن حکومەتی دانیماریکیەوە کۆمەکی کرا.

ئەندامانی لیژنەکە و ڕاوێژکاران و ستافی تەکنیکی پێکەوە کاریان کرد لەسەر ستراتیژیەتەکە لەگەڵ ستافی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەن و نوسینگەی پەیوەندیە تەشریعیەکاندا. هەروەها پلانێکی کاریان پەرەپێدا بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجە ستراتیژیەکانی ئەنجومەن، وە ڕێککاریە ستانداردەکانی هەڵسوڕانیش (SOPs) دانران بۆ ئاسانکردنی کارەکان.

ڕاوێژکاری یاسایی بۆ ئەنجومەنی یاسایی لە (CoR) دا، خاتوو فڕیاڵ موحەمەد، وتی :"ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەربوە بۆ بەهێزکردنی بناغە تەشریعیەکانمان و بوە پاڵپشت بۆ یاسادانەرەکانی ناو پەرلەمان لە کارەکانی خۆیاندا."

بەرپرسی پڕۆژەی (SPAG)، خاتوو ئیسراء ئەلجبوری، وتی:" لەڕێگەی بەرەپێدانی ستراتیژەتێکەوە، لیژنەی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەرپرسیارێتی و دادوەری دەتوانێت پلانەکانی بە شێوەیەکی کاراتر بەڕێوە ببات و جێبەجێیان بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆڵی پەرلەمان لەکاری چاودێریکردندا."

ستراتیژیەتەکە و پلانی کارەکە و (SOPs) لەلایەن ئەندامانی لیژنەکەوە وەردەگیرێن و لەگەڵ سەرۆکایەتی (CoR) دا بەشدارییان پێدەکرێت بۆ پەسەندکردن. لیژنەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و پەیوەندیە تەشریعیەکان هەمان کاریان ئەنجامدا لە ساڵی 2016 دا و لەلایەن  (UNDP) یەوە پاڵپشتیی کران.

پەیوەندی

زەیاد ئەلعوبەیدی، جێگر بەڕێوەبەری پڕۆژە لە SPAG دا.