ئاستی توانستی ستافی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرزکرایەوە لەسەر ڕەشنوسکردن و پێداچونەوەی یاسا

Sat Feb 25 00:00:00 EST 2017

ڕاوێژکاری یاسایی لە فەرمانگەی کاروباری یاسانداندا وتی :" ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەنگاوێکی تر بنێین بەرەو یاسادانان بە شێوازێکی ئاست بەرز لە پەرلەماندا لە ڕێی ڕاهێنانکردن لەسەر تەکنیکە پێشکەوتوەکاندا." وێنە: UNDP عێراق/2017

سلێمانی- بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) وۆرکشۆپێکی ڕێکخست لە ڕۆژەکانی 22 – 25 ی شوباتی 2017 دا لە سلێمانی بۆ یارمەتیدان لە بەرزکردنەوەی توانستی ستافی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (CoR) لەسەر ڕەشنوسکردن و پێداچونەوەی یاسایی. وۆرکشۆپەکە لە ژێر ناونیشانی بنەما و کارامەییەکانی پێداچوونەوەی یاسادانان لەلایەن حکومەتی دانیمارکیەوە کۆمەکیکرا لەژێر پڕۆژەی بەهێزکردنی حوکمڕانی بەشدارانە و بەرپرسانە دا (SPAG).

دوازدە بەشداربوو لە فەرمانگەی وتەبێژ بۆ کاروباری یاسادانان و ڕاوێژکارانی یاسایی لە ئەنجومەنەکانی پەرلەماندا بنەماکانی یاسادانان و ئامڕازەکان و شێوازەکانی پێداچوونەوەیان پێناسێنرا، لەگەڵ میکانیزمەکانی شیکارکردنی ڕەشنوسی یاسا و زمانی ڕەشنوسکردن.

ڕاوێژکاری یاسایی لە فەرمانگەی کاروباری یاساداناندا، بەڕێز ئوسامە نەجم، وتی :" ئەمە یەکەمین ڕاهێنانی تەکنیکیە بۆ من لەسەر پەرەپێدان و پێداچوونەوەی یاسادانان، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هەڵسوڕانمان بە گشتی. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەنگاوێکی تر بنێین بەرەو یاسادانان بە شێوازێکی ئاست بەرز لە پەرلەماندا لە ڕێی ڕاهێنانکردن لەسەر تەکنیکە پێشکەوتوەکاندا."

جێگر بەڕێوەبەری پڕۆژەی SPAG، بەڕێزە زەیاد ئەلعوبەیدی وتی :" بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی ستافی فەرمانگەی کاروباری یاسادانان بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەری COR دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و فەرمانەکانی، چونکە هەموو ڕەشنوسەکانی یاسا لەم فەرمانگەیەدا پێداچوونەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت."

UNDP پاڵپشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردوە لەسەر هاوچەرخکردنی ڕێکاریە ناوخۆییەکانیدا، تا ڕۆڵی چاودێریکردنی پەرلەمان بەسەر پڕۆسەکانی یاساداناندا بەهێزبکات و حوکمڕانیکردنی بەشدارانە و بەرپرسانەی بەهێزبکات هاوتا لەگەڵ پلانەکانی چاکسازیی نیشتیمانیدا.

پەیوەندی

زەیاد ئەلعوبەیدی، جێگر بەڕێوەبەری پڕۆژەی SPAG