یەکێتی ئەوروپا بڕی 14.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت بۆ سەقامگیرکردنی عێراق

Sat Mar 04 00:00:00 EST 2017

بەڕێز جۆبست ڤۆن کیرخمان، وتی :" گرنگە بە خێرایی پاڵپشتیی ئەو عێراقیانە بکرێت کە لەژێر دەسەڵات و تۆقاندنی داعشدا ژیاون." وێنە: لیندزی مەکێنزی/ UNDP عێراق/2017

بەغداد- یەکێتی ئەوروپا (EU) بڕی 14.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (14 ملیۆن یۆرۆ)ی بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ی سەر بە (UNDP) بۆ کۆمەککردنی کاری دەستپێشخەری خێرا لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

بنەما لەسەر ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکان لەلایە حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکانەوە، (FFIS ) بەخێرایی یارمەتیی چاککردنەوەی ژێرخانی گشتی دەدات و پارە دەداتە کاری بچوک و توانستی حکومەتی ناوخۆیی بەرزدەکاتەوە و هانی بەشداریکردنی مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵگا دەدات و خستنەسەرکاری ماوەکورت دابین دەکات لە ڕێی پلانی کاری گشتییەوە.

نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراقدا، خاتوو لیز گراندێ، وتی :" ئەم بەخشینە نوێیە دەبێتە هۆی جیاوازیەکی گەورە. زیاتر لە  1.5 ملیۆن کەسی عێراقی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا و سەدان هەزاری تریش ئەگەری ئەوەی هەیە لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە. هەر کە داعش تێكشکا لە عێراقدا، پێشبینی ئەوە دەکەین سێ ملیۆن کەسی عێراقی کە لەماڵ و حاڵەکانی خۆیان هەڵهاتوون بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگاکانیان. کاری زۆر هەیە لەم شار و قەزایانەدا ئەنجام بدرێت و بەهۆی ئەم بەخشینەوە FFIS دەتوانێت بە خێرایی کارەکانی فراوان بکات."

سەرۆکی یەکەی هاریکاریی و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هێمندا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا، بەڕێز جۆبست ڤۆن کیرخمان، وتی :" گرنگە بە خێرایی پاڵپشتیی ئەو عێراقیانە بکرێت کە لەژێر دەسەڵات و تۆقاندنی داعشدا ژیاون. پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا یارمەتیدەریان دەبێت لە گەڕاندنەوەیاندا بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە زووترین کات، هەروەها یارمەتیدەریان دەبێت لەوەی ژیانێکی شکۆمەندانە بژین و دەستبکەن بە بنیادنانتی داهاتوویەکی باشتر بۆخۆیان."

کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بەڕێز پاتریک سیمۆنێت، وتی :" یەکێتی ئەوروپا دووپاتی دەکاتەوە پابەند بێت بە بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیدا بۆ سەقامگیری. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی موسڵدا، سەقامگیرکردنی دەستبەجێ و سەرکەوتوانەی ناوچە ئازادکراوەکان ئەولەویەتێکی بەرزە بۆ ئامادەسازی پێشوەختەی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکانی ناوخۆ بە سەلامەتی، هەروەها بناغەیەکە بۆ ئاشتەوایی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتیمانی."

FFIS لە حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کار دەکات. لەم دواییانەدا، دەستی کردوە بە کارکردن لە موسڵدا، کە تیایدا ئەم دامەزراوەیە هەر لە ئێستادا زیاتر لە 100 پڕۆژەی هەیە، بە هەلەکانی خستنە سەرکاری ماوەکورت بۆ هەزاران کەس تا شوێنە گشتیە سەرەکیەکان و بینا و ڕێگاکان پاکبکەنەوە.

#IraqStabilization

پەیوەندی

لینزی مەکێنزی، بەرپرسی پەیوەندیەکان بۆ FFIS. م، 9647511353085+

موحەمەد فەوزی، بەرپرسی زانیاری و ڕاگەیاندن، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق. م، 9647809285377+