هێلین کلاڕک لەسەر ڕۆژی جیهانی خانمان وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە بگونجێین بۆ ڕاماڵینی بەربەستەکان لەبەردەم یەکسانی ڕەگەزیدا

Wed Mar 08 00:00:00 EST 2017

بەڕێوەبەری UNDP: خانمان زۆر کەمن لە بەڕێوەبردندا لە کەرتی کۆمپانیاکاندا، کە ڕێژەکەیان تەنها لەسەدا 22 ی پلە وەزیفیەکانی ڕابەرایەتی باڵای کارن.

نیویۆرك- ئەم ساڵ، ڕۆژی جیهانی خانمان تەرخان کراوە بۆ خانمان لە جیهانی کاردا کە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە: هەسارەی 50 بە 50 لە ساڵی 2030 دا. گۆڕانکاریی جیهانگیری و تەکنۆلۆجیا ئەم گۆڕانکاریانە بەڕێوە دەبەن. گرنگە خانمان بتوانن سەرکەوتووبن لەم جیهانە نوێیە گۆڕاوەدا.

وەکو چۆن هەیە، هێشتا کەلێنی نێوان موچەکان ماوە، خانمان بە تێكڕا لەسەدا 24 کەمتر لە پیاوان پارە وەردەگرن. خانمان تەنها ئەگەری نیوەی ئەوەیان هەیە کە وەکو پیاوان کارێکی تەواو (فول تایم)ی موچە تەواویان دەستبکەوێت. خانمان لە کارە دۆخناسک و ناڕەسمیەکاندا زۆر زۆرن، کە زۆرجار پارێزبەندیی کۆمەڵایەتییان نیە و لە بەڕێوەبردنی کەرتی کۆمپانیاکاندا زۆر کەمن، کە ڕێژەکەیان تەنها لەسەدا 22 ی پلە وەزیفیەکانی ڕابەرایەتی باڵای کارن.

لۆدێکی زۆری کاری بێ پارە خانمانی لە هێزی کاردا بەند کردووە. خانمان خەمڵێنراون بەوەی کە سێ هێندە زیاتر لە پیاوان کاری بێ پارە دەکەن، لە بایەخدان بە منداڵان و نەخۆشان و بەساڵاچوانەوە تا بەخێوکردن و ئامادەکردنی خواردن.

لەو کۆمەڵگایانەی کە دەستیان ناگات بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیە ئامادەکراوەکاندا، وەبەرهێنان و کارکردن بۆ ئاو و وزەی بەردەوام دەبێتە هۆی گێڕاندنەوەی کات بۆ خانمان کە لە ئێستادا کاتێکی زۆر بەسەردەبەن لە کۆکردنەوەی ئاو و سوتەمەنیدا. گۆڕانکاری لە نمونە چەقبەستوەکانی ڕەگەزدا گرنگە بۆ ئەوەی هەردوو پیاوان و خانمان پێکەوە بەشداربن لە کارەکانی بایەخپێدانداندا بۆ بەدەستهێنانی یەکسانێتی ڕەگەزیی.

پێڕاگەشتن بە تەکنۆلۆجیای نوێ گرنگە بۆ خانمان لە هەموو کۆمەڵگاکاندا، تا زانیاریەکانیان لەسەر خزمەتگوزاری و بانکەکان بەدەست بگات. کچان دەبێت هانبدرێن بۆ تێکۆشان و خوێندن لە زانست و تەکنۆلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری و ئەو وانانەی دەبنە دابینکردنی هەلی زۆر، هەروەها هەوڵی کۆمپانیای زیاتر پێویستە بۆ برەودان بە بەشداریکردنی خانمان و بەرەوپێشچوون لە کەرتەکانی تەکنۆلۆجیادا

لە 173 ڕاپۆرتی ئابووریدا کە لەلایەن بانکی جیهانەوە ئەنجامدراوە لە ساڵی 2016 دا لەسەر خانمان و کار و یاسا، 155 ڕاپۆرتیان بەلایەنی کەمەوە یاسایەکی تێدایە کە جیاوازی دەکات دەرهەق بە خانمان. هێشتا لە هەندێك وڵاتاندا خانمان مافی تەڵاق و میرات و خاوەندارێتی موڵك و بەکرێدان و قەرزکردنیان نیە. ئەمە کۆت و بەندێکی گەورەیە لەسەر بەهێزکردنی خانمان لە ڕووی ئابووریەوە.

ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە بگونجێین بۆ ڕاماڵینی بەربەستەکان لەبەردەم یەکسانی ڕەگەزیدا لە جیهانی کارکردن و هەموو بوارەکانی تردا. ئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام هانی ئەوە دەدات کەس نەکەوێتە دوا. ئەمە واتە هیچ خانمێك پشتگوێ نەخرێت، لە هیچ شوێنێکدا.

 

#WomensDay