ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی 2016 بڵاوکرایەوە: گەنجان و خانمان لەنێو ئەوانەدان کە لەدواکەوتندان، لە کاتێکدا هەرێمی عەرەبی لە گەشەکردندایە

Tue Mar 21 00:00:00 EDT 2017

ستۆکهۆڵم- سەرباری بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە پەرەپێدانی مرۆییدا لە 25 ساڵی ڕابردوودا، هەرێمی وڵاتە عەرەبیەکان لەنێو هەرێمە تازەگەشەکردوەکانی جیهاندا بەرزترین ڕێژەی بێکاری هەیە لە نێو گەنجاندا و نزمترین ڕێژەی هەیە لە قوتابیانی سەرەتاییدا. بە تەرکیزێکی زیاتر لەسەر گەنجان و ئەوانەی وەلانراون لە خانمان و کچان و ناوچە دوورە دەستەکان و ئەوانەی لە ناوچە ململانێدارەکاندا دەژین، پێویستیان بە دڵنیابوون هەیە لەوەی پەرەپێدانی بەردەوامی مرۆیی دابین بکرێت بۆ هەمووان.

ئەمانە لەنێو ئەو کۆمەڵانەدابوون کە لە ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی 2016 لە ژێر ناونیشانی "پەرەپێدانی مرۆیی بۆ هەمووان" دا هاتبوون، ئەم ڕاپۆرتە ئەمڕۆ لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP یەوە بڵاوکرایەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سەرباری باشتربوونی پەرەپێدانی مرۆیی بە تێکڕا لە هەموو هەرێمەکاندا لە ساڵانی 1990 ەوە بۆ 2015، بەڵام هێشتا یەك کەس لە سێ کەسدا لە ئاستێکی نزمی پەرەپێدانی مرۆییدا دەژین کە بەپێوەری پەرەپێدانی مرۆیی- HDI پێوانە کراوە.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی UNDP، هێلین کلارک لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەدا ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سویدی ستێفان لۆڤێن و سەرنوسەری سەرەکیی ڕاپۆرت و بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی سەلیم جاهان، وتی :" جیهان ئەزموونێکی زۆری هەیە لە خستنە دواوەی هەژاری تونددا، لەڕێی باشترکردنی پێڕاگەشتن بە پەروەردە و تەندروستی و پاکژیی، هەروەها لەڕێی فراوانکردنی ئەگەر و هەلەکانی بەردەم خانمان و کچاندا، بەڵام ئەو دەستکەوتانە پێشەکیەکن بۆ ئەوانەی دواتر، کە ئەگەری هەیە ئاستەنگیی قورستر لەخۆ بگرن، بۆ دڵنیابوون لەوەی سوودەکانی بەرەوپێشچوونی جیهانیی دەگاتە هەموو کەس."

لە وڵاتە عەرەبیەکاندا، نزیکەی نیوەی دانیشتوان لە ژێر تەمەنی 25 ساڵییەوەن. بەڵام هێشتا ڕێژەی منداڵان لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە نزمترین ئاستدان لە جیهانی تازە پێگەشتوودا. بێکاریی گەنجان لە هەرێمە تازە پێگەشتووەکاندا لە بەرزترین ئاستدایە، بە ڕێژەی سەدا 29 ی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە بێکارن.

یاریدەدەری کارگێڕی و بەڕێوەبەری هەرێمایەتی وڵاتە عەرەبیەکان لە UNDPدا، موراد وەهبە وتی:" وەکو چۆن ئەم ڕاپۆرتە باسی دەکات، لەگەڵ بەردەوامبوونی بێبەشکردنەکاندا، بێبەشییەکان بەشێوەیەکی نایەکسانی کاریگەریی لە هەندێك کۆمەڵ و کەس کردوە لە هەرێمەکەدا. بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هیچ کەسێك پشتگوێ نەخرێت، هەرێمەکە پێویستە تەرکیز بکاتە سەر ئەو کۆمەڵ و کەسانەی وەلاوە نراون، هەروەها کارکردن لەسەر دەرکێشانی ئەو بەربەستانەی زۆرجار پێوانە نەکراون و بە قوڵی ڕەگیان داکوتاوە.'

لەگەڵ گەنجاندا، دانیشتوانەکانی دەرەوەی شار و خانمان و ئەو کەسانەی لە ناوچە ململانێدارەکاندا دەژین بە ئاشکرا بێت یان بە نهێنی بە هەمان شێوە بێبەشکراون.

هەرێمەکە گەورەترین کەلێنی هەیە لەنێوان ڕێژەی بەشداریکردنی نێرینە و مێینە لە کاردا

خانمانی وڵاتە عەرەبیەکان هێشتا دەناڵێنن بە دەست نایەکسانیەکەوە کە لە چاو هەرێمەکانی تری جیهاندا زیاترە. جیاوازی نێوان بەهاکانی HDI بۆ مێینە و نێرینەکان کە بە پێوەری پەرەپێدانی ڕەگەز پێوراوە، بریتیە لە دووهەم گەورەترین جۆر لە هەموو هەرێمە تازە پێگەشتووەکاندا (دوای باشوری ئاسیا)، کە زیاتر لە جیاوازیەکانی داهاتی نێوان پیاوان و خانماندا خۆی دەبینێتەوە. شێوازە بەردەوامەکانی وەلانان و کەموکوڕی لە بەهێزکردنی خانمان و کچاندا هێشتا ئاستەنگیەکی فشاراوین.

ڕاپۆرتەکە پیشانی دەدات کە لە سەرتاپای هەرێمەکەدا تەنها سەدا 22 ی ئەو خانمانەی تەمەنیان 15 ساڵان و زیاتر بووە لەساڵی 2015 دا لە دەرەوەی ماڵەکانیاندا کاریان کردوە، بەراورد بە سەدا 75 ی پیاوان. ئەمە نزمترین ئاستی بەشداریکردنی مێینەیە لە کاردا، وە فراوانترین کەلێنە لە نێوان بەشداریکردنی مێینە و نێرینەدا لە کاردا، لە نێو هەرێمە تازە پێگەشتوەکاندا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دابەشبوونی جوگرافی هۆکارێکی بەرچاوە لە نایەکسانی لە هەرێمەکەدا. جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان ناوچە شاریەکان و ناوچە دوورە شاریەکاندا لە هەموو وڵاتێكدا، بەڵام لە وڵاتە عەرەبیەکاندا جیاوازیەکە زیاتر ڕوونە وەک لە وڵاتە تازە پێگەشتوەکانی تردا. جیاوازی بە ڕێژەی سەدا 21 لە هەژاریی هەمە لایەنەدا بوونی هەیە، ئەمەش لەلایەن MPI ەوە پێوانەکراوە، لە نێوان دانیشتوانی هەرێمە شاریەکان (سەدا هەشت) و دانیشتوانی دوورە شارەکاندا (سەدا 29).

هەرێمەکە بەهۆی ململانێوە دووچاری پاشەکشەی پەرەپێدانی مرۆیی بووە.

بەهەمان شێوە ڕاپۆرتەکە جیاوازی نێوان ئاستەکانی پەرەپێدانی مرۆیی دەخاتە ڕوو کە بەهۆی ململانێ و توندوتیژیەکانەوە دروست بوون. ساڵی 2014 بەرزترین ڕێژەی مردنەکانی بەخۆوە بینی لە ساڵی 1989 ەوە بەهۆی جەنگەوە، کە زۆربەیان لە هەرێمەکەدابوون. منداڵان و مێردمنداڵانی پەنابەر پێنج هێندە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە واز لە قوتابخانە بێنن وەک لە هاوتاکانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی سەخت لە داهاتوویاندا. پەنابەران زۆر جار دووچاری بەربەستەکان دەبنەوە بۆ کارکردن و بەشداریکردن لە سیاسەتدا، وەك لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە.

پێنج ساڵ لە قەیران لە کۆماری سوریای عەرەبی و بڵاوبونەوەی بۆ ناو میسر و عێراق و ئوردون و لوبنان و تورکیادا بووە هۆی تێچووی بڕی 35 ملیار دۆلار لە تێچونەکان، کە ئەمەش هاوتایە بە تێكڕای بەرهەمە ناوخۆییەکانی کۆماری سوریای عەرەبی بۆ ساڵی 2007. چاککردنەوەی ژێرخانی لیبیا بڕی 200 ملیار دۆلاری تێدەچێت لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا.

ئەو وڵاتانەی داڵدەی ئەو خەڵکانەیانداوە کە لە ململانێ و توندوتیژیەکان هەڵاتون بەهۆی ئەمەوە کاریگەرییان کراوەتە سەر، بە تایبەتی وڵاتانی ئوردون و لوبنان کە زۆرینەی پەنابەرە سوریەکانیان لە خۆگرتوە. خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان بە پەروەردە و سیستەمەکانی بایەخی تەندروستیەوە لە ژیر فشاردان.

کار دەکرێت بۆ یەکسانی و لەخۆگرتن تا بەرەوپێشچوونی مرۆیی زیاتر بەرەو پێش ببات

هێلین کلاک وتی:" لە ڕێی لەناوبردنی یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتیەکان لەسەر جیاکاری کە ڕەگێکی قوڵیان داکوتاوە، هەروەها لەڕێی باسکردنی پێڕاگەشتنی نایەکسان بۆ بەشداربوون لە سیاسەتدا کە بۆتە هۆی وەستانی بەرەوپێشچوون بۆ چەندان خەڵك و هەژاری، دەبێتە هۆی پەرەپێدانێکی بەردەوام و یەکسان و ئاشتیخواز بۆ هەمووان."

بەم جۆرە، ڕاپۆرتەکە داوای بایەخدانێکی زۆر زیاتر دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەو کەسانەی پەراوێزخراون لە کۆمەڵگادا، هەروەها ڕێپێدانیان بەوەی دەنگ و ڕۆڵیكی گەورەتریان هەبێت لە پرۆسەکانی بڕیارداندا.

هەروەها ڕاپۆرتەکە داوای شیکارییەکی وردتر دەکات بۆ کارکردنی زیاتر بەلەخۆگرتنی هەنگاونان بەرەو هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکان لە بوارەکانی وەکو بەشداریپێکردن و حوکمی ئۆتۆنۆمیدا. داتا و زانیاری سەرەکی کە پۆلێنکراون بۆ خاسیەتەکانی وەکو شوێن و ڕەگەز و دۆخی کۆمەڵایەتی-ئابوری و نەتەوە زۆر گرنگن بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی پشتگوێ خراون.

سەلیم جاهان وتی :" ئێمە تەرکیزێکی لە ڕادەبەدەر دەکەینە سەر تێكڕا نیشتیمانیەکان، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی داپۆشینی جیاوازیە زۆرەکانی ژیانی خەڵک. بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچین، پێویستە لە نزیکترەوە پشکنین نەک تەنها بۆ ئەوەی کە وەدەستهاتووە ئەنجام بدەین، بەڵکو بۆ ئەوەی کێ وەلانراوە و بۆچی؟"

ڕاپۆرتەکە جەختدەکاتەوە سەر گرنگی ئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام بۆ بنیادنانی زیاتر لەسەر ئەو پەرەپێدانە مرۆییانەی وەدەستهاتوون، بە زانینی ئەوەی ئەجێنداکە و شێوازی پەرەپێدانی مرۆیی ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکتر.

 

* * *

سەبارەت بەم ڕاپۆرتە: ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی بریتیە لە بڵاوکراوەیەکی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان کە سەرنوسەرانی سەربەخۆن. بۆ داگرتنی ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی 2016 و سەرچاوەی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکەکەی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:

http://hdr.undp.org  

ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی 2016

http://report.hdr.undp.org/

پاکێجی تەواوی ڕاگەیاندن بە هەموو زمانە ڕەسمیەکانی UN

http://hdr.undp.org/en/2016-report/press

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن