کەنەدا بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تر دەبەخشێت بۆ سەقامگیرکردنی عێراق

Wed Apr 05 00:00:00 EDT 2017

With Canadian support, UNDP is assisting vulnerable female-headed households in newly-liberated areas. Photo: DiCenzo/UNDP Iraq/2016

بەغداد- حکومەتی کەنەدا بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) سەر بە UNDP، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە کۆمەککردنی خێرا و دەستبەجێی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کەنەدا بە گشتی بڕی 6.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە تا ئێستا.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، FFIS بە شێوەیەکی خێرا یارمەتیدەر دەبێت لە چاککردنەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی بەخشین (منحة) بۆ کاری بچوك و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی حکومەتی خۆجێی و برەودان بە بەشداربوونی مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، هەروەها دەبێتە هۆی دابینکردنی خستنە سەرکاری ماوە کورت لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە.

نوێنەری نشینگەیی UNDP لە عێراقدا، خاتوو لیز گراندێ وتی :" ئێمە بە خێرایی هەوڵی یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و بەشە ئازادکراوەکانی تری نەینەوا دەدەین. زیاتر لە 200 پڕۆژەی ئەولەویەت بەرز بەڕێوەن و وا پێشبینی دەکەین پڕۆژەی زیاتر بەم زوانە دەستپێبکات. کاتێك تەماشای بەشی ڕۆژئاوای موسڵ دەکەین، بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێت کە پێویستە کارەکانمان بە شێوەیەکی گەورە فراوانتر بکەین. لە ئێستادا زیان و کاولکاری زۆر ڕوویانداوە. بەخشینەکەی کەنەدا بە تەواوەتی لە کاتی خۆیدا بوو."

هەڵسوڕاوی کاروباری کەنەدا لە عێراق، خاتوو کڕیستاڵ پرۆسیشێن وتی :" کەنەدا سەربەرزە بۆ پاڵپشتیکردنی کارە گرنگەکانی FFIS بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان بکەونە سەر پێی خۆیان و یارمەتی منداڵان و خانمان و پیاوانی عێراقی بدەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان بە خێراترین کات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا."

FFIS لە مانگی شەشی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و ئەنباردا کاردەکات. زیاتر لە 500 پڕۆژەی تەواو بووە یان لە جێبەجێکردندایە لە 22 ناوچەدا. لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانەکەوە 1.6 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان.

#IraqStabilization

پەیوەندی

خاتوو لیندزی مەکێنزی، بەرپرسی پەیوەندیەکان لە FFIS دا. م: 9647511353085+