حکومەتی عێراق و UNDP دەستیانکرد بە 202 پڕۆژە بۆ خێراکردنی سەقامگیربوونی موسڵ

Wed Apr 19 00:00:00 EDT 2017

د. مهدی محسن العلاق، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە وەکالەت لەگەڵ نوێنەری نیشتەجێی UNDP لە عێراق خاتوو لیز گراندێی واژۆی بەڵگەنامەیەک دەکەن کە مۆڵەت دەداتە UNDP بۆ دەستکردن بە ٢٠٢ پرۆژە بۆ پشتیوانی سەقامگیری دەستبەجێی موسڵ و ناوچەکانی دەورەپشتی. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٧

بەغداد- بنیادنان لەسەر چەندان پڕۆژە لە ئێستادا لە ئارادایە، حکومەتی عێراق ئەمڕۆ ڕێیدا بە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS ی سەر بە UNDP بۆ دەستکردن بە 202 پڕۆژەی تر بۆ خێراکردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێی موسڵ و پارێزگای نەینەوا.

پڕۆژەکان کاردەکەن لەسەر چاککردنەوەی زیانەکانی سەر سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و دەستدەکەن بە شیاندنەوەی دامەزراوەکانی پەروەردە و تەندروستی، هەروەها ئاستی ئابوری ناوخۆ بەرزدەکەنەوە لەڕیی دامەزراندنی لاوان لەسەر کارکردن بۆ ڕاماڵینی داروپەردوو لەگەڵ کردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ دووبارە ژیاندنەوەی شارەکە.

لە بۆنەیەکی واژۆکردندا لە بەغداد، دکتۆر مەهدی موحسین ئەلعەلاق، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بە وەکالەت جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی دابینکردنی ئەم خزمەتگوزاریە بنەڕەتیانە ڕێخۆشکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.

خاتو لیز گراندێ، نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراقدا، وتی :" ئەم ڕێپێدانە لەکاتی خۆیدا بوو. زۆر کار لە ئارادایە، بەڵام هێشتا زۆر ماوە ئەنجام بدرێت. ئێمە ئامادەین، وە ئێستا گڵۆپی سەوزمان بۆ هەڵکرا بۆ دەستکردن بە کار."

ئەو 202 پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە سەرەکیەکانی ناو قەزاکانەوە پەرەیان پێدراوە بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی FFS ی سەر بە UNDP، بە شێوەیەک دانراون تا پشتگیری لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوەی شاری موسڵ و پارێزگای نەینەوا بکەن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانەوە بۆ سەندنەوەی موسڵ شەش مانگ لەمەو پێش، نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون. زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە کۆنتڕۆڵی داعش و ململانێکان بوونە هۆی پەکخستنی ژێرخانی شارەکە. ماڵەکان داڕمێنران و سەنتەرەکانی تەندروستی و قوتابخانەکان زیانیان بەرکەوت، وە ژێرخانی گشتیش کاول بووە.

هەرکات ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بەشی خۆرئاوای موسڵ لە داعش کۆتایی هات، کارەکانی بنیادنانەوەی شارێکی گەورەی سەلامەت و ژیاو دەبێتە یەکێك لە هەرە کارە گەورەکانی دەستپێشخەریی سەقامگیرکردنەوە لە جەنگی جیهانیی دووهەمەوە.

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. زیاتر لە 500 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 22 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەرانەکەوە زیاتر لە 1.6 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

#IraqStabilization

پەیوەندی

لیندسی مەکنزی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ FFIS. م: 9647511353085+