ستایشێك بۆ هێلین کلاک، دوای هەشت ساڵ وەکو بەڕێوەبەر، UNDP بەجێدێڵێت

Wed Apr 19 00:00:00 EDT 2017

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP، باڵیۆز ئیب پیتەرسن، وتی :" هێلین کلارک کاریکردوە بۆ چاکسازی لە UNDP دا بۆ ئەوەی ببێتە ڕێکخراوێکی هاوچەرختر." وێنە: UNDP کۆستا ریکا

نیویۆرك- ئەم لێدوانەی خوارەوە لەبری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP، باڵیۆز ئیب پیتەرسن، نوێنەری هەمیشەیی دانیمارک لە UN بەهۆی بەجێهێشتنی هێلین کلارکەوەیە وەکو بەڕێوەبەری  UNDP :

" هێلین کلارک ئەمڕۆ کۆتایی بە ماوەکەی دێنێت وەکو سەرۆکی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان – UNDP کە لەم کارەیدا بووە ڕێبەرێك بۆ پەرەپێدانی بەرچاو و چاکسازیی دامەزراوەیی و پەیوەندیکارێکی ئاست بەرز و دیار هەر لە ساتە وەختی گرتنە دەستی پۆستی بەڕێوەبەری UNDP و سەرۆکی گروپی پەرەپێدانی UN لە ساڵی 2009 وە."

"لەماوەی دوو خولی سەرۆکایەتیی UNDP دا، هێلین خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەوەی UNDP ببێتە ڕێکخراوێکی شەفاف و بەرپرس. ڕێخراوی سەربەخۆی (ئەوەی کۆمەکی دەکەیت بڵاوی بکەوە- Publish What You Fund) ڕێکخراوی UNDP وەکو شەفافترین ڕێکخراوی جیهان پلەبەند کردووە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

"هێلین کلارک کاریکردووە بۆ چاکسازیکردن لە UNDP دا بۆ ئەوەی ببێتە ڕێکخراوێکی هاوچەرختر و بتوانێت ڕووبەڕووی ئاستەنگیە نوێیەکانی جیهان ببێتەوە. ئەمڕۆ UNDP فێرخوازە، زیاتر تەرکیز دەکاتە سەرکارەکانی و کاریگەرترە."

"بۆ ماوەی هەشت ساڵ هێلین کلارک تەرکیزی کارەکانی و داکۆکیەکانی کردۆتە سەر پێداویستیەکانی هەژاران و پەراوێزخراوان لە جیهاندا، چجای بە هاندانی مافی خانمان و (هاوڕەگەزبازانی هەردوو ڕەگەز،هاوڕەگەزبازی دوولایەنە، ڕەگەزگۆڕدراوان، ڕەگەزنادیاران- LGBTI) و پەنابەران و کۆچبەران و کەسانی توشبوو بە HIV/AIDs بووبێت یان لە بوارەکانی وەکو پاراستنی ژینگە و کارکردن بۆ کەشوهەوا و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کارەسات و حوکمڕانێتی دیموکراسی بوبێت.

"لەماوەی کارەکەیدا، ڕێژەی خانمان بەرامبەر پیاوان لە UNDPدا گەشتە %50، تەنانەت لە بەرزترین پۆستی ناو ڕێکخراوەکەشدا.

"وەکو پەیوەندیکارێك، هێلین کلارک چەندان سەکۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکارهێناوە بۆ داکۆکیکردن لە کێشە گرنگە جیهانیەکان ڕاستەوخۆ بۆناو ڕای گشتی. ئەم خانمە بە بەردەوامی وەکو یەکەم پەیوەندیکاری ناو UN پلەبەند کراوە بەهۆی توانینی کارلێكکردنی بەردەوامی لەگەڵ چەندان چینی جیاوازدا.

"لەبری دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP، من سوپاسی هێلین کلارک دەکەم بۆ ئەو خزمەتە ناوازەیەی پێشکەشی نەتەوەیەکگرتوەکان و پەرەپێدانی کردووە."

پەیوەندی

ئادەم کاسرۆ، پسپۆری پەیوەندیەکان،م. 12129065326+