دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP بەخێرهاتنی خستنەسەرکاری ئاکیم شتاینەر دەکات وەکو بەڕێوەبەری نوێ

Thu Apr 20 00:00:00 EDT 2017

بەڕێوەبەری UNDP ئاکیم شتاینەر. وێنە: دەیڤد فیشەر/قوتابخانەی ئۆکسفۆرد مارتن

نیویۆرک - سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان- UNDP ئەمڕۆ بەخێرهاتنی خستنەسەرکاری ئاکیم شتانیەر ی کرد وەکو بەڕێوەبەری نوێی ڕێکخراوەکە.

هەڵبژاردنی بەڕێز شتاینەر بۆ بەڕێوەبەری UNDP لەلایەن سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گوتەرس ەوە پێشکەشی دەستەی گشتی کراوە، ئەمڕۆ پشتڕاستیانکردەوە وەکو بەڕێوەبەری UNDP بۆ ماوەی چوار ساڵ.

UNDP پشتگیریی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ڕێشەکێشکردنی هەژاریی سەخت و بەهێزکردنی حوکمڕانێتی باش و ڕێگرتن و بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکان.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP، ئیب پیتەرسن، نوێنەری هەمیشەیی دانیمارک لە UN دا، وتی :" دەزانم من لەبری ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرانی UNDP و هەموو ستافی UNDP قسە دەکەم و بە گەرمی پێشوازی دەکەم لە ئاکیم شتاینەر وەکو بەڕێوەبەری نوێی UNDP.

"ئاکیم شتاینەر سامانێك لە ئەزموون و شارەزایی و خۆ تەرخانکردن دێنێتە ناو ئەم ڕۆڵە هەرە گرنگەوە. من دڵنیام کاریگەرییەکی ئیجابی و ماوە درێژ دەکاتە سەر کارەکانی UNDP بۆ پەرەپێدان لە جیهاندا."

بەڕێز شتاینەر وتی :" شکۆمەندم بە بڕیارەکەی سکرتێری گشتیی بۆ هەڵبژاردنم وەکو بەڕێوەبەری نوێی UNDP و سوپاسگوزاری ئەو متمانەیەی وڵاتانی ئەندامم کە ئەمڕۆکە لە دەستەی گشتیدا پیشانیاندا. من بە جۆشەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ هەموو ستافی UNDP و وڵاتانی ئەندام بۆ بەردەوامبوون لە جەنگان لە دژی هەژاری و پاراستنی هەسارەکەمان و برەودان بە ئاشتی و دادوەری لە هەموو جیهاندا."

بەڕێز شتاینەر بۆ ماوەی زیاتر لە سێ دەیە ڕێبەرێکی جیهانیی دیار و بەڕێزە لە بوارەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و هاریکاریی نێودەوڵەتی و دیبلۆماسیەتی جیهانیدا. دەنگی داکۆکیکار بووە بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پێویستبوونی هاریکارییەکی جیهانیی کە پێشتر وێنەی نەبووە بۆ ئەوەی ئەم ئەجێندا بەپێزە بخرێتە گەڕ و جێبەجێ بکرێت.

پێش ئەوەی بەڕێز شتاینەر پەیوەندی بکات بە UNDP یەوە، چەندان ڕۆڵی جیاوازی هەبووە لە UN و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دەستەی باڵای ڕاوێژکاریدا کە بۆتە داتاشینی ڕێسای گشتی. ڕۆڵەکانی تری وەکو وەکیلی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نایرۆبی و بەڕێوەبەری گشتیی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت بوون. بەڕێز شتاینەر لە ئێستادا بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئۆکسفۆرد مارتن ە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و پڕۆفیسۆری هاوەڵە لە کۆلیجی بالیۆل لە ئۆکسفۆرد دا.

بەڕێز شتاینەر جێی هێلین کلارک دەگرێتەوە، کە لە دوو خولی یەک بە دوای یەکدا بەڕێوەبەری UNDP بووە.

 

ژیاننامەی ئاکیم شتاینەر

پاش نزیکەی سێ دەیە، ئاکیم شتاینەر وەکو سەرکردەیەکی جیهانی کاریکردوە لە پەرەپێدانی بەردەوام و توانای هەستانەوەی کەشوهەوا و هاریکاریی نێودەوڵەتیدا. ماندونەناسانە کاریکردوە بۆ سەرخستنی بەردەوامێتی و گەشەکردنی ئابوری و یەکسانی بۆ کەسانی دۆخناسک و دەنگی داکۆکی بووە بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

ئاکیم شتاینەر لە بوارەکانی سیستەمی نەتەوەیەکگرتوەکاندا خزمەتی کردوە و لە دیدی مرۆیی و پەرەپێدانەوە ڕوانیویەتیە ئاستەنگیە جیهانییەکان. پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان، سەرکردایەتی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە ی کردوە (2006-2016) و یارمەتی حکومەتەکانی داوە بۆ وەبەرهێنان لە تەکنۆلۆجیای خاوێن و وزەی نوێبۆوەدا. هەروەها بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بووە لە نایرۆبی. ئاکیم شتاینەر پێشتر چەندان پلەی دیاری هەبوە وەکو بەڕێوەبەری گشتیی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت و سکرتێری گشتیی کۆمسیۆنی جیهانی بۆ بەنداوەکان.

ئاکیم شتاینەر لە ئەفریقا و ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریکاری لاتینی و ویلایەت یەکگرتوەکاندا ژیاوە و کاریکردوە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی فەلسەفە و سیاسەت و ئابووری لە کۆلیجی وۆستەر (Worcester) لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و ماستەری لە زانکۆی لەندەن/قوتابخانەی لێکۆڵینەوەکانی خۆرهەڵاتی و ئەفریقی – SOAS دا هەیە.

ئاکیم شتاینەر لە بەڕازیل لەدایك بوە و خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕازیلی و ئەڵمانییە.

لە ئێستادا بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئۆکسفۆرد مارتن ە و پرۆفیسۆری هاوەڵە لە کۆلیجی بالیۆل لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دا.

 

پەیوەندی

دیلان لۆوسیان، بەرپرسی ڕاگەیاندن بە وەکالەت، فەرمانگەی جێبەجێکردنی بەڕێوەبەر. م:12129065516+

ئەنجالی کواترا، سەرۆکی میدیا. م: 12129066389+

ئادەم کواسرۆ، پسپۆری پەیوەندیەکان. م: 12129065326+