یەکەمین کۆنفرانسی عێراق سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی جەنابی وەزیر ئەلجومەیلی وتی: ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام- SDGs

Sun Apr 30 00:00:00 EDT 2017

وەزیری پلاندانان، دکتۆر سەلمان ئەلجومەیلی "ئەم NDP یە نوێیە دەبێت چەمکی نوێ دابین بکات بۆ لەخۆگرتنی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی لامەرکەزیەت و بزواندنی کەرتی تایبەت." وێنه‌: كارزان سه‌عدون / UNDP عێراق/ ٢٠١٧

هەولێر، 30 ی نیسانی 2017وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یەکەمین خولی ئاخاوتنەکانی بەگەڕخست سەبارەت بە پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی لە عێراق (NDP) ٢٠١٨-٢٠٢٢. کۆنفرانسە سێ ڕۆژیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەولێردا ڕێکخرابوو لەلایەن وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان- LADP، ئەم بەرنامەیە پڕۆژەیەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان- UNDP ەوە جێبەجێکراوە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا- EU ەوە کۆمەکیکراوە.

نزیکەی 300 نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان و پارێزگاکان و کەرتی تایبەت و یەکێتیەکانی بازرگانی و کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەکادیمیاکانەوە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون، لەگەڵ چەند ڕێکخراوەیەکی دیبلۆماسی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیشدا.

جەنابی بەڕێز وەزیری پلاندانان، دکتۆر سەلمان ئەلجومەیلی، وتی :" لە دۆخی دژوار و ئاڵۆزی عێراقدا، بیرۆکەی پێکهێنانی NDP سەری هەڵدا. ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردوام- SDGs دا. ئازادبوونی ناوچەکانمان بەس نیە. دەبێت لە ئامادەباشیدا بین بۆ بنیادنانەوەی ناوچە ئازادبووەکانمان تا بگەینە پەرەپێدانێکی بەردەوام. ئەم NDP یە نوێیە دەبێت چەمکی نوێ دابین بکات بۆ لەخۆگرتنی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی لامەرکەزیەت و بزواندنی کەرتی تایبەت."

جەنابی بەڕێز وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر عەلی سندی وتی :" بەهێزکردنی ئابوری بریتیە لە لایەنێکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام، ئەمەش بە وردی لە دیدی هەرێمی کوردستان بۆ 2020 دا باسکراوە کە جەخت دەکاتەوە سەر لایەنی مرۆیی. بۆ گەشتن بە پەرەپێدانی بەردوام، دەبێت NDP وەبەرهێنان دابین بکات لە پەروەردە و بایەخی تەندروستی و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و بەهێزکردنی گەنجان و بەشداریپێکردنی خانمان و کۆمەڵە دۆخناسکەکان و دروستکردنی هەلی کار بۆ کەم دەرامەتەکان و پشتگیریکردنی کاری بچوك و مامناوەند."

سەرۆکی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر، خاتوو کلاریس پازتۆری، دووپاتی کردەوە و وتی:" لەڕێی LADP یەوە، یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دامەزراوەکانی کردوە لەڕێی پشتبەستن بە سەرکردایەتی حکومەتی نیشتیمانی و هەرێمایەتی و ناوچەیی شان بە شانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیانی عێراقدا. ئەم NDPیە پێشەوا و هەلی تۆیە تا دەنگی خۆت بگەیەنیت. یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی دووپاتی دەکەنەوە کە پابەند دەبن بە هاریکاریکردن و بەشداریپێکردن لە حوکمڕانێتیەکی باش و لامەرکەزییەت دا. پەرەپێدان بە ڕاستی دەبێتە هۆی ئەنجامدانی جیاوازی و یارمەتیدان لە زاڵبوون بەسەر ئەنجامدەرانی جەنگ و دەرهاویشتەکانیدا."

بەڕێوەبەری UNDP لە عێراقدا، بەڕێز مونیر تابیت، وتی :" یەکەمین ئاخاوتنی NDP لە عێراقدا بە واتای پابەندبوونی حکومەت و بەهێزکردنی حوکمڕانێتیکردنی باش و بەشداریکردنی هەموو پشکدارەکان دەبێت لە پرۆسەیەکی بەشدارانە و گشتگیر و شەفافدا کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی ئاواتی هەموو دامەزراوەکان تیایدا. پەرەپێدانی پلانێکی لەم جۆرە بە شێوازی (لە خوارەوە بەرەو سەر) و لەخۆگرتنی هەموو ئەولەویاتەکان و کارەکان کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی لەنێو ستراتیژیەتەکانی پەرەپێدانی قەزا و ناحیەکاندا لەخۆ گیراون، وە یەکخستنەوەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دەبنە کاری سەرەتا. من پیرۆزبایی لە عێراق دەکەم بۆ ئەم هەوڵەی و سوپاسی یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ پشتگیریە بەردەوامەکەی."

بەشداربوان ئاخاوتنیان ئەنجامدا سەبارەت بە ڕەشنوسی چێوەیەکی کار بۆ NDP و ئاستەنگیەکان و پلانەکان و ئەنجامەکان بنەما لەسەر بەڕێوەبردن و ئاماری کەرتیی و دابەشکردنی ڕۆڵەکان لەنێو لایەنە بەشدارەکاندا، سەرباری ئەرکی تری وەکو چاکسازیی لە کۆچکردن و ئاوارەبوون و بنیادنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و ستراتیژیەتەکان بۆ هەڵگرتنی هەژاریدا.

LADP پشتیگری 12 پارێزگا دەکات تا بە شێوەیەکی کاریگەر پلان دابنێن و و ستراتیژیەتەکانی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان جێبەجێ بکەن. هەروەها زیاتر داکۆکی لە بەهێزکردنی خانمان دەکات و توانای گەنجان بەرز دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵگاکانیاندا لەڕێی چارەسەری داهێنەرانەوە لە ژێر دەستپێشخەریی داهێنان بۆ پەرەپێدانی نێوان UNDP و EU دا. UNDP و EU هاوبەشن لەگەڵ 140 وڵاتدا بۆ قوڵکردنەوەی حوکمڕانێتی دیموکراتی و ڕێگرتن یان هاریکاریکردنی وڵاتان لە چاکبونەوە لە ململانێ و کارەساتە سروشتیەکان و بنیادنانی توانای هەستانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوادا.

پەیوەندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م: 9647804473336+


موحەمەد فەوزی، بەرپرسی زانیاری و ڕاگەیاندن، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق. م، 9647809285377+