یابان بڕی 16.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشی بە سەقامگیرکردنەوە و هەستانەوەی عێراق

Sun May 07 00:00:00 EDT 2017

شادان شێركۆ ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه‌ سوودمه‌ندبووه‌‌ له‌ “بەرنامەی وەڵامدانەوە بۆ قەیران” ده‌ڵێت: “من دڵخۆشم كه‌ په‌نابه‌ر وئاواره‌كان كه‌ كۆستێكی زۆر ناخۆشیان بینی، ئێستا ده‌توانن سوودمه‌ندبن له‌ واڵاییه‌كی سه‌وز كه‌ هه‌لی تێكه‌ڵبوونیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ. ئێمه‌ پارچه‌یه‌كین له‌ یه‌ك خانه‌واده‌”. وێنه‌: شینگیز یار \ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق \ ٢٠١٦

بەغداد ـ حکومەتی یابان بڕی 16.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFS) ی سەربە UNDP و بەرنامەی وەڵامدانەوە بۆ قەیرانی عێراق و هەستانەوە  (ICRRP) بۆ برەودان بە سەقامگیرکردنەوە و چاکبونەوە و بنیادنانی هەستانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) و ناوچەکانی تر کە ڕێژەیەکی زۆری ئاوارەی تێدایە. ئەم کۆمەکیە نوێیە کۆی بەخشینەکانی یابان بۆ FFS و ICRRP لە ساڵی 2014 ەوە دەکاتە 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، FFS یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بە شێوەیەکی خێرا ژێرخانی گشتی چاک بکاتەوە و مینحەی پارە دابین بکات بۆ کاری بچوک و توانستی حکومەتی ناوخۆیی بەرز بکاتەوە و بەشداربوونی مەدەنی برەو پێبدات لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا و خستنە سەرکاری ماوە کورت دابین دەکات لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە.

بەخشینەکانی تری یابان بۆ FFS دەبێتە پشتگیریکردنی شیاندنەوەی خێرای ژێرخانە سەرەکیەکان و دابینکردنی پشتگیریکردنی بژێوی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا، بە موسڵیشەوە.

بەخشینەکەی یابان بۆ ICRRP دەبێتە پشتگیریکردنی مینحەی پارە بۆ کاری بچوک و چالاکیەکانی خستنە سەرکار و شیاندنەوەی ژێرخان و نیشتەجێکردنەوە لەو ناوچانەی بڕێکی زۆر لە ئاوارەی تێدایە بەهەمان شێوە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا. کۆمەککردن بە ICRRP بەکاردەهێنرێت بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پەروەردەکردن لەسەر ئاشتی لەنێو کۆمەڵە ئاینی و نەتەوە جیاوازەکاندا.

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراق، وتی :" یارمەتیدان لە سەقامگیرکردنەوەی شارەکان و قەزاکاندا یەکێکە لە کارە هەرە گرنگترینەکانی UNDP لە عێراقدا. زۆرینەی موسڵ ئازادکراوە، وە ئەوەی ماوە بەم زوانە ئازاد دەکرێت. ئێمە زۆر بەخێرایی کاردەکەین بۆ چاککردنەوەی ژێرخانی گشتی بەڵام کارێکی زۆرمان لە پێشە ئەنجامی بدەین. بەخشینەکەی یابان یارمەتیدەرمان دەبێت لەوەی بە خێرایی کارەکانمان فراوان بکەین. ئەمە بەڕاستی دەبێتە هۆی ئەنجامدانی جیاوازیەکی گەورە لە کارەکاندا''.

باڵیۆزی یابان لە عێراق، بەڕێز فومیۆ ئیوای، وتی :" یابان لەنزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ UNDP دا کردووە لە سەرەتای قۆناغەکانی پرۆسەی ئازادکردنەکەدا لەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدا بوون . ئەو دەستپێشخەریانەی لەلایەن UNDP یەوە ئەنجامدراوە بۆ خێراکردنی سەقامگیرکردن و باشترکردنی توانای هەستانەوە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا بەڕاستی زۆر پێویستە بۆ ئەوانەی بەهۆی قەیرانە بەردەوامەکانی عێراقەوە کاریان تێکراوە بۆ چاکبونەوە و گێڕاندنەوەی ژیانیان. ئێمە هەموو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق تا داهاتوویەکی باشیان بۆ دابین ببێت."

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. زیاتر لە 500 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 22 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەرانەکەوە زیاتر لە 1.6 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

ICRRP پاڵپشتیی زوو بە زوو دابین دەکات بۆ خێزانە دۆخناسکەکان لە شار و گوندە تازە ئازادکراوەکاندا کە تەنگەژەی کۆمەڵایەتی هەڕەشە لە پێکەوەژیانی کۆمەڵگا دەکات. ICRRP وەکو بەرنامەیەکی هەستانەوە و چاکبونەوە دانراوە بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان لە بەرگەگرتنیاندا بۆ شۆکە هەمەلایەنەکانی پاش ئازادبوون لەکاتی گەڕانەوەیاندا.

#IraqStabilization

#IraqResilience

په‌یوه‌ندی

لیندزی مەکینزی، پسپۆری پەیوەندیەکان لەFFIS  دا. م.9647511353085+