عێراق لەڕێدایە بۆ کارکردن لەسەر کەلێنەکانی هاریکاری و چاودێری ئاسایش دوابەدوای وۆرکشۆپە پشتیوانکراوەکەی UNDP لە تونس

Wed May 10 00:00:00 EDT 2017

جێگری پێشکەوتووی وەزیری ناوخۆ، دکتۆر عەقیل ئەلغەزالی وتی:" دەبێت ئێمە دڵنیابین لەوەی ئەم هاوبەشیە دەمێنێتەوە. وێنه‌: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان له‌ عێراق/ ٢٠١٧

تونس -  بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراقی لەسەر چاکسازی کەرتی ئاسایشدا (SSR) وۆرکشۆپێکی ڕێکخست بۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا (CoR) لەگەڵ وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو ڕۆڵەیاندا کە دەتوانن بیگێڕن بۆ چاودێریەکی دیموکراتیانەی کەرتی ئاسایش. وۆرکشۆپەکە لە بەرواری 30 ی نیسان بۆ 3 ی ئایاری 2017 بەسترا لە تونسی پایتەختی وڵاتی تونس. ئەم وۆرکشۆپە تەرکیزی کردەوە سەر پەرەپێدانی چەند یاسایەکی ناوخۆیی بۆ ئەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕۆڵیکی چالاکتر بگێڕن لەم بوارەدا، هەروەها بۆ باشترکردنی هەماهەنگی نێوان دەستەڵاتی یاسادانان و دەستەڵاتی جێبەجێکردن لە چاودێری کەرتی ئاسایشدا.

لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکەدا، نوێنەرانی پێشکەوتووی حکومەت کە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ (MoI) و ئەنجومەنی باڵای داد و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد بەشداربوون لە وۆرکشۆپەکەدا. پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانی عێراق و موسڵ و کەرکوکیش بەهەمان شێوە لەناو بەشداربوەکاندابوون.

جێگری پێشکەوتووی وەزیری ناوخۆ، دکتۆر عەقیل ئەلغەزالی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بەڕێز نایف ئەلشیمەری و دکتۆر عەقیل سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتیان دەکرد. دکتۆر عەقیل وتی:" هەر هەوڵێك و هاریکاریەک برەوبدات بە ئەزمونە دیموکراتیەکەمان و چەسپاندنی مافی مرۆڤ، ئەوا زۆر بە گرنگ دادەنرێن بۆ سودی خەڵکەکەمان. من ستایشی ئەو دەستپێشخەریە گرنگە دەکەم کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریەوە ئەنجامدراوە بۆ دامەزراندنی هاوبەشیەکی هاریکاری ئاسایش لەگەڵ لایەنی جێبەجێکاردا. دەبێت ئێمە دڵنیابین لەوەی ئەم هاوبەشیە دەمێنێتەوە. ئێمە سوپاسی UNDP دەکەین لەسەر پشتیوانیە بەردەوامەکانی بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە چاکسازی کەرتی ئاسایشدا."

لە دەربڕینی سوپاسگوزاریدا بۆ ڕۆڵی UNDP، بەڕێز نایف وتی:" ئێمە ویستی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دووپات دەکەینەوە لەسەر پەرەپێدانی یاسا ناوخۆییەکان بەشێوەیەك پشتیوانکار بێت لە چاودێری کارا و باشترکردنی تواناکەی لە کارکردندا لەگەڵ لایەنی جێبەجێکار لەڕێی هاوبەشیەکی کارای ئاسایشەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی برەودانی بەرچاو بە هەوڵەکانی چاکسازی کەرتی ئاسایش لە عێراقدا"

وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات بەکۆی دەنگ لەلایەن هەموو بەشداربوانەوە کە پەرەبدرێت بە چێوەیەکی کاری هاریکاری لەسەر هاوبەشێتی ئاسایش لە نێوان لایەنی یاسادانەر و لایەنی جێبەجێکاردا، هەروەها بۆ تەواوکردنی یاسا ناوخۆییە پێشکەشکراوەکان. ئەم دوو میکانیزمە کەلێنێکی گرنگ دەخەنەڕوو لە عێراقدا، نەبوونی شێوازێکی پوخت لەنێوان لایەنی یاسادانەر و لایەنی جێبەجێکاردا لە هاریکاری ئاسایش و چاودیریدا.

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسا، خاتوو کامیلا هێماساگاما، وتی :" ئەوەی لەم وۆرکشۆپەدا وەدەست هاتووە، بەڕاستی شتێکی ناوازەیە بۆ چاکسازی کەرتی ئاسایش لە عێراقدا. ئێمە سوپاسی هەموو بەشداربوەکان دەکەین بۆ پابەندبوونیان و هەوڵەکانیان لەم پرۆسە ماوەدرێژی چاکسازیدا."

دوا بەدوای وۆرکشۆپەکە، لە بەرواری 10 ی ئایاری 2017 دا، لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەنگیدا بە دەستپێکردنی هەردوو دەستپێشخەریەکە. بە هەماهەنگی لەنزیکەوە لەگەڵ لایەنی جێبەجێکاردا بە نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیشەوە (ONSA)، لیژنەکە ئێستا ڕابەرایەتی پەرەپێدانی چێوەی کاری هاوکاری لەسەر هاوبەشێتی ئاسایش و یاسا ناوخۆییەکان دەکات.

UNDP  هاریکاری حکومەتی عێراق دەکات لە چاکسازی کەرتی تایبەتدا لەڕێی هاوبەشێتیەوە لەگەڵ ONSA دا، وە پشتیوانی چاودێری مەدەنی دەکات لەسەر ئەم پرۆسەیە، کە یەکێکە لەو ئەولەویەتانەی حکومەت دەستنیشانیکردوون لە بواری چاکسازیدا لەنێو هەوڵە فراوانەکانیدا بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی عێراقدا.

 

#IraqReforms

#SDG16

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا. م: 9647511843529+


عەممار ئەلتائی
، ڕێکخەری پڕۆژە، حوکمی یاسا. م: 9647901165748+