بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پشتیوانی عێراق دەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی کۆمپیوتەریی یەکخراو بۆ بەشداریپێکردنی زانیاری لە دادوەریی تاوانکاریدا

Thu May 11 00:00:00 EDT 2017

بەڕێز پیتەر ئیسکۆلا، ڕاوێژکاری UNDP بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا، وتی :" وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری باشترە هەماهەنگییان لەنێواندا هەبێت لەسەر کێشە و بابەتە گرنگەکانی وەکو لێکۆڵینەوە و سیستەمێکی یەکخراوی ئەلیکترۆنی بۆ سیستەمی دادوەریی تاوانکاری." وێنە: بەراء عەفیف/ UNDP /2017 عێراق

بەغداد- چوارەمین کۆبونەوەی چاکسازی لە کەرتی ئاسایش (SSR) و گروپی کارکردن لەسەر دادوەریی تاوانکاری (CJWG) دا لە بەرواری 11 ی ئایاری 2017 دا لە بەغداد بەسترا ، کۆبونەوەکە پێکەوە سەرۆکایەتی کرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقی و  بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) دا. ئەم کۆبونەوەیە تەرکیزی کردە سەر دامەزراندنی سیستەمێکی یەکخراوی تەکنۆلۆژیای زانیاریی دادوەریی تاوانکاریی (CJTS)، ئەمەش وەکو ئەولەویەتێکی ئاست بەرز دەستنیشانکرا لەلایەن چەند بەرپرسێکی کەرتی ئاسایشەوە لە حکومەتی عێراقدا، بە لەخۆگرتنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دادەوە. ئەم سیستەمە کۆمپیوتەریەی بەشداریپێکردنی زانیاری زۆر گرنگە بۆ ئاسانکاری لێکۆڵینەوەکانی دادوەری تاوانکاری لە نێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی ناوخۆدا.

سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراق بە شێوەکەی ئاست بەرز پابەندن بە دروستکردنی ئەم سیستەمەوە. لەگەڵ ئەوەی کە قۆناغی یەکەم دەستی پێکردوە، هیوای ئەوە دەخوازرێت ئەو هاوبەشە نێودەوڵەتیانەی خوازیارن، پشتیوانی قۆناغی دووهەم بکەن.

سەرۆکی لیژنەی نیشتیمانی بۆ ژێرخانی دادوەری تاوانکاری، دکتۆر عەلی تاریش، وتی :" UNDP پشتیوانیکردوە لە بە هاوچەرخکردنی سیستەمی دادوەری تاوانکارییدا، لەڕێی دامەزراندنی سێ سەنتەری بنکەی زانیاری (داتا بەیس) و چەندان ڕێگەی ترەوە. ئەم پشتیوانیکردنە لەم دواییانەدا دووبارە زیندوو کرایەوە، وە لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامدرا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر ئاستەنگیەکانی ئێستا بخاتە ڕوو."

بەڕێز پیتەر ئیسکۆلا، ڕاوێژکاری UNDP بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا، وتی :" ئەم کۆبونەوەیە زۆر گرنگە چونکە لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی عێراقی و وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری باشترە هەماهەنگییان لەنێواندا هەبێت لەسەر کێشە و بابەتە گرنگەکانی وەکو لێکۆڵینەوە و سیستەمێکی یەکخراوی ئەلیکترۆنی بۆ سیستەمی دادوەریی تاوانکاری. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی باش پێشڕەوی ئەم پڕۆسەیە دەکات."

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، UNDP  هاریکاری (SSR ) دەکات لەڕێی هاوبەشیکردن لەگەڵ فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی (ONSA) و سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژیدا، UNDP و لەگەڵ فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەم گروپی کارکردنەیان لە ساڵی 2016 دا خستە گەڕ. ئامانجەکانی چاکسازی کەرتی ئاسایشی عێراق بریتیە لە هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی ئەولەویاتەکانی چاکسازی سیستەمی دادوەری و باشترکردنی هەماهەنگی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی و هاوبەشیکردن و بەدووگەڕانی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی عێراقدا بۆ عێراقی پاش ئازادکردن.

لەپاڵ نوێنەرانی وەزارەتی داد  و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری دا، دەستەیەک لە هاوبەشانی نێودەوڵەتیش لە کۆبونەوەکەی گروپی کاردا ئامادەبوون، لەگەڵ دانیمارک و ڕۆمانیا و شانشینی یەکگرتوو (UK) و هێزی یەکخراوی کارە هاوبەشەکان (CCJTF) و تیمی پەیوەندی وەزاری سەر بە (CCJTF) بەهەمان شێوە ئامادەبوون.

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا. م: 9647511843529+

پیتەر ئیسکۆلا، ڕاوێژکار، چاکسازی کەرتی ئاسایش، حوکمی یاسا. م: 9647901101976+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن