په‌رله‌مانتارانى عیراقى ورێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان سه‌رنجى نموونه‌ى یاساكانى پاراستنى هەمە جۆرى وياسادانانى دژە جياكارى دەدەن لە خۆرهه‌ڵاتى ئەوروپا

Sat Jun 17 00:00:00 EDT 2017

گەشتى خوێندن وسەردان بۆ دامەزراوەى نیشتمانى بولگارى, كۆمیسۆنى دژه‌ جیاكارى وڕێكخراوه‌ ناوخۆیه‌ په‌یوه‌نداره‌كان. وێنه‌ : جۆرجى تۆتیڤ \به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان \٢٠١٧

سۆفیا - به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان هه‌ڵساوه‌ به‌ رێكخستنى گه‌شتێكى وۆركشۆپ وفێربوون له‌ سۆفیا پایته‌ختى بولگاریا ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گروپێك كه‌وا له‌ ١١ كه‌س پێكهاتبوون له‌ په‌رله‌مانتار ونوێنه‌رانى ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان به‌مه‌به‌ستى ئاشناکردنیان دەربارەى ڕەشنووسى یاسادانان ئەوەى کەوا پەیوەندارە بە پاڕاستنى کەمایەتییەکان وبه‌رنگاربوونه‌وه‌ى جیاكارى لەخۆرهەڵاتى ئۆڕپادا ,وبه‌تایبه‌تى له‌ بولگاریا , بۆسنا وهه‌رسك ,مه‌سه‌دۆنیا وكڕواتیا.گه‌شته‌كه‌ى فێربوون ووێركشۆپه‌كه‌ بەشێك بووه‌ له‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان كه‌وا پانتایه‌كى فراوانتر له‌خۆوه‌ ده‌كرێت بۆ پشتگيرى بۆ چاكسازيى دامەزراوەيى و فەرمانڕەوايى باش لە عیراق ,كه‌وا هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ویاته‌كانى ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDG)  ١٦ بۆ مه‌به‌ستى بنیاتنانى ئاشتى ودادوه‌رى ودامه‌زراوه‌ى به‌هێز, وهه‌روه‌ها (SDG)  ١٠ ده‌رباره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى جیاوازیه‌كان.

گرووپه‌كه‌ له‌ حه‌وت ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ, یاساناسان, ئه‌وقاف وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.

ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ , خاتوو ئه‌شواق جاف ووتى "ئێمه‌ سەرنجمان دا به‌ پرۆسه‌ نوێیه‌كان ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى پاراستنى فڕه‌یى ویاساكانى پاراستنى هەمە جۆرى ودژە جياكارى له‌ چوارچێوە كەلتووریه‌كه‌ى كه‌وا زۆر نزيكه‌ له‌ عیراق. ئەو بەسوود بوو تا ئاشنا ببين به‌وڵاتانى خۆرهەڵاتى‌ ئەورپا كه‌وا چۆن مامەڵەيان كردووە لەگەڵ گرفتەكان كه‌وا به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌كاتى یاسادانان وجێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایانه‌ , ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك كه‌وا بتوانین په‌ر بده‌ین به‌ پێشخستنى یاساكانى عیراقى وخێراكردنى پرۆسه‌ى یاسادانان وهه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پاڵپشتێك بۆمان به‌ مه‌به‌ستى داڕشتنى یاسای پاراستنى هه‌مه‌جۆرى ودژه‌ جیاكارى"

به‌شدابووان حۆشحال بوون به‌و ده‌ر‌فه‌ته‌ى كه‌وا بۆیان ڕه‌خساوه‌ كه‌وا توانیان سه‌ردانى ئەنجومەنى نەتەوەيى بولگاریا بكه‌ن, كۆمیسۆنى دژه‌ جیاكارى ,هه‌روه‌ها ڕێكخراوه ناوخۆیه‌كان ئه‌وانه‌ى چاڵاكن له‌ بوارى پاراستنى هه‌مه‌جۆرى ودژه‌ جیاكارى وهه‌روه‌ها كه‌مپینه‌‌كانى كه‌وا ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌.

ئەندامى لێژنەى ياسايى, به‌رێز حه‌سه‌ن توڕان  جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌رى وه‌ ووتى :" كه‌وا پێويستيێكى زۆر گرنگ هەيە تا ياسا په‌یڕه‌وه‌ بكرێت بۆ پاراستنى هەمەجۆرى ودژه‌ جیاكارى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هاونیشتمانه‌یه‌ عیراقیه‌كان سوود لێى وه‌ربگرن وبۆ پارستنیان وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تێكى گشتگیرى واهه‌بێت كه‌وا مافى هاوڵاتیانى بپارێزێت وتاوانكار بگرێت بۆ حیسابكردن له‌گه‌ڵى دا.گەشتى خوێندن وسەردان بۆ دامەزراوەى بولگارى دید وبۆچوونمانى فراوانتر كرد ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌نداره‌ به‌ ڕەشنووسى یاسى ئێستاى عێراق كه‌وا په‌یڕه‌وده‌كڕیت به‌مه‌به‌ستى سنوورداركردنى ده‌ربه‌ده‌ركردن و كۆچ كردن ناوخۆدا.

ئه‌م چاڵاكیه‌ى فێركردنه‌ ڕێکخرا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەڕێی پڕۆژەی بەهێزکردنی حوکمڕانێتی بەشدارانە و بەرپرسانە- SPAG دا.به‌رێوبه‌رى كاربه‌رێكه‌رى پڕۆژه‌ى SPAG ووتى: ” لەماوەى ئەمە گەشته‌ى خوێندن، بەشداربووان كاريان كرد له‌گه‌ڵ شارەزایان له‌ بەلقان وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان تا ياساى ڕەشنووسى ئێستاى پاراستنى هەمە جۆرى ودژە جياكارى پێدا بچنەوە لەسەر بنەماى ئه‌و وانانه‌ى كه‌ لە بەسەرهاتى نێودەوڵەتيەوە سوودیان لێ وه‌رگیراوه‌.ولە دەره‌نجامى سەرەكيه‌كانى گشتگير بۆ ڕاپۆرتى ڕاسپاردە لەگەڵ وتارى پێشنياركراو ئەوەى دەتوانێت ڕێ پێشان بدات به‌ لێژنەى مافى مرۆڤ بۆ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕەشنووى یاسایه‌كه‌‌.“

له‌ سایه‌ى پڕۆژه‌ى SPAG وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان هه‌ڵساوه‌ به‌ پشتگیرى كردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ پێشخستنى ڕێساى ناوخۆى عیراقى, بۆ پته‌و‌كردنى ڕۆڵى كردارى پرۆسه‌ى یاسا دانان وهه‌روه‌ها به‌هێزكردنى به‌شداربوون له‌ فه‌رمانڕه‌وایى رێك وبه‌رپرسیارنه‌ له‌گه‌ڵ ڕیفۆرم كردن له‌ پیلانى چاكسازیدا.

 

#SDG16

#SDG10

#IraqReforms

پەیوەندی

زەیاد ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی SPAG بە وەکالەت