بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنى دابین كردنى ئاوی خواردنەوە له‌پارێزگای سلێمانی

Wed Jul 05 00:00:00 EDT 2017

كرێكاره‌كان تڕۆمپاكانى ئاوه‌ى خواردنه‌وه‌ى دووكان نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌له سلێمانى. وێنه‌: پاولا پیچۆنێ /به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌عیراق/٢٠١٧

سلێمانی- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان  وپارێزگای سلێمانی كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ته‌واوكرد ‌ بۆ تۆڕی ئاوى سه‌ره‌كى ,کەوا ئاوی خواردنەوەى خاوێن دابین دەکات بۆ سەدان هەزاران كه‌س.

بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق (ICRRP) ى په‌رپێدارو كه‌سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌رپێدان وپارێزگای سلێمانی پێکهاتە گرنگەکانی بۆری سەرەکی ئاویان چاککردەوە کەوا ئاو لە دەریاچەی دووکانەوە دەگوازێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی. وێستگه‌ى تڕۆمپاكان وبه‌رهه‌مهێنانى ئاوى خواردنه‌وه‌ نۆژه‌نكرانه‌وه‌ بۆ یارمه‌تى دان له‌ پڕكردنه‌وه‌ى عه‌مباره‌كان له‌ ئاو‌, به‌مه‌ش كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌ تیایاندا چاره‌سه‌رده‌كرێت ,كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دابینكردنى بڕى ئاوى خاوێن وپێویست بۆ ماڵه‌كانى ئه‌م پارێزگایه‌.

لە ئاهەنگێکدا لە بەرواری 5 ی تەمموزی 2017 دا کە له‌میانى تەواوکردنی پڕۆژەکە سازکرابوو، پارێزگاری سلێمانی، جەنابی بەڕێز عومەر ئەحمەد ئەمین وتی :" لە سلێمانیدا، له‌ هه‌ر هه‌‌شت كه‌سێك له‌ دانیشتوان‌ كه‌سێك ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌. تەوژمی هاتنى به‌لێشاوى ده‌ربه‌ده‌ركراوان فشارێکی بەرچاوی خستۆتە سەر خزمەتگوزاریە گشتیەکان وبه‌تایبه‌تى له‌ كه‌رته‌كانى ئاو, ته‌ندروستى, كاره‌با وخوێندن. ئەم پڕۆژەیە خزمەتگوزاریەکی بنه‌ڕه‌تى دابین دەکات‌‌ بۆ هه‌مووان ئافره‌تان, پیاوان ومنداڵان ."

سەرۆکی نووسینگەی کونسوڵخانەی یابان لە هەولێر، بەڕێز مۆریاسو کاتسومی، وتی :"یابان شکۆمەندە بە بوون بەهاوبەش لەم پڕۆژە گرنگەدا. ئێمە خۆشحاڵین بە بینینی ئەوەی هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی له‌ده‌ربه‌رده‌ركراوان و‌ئاواره‌ سوریەکان بە شێوەیەکی یەکسان سوودمەند دەبن لەوەی بەشێوەیەکی باشتر ئاویان بۆ فه‌راهه‌م ودابین كراوه‌."

له‌لاى  خۆیه‌وه‌ خاتوو میزوهۆ یۆکۆی به‌رێوبه‌رى بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق (ICRRP) ى په‌رپێدارو كه‌سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌رپێدان ، وتی :" ئاو گرنگە بۆ ژیان.وخۆشحاڵین كه‌وا توانیومانە بەشداربین لە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری سه‌ره‌كى وگرنگ به‌م شێوه‌یه‌ ,كه‌وا كارده‌كات بۆ باشتر كردنى بارى گوزارانى  ئه‌و کۆمەڵگا ناوخۆیانه‌ى كه‌وا به‌هۆى كه‌مى خومه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ناڵێنن. ئێمە سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەکەین بۆ هه‌ماهه‌نگیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ,وسوپاسی حکومەتی یابان دەکەین بۆ ئەو بەشداریه‌ به‌خشنده‌وه‌ وكاریگه‌ره‌ى کەوا بووە هۆی ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بتوانرێت سەربگرێت."

یەکەمین هەنگاو بۆ چاکبوونەوە لەدوای قەیران، بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی كه‌ خەڵک بە خزمەتگوزاریە سه‌ره‌تایه‌كان ڕابگات. بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق (ICRRP) ى په‌ره‌پێدارو پشتیوانی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان دەکات بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی كه‌وا سه‌ره‌كین بۆ ژیانی ڕۆژانە. زیاتر لە ٢.٤ ملیۆن کەس لە عێراقدا ئێستا بە شێوەیەکی باشتر بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەکو ئاو, کارەبا, تەندروستی, پەروەردە, ئاوەڕۆ وڕێگاوبان ڕادەگەن، ئەمەش كراوه‌ و بە سوپاسەوە‌ بۆ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان.    

 

#IraqResilience

په‌یوه‌ندی

پاولا پیچۆنێ، بەرپرسی جێبەجێکردن و پەیوەندیەکان لە ICRRP دا. م: 9647511704045+