شانشینی یەکگرتووى به‌ریتانیا بڕی 5.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى سەقامگیرى لە عیراق

Mon Jul 17 00:00:00 EDT 2017

كرێكاران كاره‌كانى ڕه‌نگكردنى دیواره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن له‌ وێستگه‌ى قسور بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئاو له‌ موسڵ ,له‌به‌روارى ١٣ ته‌مموز ٢٠١٧ .ونۆژه‌ندكردنه‌وه‌ى ئه‌م وێستگه‌ سه‌ره‌كى یه‌ پڕۆژه‌یه‌ك بووه‌ له‌نێوان ٣٠٠ پڕۆژه‌ بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له‌ موسڵ. وێنه‌: ئه‌لیكس بۆته‌ر\به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عیراق \٢٠١٧

بەغدا- حکومەتی شانشینی یەکگرتووى به‌ریتانیا بڕی 5.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS)ی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئەم دامەزراوەیە كۆمه‌كى دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە دەستبەجێیەکان لەناوچە تازه‌ ڕزگارکراوەکان له‌ژێر ده‌ستى داعش. به‌مه‌ش کۆی گشتى بەخشینەکانی شانشینی یەکگرتووى به‌ریتانیا تا ئێستا دەگەیەنێتە ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکي.

پڕۆژه‌ى سه‌قامگیرى بۆ عیراق هاوكارى ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما وئەولەویەتانەی كه‌وا لەلایەن حکومەتی عێراق ودەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بە شێوەیەکی خێرا ژێرخانی گشتی چاک بکاتەوە وبه‌خششى پارە دابین بکات بۆ دامه‌زراوه‌ بچووکه‌كان وتوانستی حکومەته‌ ناوخۆیه‌كان بەرز ده‌کاتەوە، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ دابینكردنى ده‌رفه‌تى كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له‌رێگایى به‌رنامه‌ى كاركردنى گشتى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

نوێنەری نشینگەی UNDP لە عیراقدا، خاتوو لیز گراندێ، وتی:" ئاستی کاولکاری لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵدا خراپترین کاولکاریە لە عێراقدا, كه‌وا ٣٨ گەڕەك کاریگەرییان بەرکەوتووە و ١٥ گەڕەکیان نزیکن لە کاولبونی تەواوەوە. زیاتر لە ٣٠٠ پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوە دەستیان بە کار کردوە لە موسڵدا، بە نزیکەی ٧٠ پڕۆژەیان لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵدایە، بەڵام ئەمە تەنها دەستپێکێکە. كارێكى زۆر ماوه‌ دەبێت ئەنجام بدرێت,ودەبێت بە خێرایی تەواوبکرێن".

وتەبێژی باڵوێزى بەریتانیا لە عیراقدا وتی :" ئازایەتی وپابەندبوونی هاوڵاتیانی عیراقی وهێزە ئەمنیەکانی عیراق زۆر گرنگبوون لە بەزاندنی داعش لە موسڵدا. دەبێت لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئاستەنگى سیاسی وئابووری ومرۆییەکان ببینەوە کە لە پێشماندایه‌. ئەم بەخشینەی بەریتانیا بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS)ی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەوە پیشان دەدات کەوا بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق لە هه‌ناگاونان بەرەو چاکبوونەوە".

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزراوە ولە ناوچە تازە ڕزگاركراوه‌كانى پارێزگاکانی ئەنبار وسەلاحەدین ونەینەوا ودیالە کاردەکات. زیاتر لە ١١٠٠ پڕۆژەی تەواوکردووە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە ٢٣ ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ وحاڵیان.

 

#IraqStabilization

پەیوەندی

لیندزی مەکێنزی، پسپۆڕى پەیوەندیەکان له‌ FFS دا. م. 9647511353085+