وێستگەیەکی سەرەکی پاڵاوتنی ئاو لەموسڵدا دووبارە کرایەوە

Tue Aug 22 00:00:00 EDT 2017

به‌غداد ـ حکومەتی عێراق و دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) ی سەر بە (UNDP) بە شێوەیەکی فەرمی لە ئاهەنگێکدا دوێنێ لە موسڵ دووبارە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی (القصور)ی کردەوە.

ئەم وێستگەیە دووهەم گەورەترین وێستگەی پاڵاوتنی ئاوە لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا، ئاوی خواردنەوە بۆ سەدا 35 ی دانیشتوان دابین دەکات. وێستگەکە بڕی 12،000 مەتر سێجا لە ئاوی خواردنەوە لە کاتژمێرێکدا بۆ 24 گەڕەك کە 300،000 کەس دەبن دابین دەکات

زۆرینەی ئاو هەڵدەرەکان و وەلفەکان و سویچ و کۆنتڕۆڵەکان و سیستەمی ڕشتنی کلۆر و حەوزەکانی پاڵاوتنی وێستگەکە تێك شکابوون. کارکردن لەم وێستگەیەدا لە سەرەتای ئایارەوە دەستی پێکرد، تەنانەت لە کاتێکدا کە هێشتا جەنگ بەردەوامبوو لە بەشی خۆرئاوای موسڵدا. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی نەینەوا چاودێری ئەم پڕۆژەیەی کرد کە بوجەکەی 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، وە لەلایەن کۆمپانیای (ضفاف الرافدين) ەوە جێبەجێکرا و سەدان کرێکاری موسڵی خستە سەرکار.

لە ئاهەنگی دووبارە کردنەوەی وێستگەکەدا، پارێزگاری نەینەوا نەوفەل حەممادی وتی :" ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین بۆ یارمەتیدان لە دووبارە بنیادنانەوەی موسڵدا. من سەربەرزم بەو کرێکارە عێراقیانەی بە ئازایانە دەستیانکرد بە کارکردن لەکاتێکدا هێشتا جەنگ ڕاستەوخۆ بەردەوامبوو لەو بەر ڕووبارەکەوە. ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو باشترکردنی خۆشگوزەرانی خەڵکی موسڵدا، ئێمە سوپاسگوزاری پشتیوانیە بەردەوامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکانین."

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی UNDP لە عێراق، وتی :" وێستگەکە لە کاتێکی زۆر خێرادا چاککرایەوە. ئێستا کە جەنگەکە وەستاوە، هەموو ئەو شتانەی دەکرێت ئەنجام بدرێن پێویستە جێبەجێ بکرێن بۆ سەقامگیرکردن و دووبارە بنیادنانەوەی موسڵ."

زیاتر لە 330 پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان لە موسڵدا لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی سەر بە UNDP.

خاتوو گراندێ وتی :"ڕیژەی سەدا نەوەد و پێنجی هەموو دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنەوە لە ڕێی کەرتی تایبەتی عێراقیەوە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی ئەنجامدراون. ئەمەش دەبێە هۆی کەمکردنەوەی تێچوونەکان و دڵنیابوون لە خاوەندارێتی ناوخۆیی و دروستکردنی هەلی کار لەو شوێنانەی زۆر پێویستن. نزیکەی 10،000 کەس لە موسڵدا لە دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنەوەدا کار دەکەن. هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت لە موسڵدا، ئێمە لەوێ ئامادە دەبین بۆ یارمەتیدانی حکومەت وخەڵکی عێراق."

موسڵ یەکێك بوو لە کۆتا پەناگە سەرەکیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە عێراقدا، کە لە ناوەڕاستی 2014 دا شارەکەی کۆنتڕۆڵکرد. هەڵمەتی سەربازی بۆ ئازادکردنی شارەکە لە تشرینی یەکەمی 2016 دا دەستی پێکرد و 10 مانگی خایاند. نزیکەی یەك ملیۆن هاوڵاتی شارەکەیان چۆڵکرد کە ئەمەش بە یەکێك لە گەورەترین چۆڵکردنە بەڕێوەبراوەکان دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخدا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرەتای تەمموزدا ئازادکردنی تەواوەتی موسڵی ڕاگەیاند. زیاتر لە 700،000 هاوڵاتی هێشتا دوورن لە ماڵوحاڵەکانیان و چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی ژیانیان دەکەن. UNDP لە ساڵی 2016 ەوە پڕۆژەکانی جێبەجێکردوە لەڕێی دامەزروەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنەوە.

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوکدا کاردەکات. زیاتر لە 1،100 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 23 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە زیاتر لە 2.1 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

 

IraqStabilization#

پەیوەندی

لیندزی مەکێنزی، پسپۆڕى پەیوەندیەکان له‌ FFS دا. م: 9647511353085+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن