کۆرسی فێرکاری بەڕێوەبردنی کەیسی تاوان بۆ دادوەران و داواکاران لە نەینەوا، یەکەمینە لە زنجیرەیەک چالاکیی UNDP بۆ پشتوانیکردنیەکی کاریگەرانە لە کارگێڕی دادی تاوان لە عێراقدا

Sat Aug 26 00:00:00 EDT 2017

سەرۆکی باڵای داد، بەڕێز فایەق زێدان، وتی :" ئەنجومەنی باڵای داد بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ UNDP دا بۆ باشترکردنی وەڵامە دادوەریەکان بۆ پێویستیەکانی خەڵکی عێراق." وێنە : بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2017

بەغداد- دوازدە دادوەر و داواکاری عێراقی لە پارێزگای نەینەوا بە سەرکەوتوویی کۆرسی بەڕێوەبردنی کەیسی تاوانیان تەواوکرد لە بەغداد بەسترابوو لە ڕۆژەکانی 25-26 ی ئابی 2017. بەرنامەی حوکمی یاسای سەربە UNDP بەشێوەیەکی هەماهەنگکارانە لەگەڵ ئەنجومەنی دادی باڵا و پەیمانگای پەرەپێدانی دادوەری ئەم کۆرسەیان دیزاینکردوە و بەڕێوەبردوە.

دادوەر و داواکارەکان لە دادگاکانی موسڵ و ڕەبیعە و شەنگال و مەخمور و شێخان و زومار و تەلەعفەر و حەمدانیە لە پارێزگای نەینەواوە هاتبون. ئەم کەسانە پسپۆریان هەیە لە یەکلایی کردنەوەی کەیسەکانی تیرۆر و تاوانکاریەکانی دژی سوننە و شیعە و مەسیحی و یەزیدی و شەبەک و کورد لەو کاتەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق  و شامدا (داعش) دەستی بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتبوو.

کۆرسەکە باسی کارگێری کارای داد و قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە تاوانی ئاڵۆز و هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی هێز و ئاستەنگیەکانی سیستەمی دادی عێراقی و سیستەمی داواکردن و بەڵگەی دیجیتاڵی و سپیکردنەوەی پارە و کۆمەکیکردنی تیرۆر و کارەکانی پزیشکی دادوەری کرد. 

سەرۆکی باڵای داد، بەڕێز فایەق زێدان کە ئامادەی ئاهەنگی کۆتاییهێنانەکە بوو، دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی دادوەرەکان و داواکارەکان کرد "بۆ پابەندبوونیان و کارکردنی ماندونەناسانەیان لەژێر دۆخی زۆر ئاستەنگداردا." هەروەها وتیشی :" ئەنجومەنی باڵای داد بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ UNDP دا بۆ باشترکردنی وەڵامە دادوەریەکان بۆ پێویستیەکانی خەڵکی عێراق."

بەشداربوان ئەولەویەتەکانی باشترکردنی سیستەمی دادی تاوانکاری عێراقیان دەستنیشانکرد، بە تایبەتی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا. پێشنیارە سەرەکیەکان دامەزراندنی بنکەیەکی زانیاری (داتابەیس)ێکی چڕ و یەکخراو بوو بۆ گومانلێکراوانی تیرۆر بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت لە بەدووربوون لە دووبارەکردنەوەی ناو و باشترکردنی پێڕاگەشتن بە زانیاری پەیوەندیدار لەسەر تاوانەکانی گومانلێکراوەکە. پێشنیارەکانی تر ئەمانەشی لەخۆ گرتبوو: زیادکردنی ژمارەی دادوەرەکان بۆ خستنەڕووی لۆدی گەورەی کەیسەکان، زیادکردنی ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەرانی شیاو و ڕاهێنانپێکراو بۆ هاریکاریکردنی پۆلیس و ڕاهێنانکردن و سازکردنی پۆلیس بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر ڕێ لە تاوان بگیردرێت و ئەنجامدەرانی دەستنیشان بکەن، وەبنیادنانەوەی خانەی دادە داڕماوەکان و سەنتەرەکانی دەستبەسەرکردن لە نەینەوادا.

دادوەر غانم محەمەد سوڵتان وتی :" ئەم کۆرسە یارمەتیدەر بوو لە بەشداریپێکردنی دادوەران و داواکاراندا بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاریەکانیان و فراوانکردنی دیدو ڕوانگەیان، سەرباری ئاستەنگیەکان لە مەیدانەکەدا، ئێمە ئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دابینکردنی دادوەری بۆ هەموو نەینەوا و بەرپرسکردنی ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە بەرامبەر خەڵکەکەی."

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە UNDP، خاتو کامیلا هێماساگاما وتی :" ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەربوو بۆ بەشداربوان تا زانیاری نوێ پەیدا بکەن لە بوارەکانی وەکو بەڕێوەبردنی کەیسی تاوان کە بە تایبەتی پەیوەندیدارە بە کەیسە تیرۆریستیەکان و بەڵگەی دیجیتاڵی و ڕۆڵی بەڵگەی پزیشکی تاوانکاری لە دەستنیشانکردنی تاوانەکاندا. ئەمە تەنها دەستپێکێكە لە زنجیرەیەك وۆرکشۆپ بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەیەکی پتەو بۆ دادوەران و داواکارانی عێراق و بە تایبەتی تەرکیزی لەسەر ناوچە ئازادکراوەکانە."

وۆرکشۆپی داهاتوو لە ئەیلولی 2017 دا ئەنجام دەدرێت بۆ 12 دادوەر و داواکاری پارێزگای ئەنبار. دەرەنجامی دوو وۆرکشۆپەکە زیاتر دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتر و باشتر و وردتر پێداچوونەوە بۆ مەنهەجی ڕاهێنان و بابەتە داواکراوەکان بۆ ڕاهێنانی زیاتر ئەنجام بدرێت ئەمەش بە ئاخاوتن لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای داد و پەیمانگای پەرەپێدانی دادوەریدا.

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا. م: 9647511843529+

عەمار ئەلتائی، هەماهەنگکاری پڕۆژە، حوکمی یاسا. م: 9647901165748+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن