عێراق تاووتوێی پەرەپێدانی شاریی ستراتیژی دەکات بۆ پارێزگا زیارەتکراوەکان

Sun Aug 27 00:00:00 EDT 2017

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز پاتریک سیمۆنێ، وتی :" ئێستا هەلێك هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی پلاندانانی شاری و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەرزی واقیعدا، بەمەش ئەم جۆرە پلاندانانە لەلایەکەوە بەردەوام دەبێت و لەلایەکی دیشەوە ئەگەری وەبەرهێنان تیایدا دروست دەبێت،". فۆتۆ: ڕێکخراوی هابیتات سەر بە نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان / 2017

كه‌ربه‌لا ـ ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN لەگەڵ UNDP هاریکاری عێراق دەکەن لە تاووتوێکردنی پەرەپێدانی شاریی ستراتیژیدا لە پارێزگا زیارەتکراوەکانی نەجەف کەربەلا. نزیکەی سی بەرپرسی عێراقی لە شاری کەربەلای پیرۆز کۆبونەوە لە ڕۆژەکانی 22 و 23 ی ئابی 2017 دا بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپێکی چڕی دوو ڕۆژەدا بە ناونیشانی "ستراتیژیەتە پارێزگاییەکانی شار بۆ زیارەت: وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا".

بەرپرسەکان نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی پلاندانان،شارەوانیەکان،  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کاروباری گشتیان دەکرد لەسەر ئاستی نیشتیمانی و ناوخۆیی و هەروەها نوێنەرایەتی پارێزگای کەربەلا شیان دەکرد. ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN وۆرکشۆپەکەی ڕێکخست لەژێر بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکاندا (LADP)، ئەمەش پڕۆژەیەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)ەوە جێبەجێکرا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە (EU) کۆمەکی کرا.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ پلاندانانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی لە وەزارەتی پلانداناندا، بەڕێز موحەمەد ئەلسەید، وتی :" ئێمە هەلی باشترکردنی هەماهەنگیکردن لە نێوان بەرپرسانی پارێزگاکەدا و باشترکردنی توانای ستاف لەسەر ئاستی مەرکەزی و ناوخۆیی بەرز دەنرخێنین، ئەمەش وەکو بەشێك لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ لامەرکەزییەت."

وۆرکشۆپەکە تەرکیزی کردەوە سەر شیکاریی شوێنەکی بەردەوام بۆ کێشە شاریەکان و ئاماژەدەرەکانی پەرەپێدان سەبارەت بە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا، کە لەلایەن ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN ەوە پەرەیپێدراوە بە هەماهەنگیکردن لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا. ستراتیژیەتە پێشکەشکراوەکە بەندە لەسەر چەمکی 'ڕاڕەوەکانی پەرەپێدان'  لەسەر ئاستی هەرێمایەتی بۆ بزواندنی گەشەکردنی بەردەوامی کۆمەڵایەتی-ئابوری و ئاسانکاری بۆ جوڵاندنی ملیۆنان زیارەتکار و سەردانیکار، بەتایبەتی لەکاتی بۆنە ئاینیەکاندا.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز پاتریک سیمۆنێ، وتی :" ئێمە زۆر بەخێرهاتنی ئەم دەستپێشخەریە دەکەین کە لەکاتی خۆیدایە. دژ بە پاشەکشکردنی سەقامگیرکردن لە ئێستادا، ئێمە پێویستمانە ئاشتەوایی بخەینەوە نێوان تەوژمەکانی کۆچکردن لە ناوخۆی وڵاتدا. ئێستا هەلێك هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی پلاندانانی شاری و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەرزی واقیعدا، بەمەش ئەم جۆرە پلاندانانە لەلایەکەوە بەردەوام دەبێت و لەلایەکی دیشەوە ئەگەری وەبەرهێنان تیایدا دروست دەبێت. گرنگ و پەیوەندیدارە بۆ ئەم دوو پارێزگایە کە هەستێکی "ڕوحانییەت" بدرێتە لایەنە "شوێنی"یەکەی ئەم دووپارێزگایە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی (UNDP)، بەڕێز عەلی کەمونە وتی :" کەربەلا و نەجەف لێکنزیکبونەوەی دوو تەوژمی کۆچکردنی تێکهەڵچووی بەخۆوە دیوە، یەکێكیان ئەو خەڵکەی لە ناوچەی ململانێکانەوە هەڵدێن، ئەوی دی ئەو جوتیارانەی ناوچە دوورەدەستەکان جێدەهێڵن بۆ گەڕان بەدووی هەلی باشتردا لە شارەکەدا. پەرەپێدانی ستراتیژیەتی شاریی بەردەوام بۆ ئەم پارێزگایانە زۆر گرنگە".

بەشداربوان دوو ئاستەنگیی زۆر گەورەیان دەستنیشان کرد کە دووچاری دەسەڵاتدارە عێراقیەکان بوەتەوە: باشترکردنی ژێرخانی هۆیەکانی گواستنەوەی بەردەست و پەیوەستکراو، وە تاووتوێکردنی ئەو ژێرخان و خزمەتگوزاری و نیشتەجێکردن و پێویستیە کۆمەڵایەتی-ئابوریانەی شارۆچکە بچوکەکان کە ماوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت لە جەمسەرە شاریەکانی کەربەلا و کوفە دا.

وۆرکشۆپی دواتر و کۆتا ی (LADP) بۆ ستراتیژیەتە پارێزگاییەکانی شار لە تشرینی یەکەمی 2017 دا دەبەسترێت.    

پەیوەندی

نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندیەکان، UNDP لە عێراق،  م: 9647804473336+

ئالان میران، پسپۆری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان، ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN، م: 9647503427036+

موحەمەد فەوزی، بەرپرسی بڵاوکراوە و زانیاری، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق، م: 9647809285377+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن