ئاشتی وسەقامگیری لایەنی سەرەکین بۆ وەدەستهێنانی ئامانجە جیهانیەکان لەوڵاتە عەرەبیەکاندا، بەپێی ڕاپۆرتێکی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

Mon Oct 02 00:00:00 EDT 2017

بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمایەتی وڵاتە عەرەبیەکان لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، موڕاد وەهبە:"پێکەوە یەکێتی ئەوروپا وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لایەنی ئاشتی و سەقامگیری و بوژاندنەوە و هەستانەوەن بۆ هەرێمێك کە زۆرترین بەشی هەبووە لە چەشتن و ناڕەحەتیەکانی سەدەی بیست و یەکەمی ناسەقامگیردا"

بڕۆکسل - یەکەمین ڕاپۆرت لەسەر هاوبەشێتی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە وڵاتە عەرەبیەکاندا ئەمڕۆ لە بڕۆکسل بڵاوکرایەوە. بە ناونیشانی "بەهێزکردنی خەڵك و بنیادنانی کۆمەڵگا ئاشتیخوازەکان"، ڕاپۆرتەکە دەرەنجامی ئەو چەندان دەستپێشخەریەی خستە ڕوو کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە و کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی ملیۆنان خەڵکی لە هەموو هەرێمەکەدا.

موڕاد وەهبە، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمایەتی وڵاتە عەرەبیەکان لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، لەپێشەکی ڕاپۆرتەکەدا، وتی :" لەو گۆڕانکاریە دەستوریانەوە کە لەکۆتاییدا دانینا بە دەنگی خانماندا بۆ هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە و بۆ دەستپێشخەری لەو بەرنامانەدا کە یارمەتیدەرن بۆ دوورخستنەوەی لاوان لە هاشوهوشی توندوتیژێتی توندڕەوەکان، ئەم کارە هاوبەشەمان لە هێڵی پێشەوەی گۆڕانکاریەکانی جیهانی عەرەبیدایە"، هەروەها وتی "پێکەوە یەکێتی ئەوروپا وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لایەنی ئاشتی و سەقامگیری و بوژاندنەوە وهەستانەوەن بۆ هەرێمێك کە زۆرترین بەشی هەبووە لە چەشتن و ناڕەحەتیەکانی سەدەی بیست و یەکەمی ناسەقامگیردا".

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتە ڕوو کە چۆن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و یەکێتی ئەوروپا هاوبەشانێکی سروشتین و هەمان بەها و ئامانجیان هەیە بۆ بەرەوپێشخستنی ئاشتی و ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدان. بنەمایەکی ڕێبەر لە هاوبەشیەکەدا بریتيە لە هەوڵی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی وڵاتان لە ڕیشەکێشکردنی هەژاری و وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs)، ئەم ئامانجانە بریتیین لە 17 ئامانجی جیهانی بۆ وەدەستخستنی داهاتوویەکی ئاشتیخوازتر و گەشاوەتر و بەردەوامیپێدراو تر تا ساڵی 2030.

ستێفانۆ مانسێرڤیسی، بەڕێوەبەری گشتی لە هاریکاری و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی هەروەها کریستیان دانیالسن، بەڕێوەبەری گشتی لە دانوستانەکانی کۆمەڵگا و گەورەکردنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆمسیۆنی ئەوروپیدا، لە پێشەکی ڕاپۆرتەکەدا وتیان :" هاوبەشێتی نێوان بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و کۆمسیۆنی ئەوروپی لە جیهانی عەرەبیدا بریتییە لە نمونەیەکی باڵای کارکردن پێکەوە. لەکاتێکدا کە ململانێکان لەوپەڕیدایە، ئێمە پێکەوە کارمان کردوە بۆ پاراستنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی، هەروەها بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام کە برەودەدات بە پێکەوەیی و هاوبەستی لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایانەی کاریگەریی ململانێکانیان بەرکەوتووە، هەروەها بۆ پیشاندانی پشتیوانی خۆمان بۆ دامەزراوە بەرپرسەکان و کاراکان".

خاڵە بەرچاوەکانی هاوبەشێتی نێوان هاوبەشێتی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە جیهانی عەرەبیدا:

  • ئێمە بە هاوبەشی کاردەکەین لەگەڵ 14 وڵاتدا بۆ بەرەوپێشبردنی حوکمڕانێتی باش بەلەخۆگرتنی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان و پشتیوانیکردن لە قوڵکردنەوەی دیموکراسی و برەودان بەو هەوڵانەی دەیانەوێت کۆمەڵگاکان بەشداریپێکراو بن.
  • دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن له‌ عێراق كه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌م هاوبه‌شیكردنه‌وه‌‌ پشتگیرى ده‌كرێت هاوكارى گه‌ڕانه‌وى متمانه‌ى دانیشتووانى كردووه‌ بۆ حكومه‌تى عێراق له‌ پرۆسه‌ی به‌روه‌پێشبردن.
  • كۆمه‌ڵگاكانى په‌راوێزخراو له‌ عێراق ده‌نگیان پێداره‌وه‌ له‌ سایه‌ى بەرنامەی "پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان"، وئافره‌تانیش له‌ به‌سره‌ ومیسان وكه‌ربه‌لا به‌شێوه‌یه‌كى باشتر به‌شداریان پێكراوه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى ناخۆیى بۆ پیلاندانان.
  • ئێمە پشتیوانیمان کردووە لە ڕەشنوسکردن و واژۆکردن و بڵاوکردنەوەی دەستوری نوێی تونس، کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسیەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی خەڵکی سۆماڵ لە هەوڵ و کاریاندا بۆ بنیادنانی وڵاتێکی بەرپرس و کارا.
  • ئێمە یارمەتی نۆ وڵات دەدەین لە بنیادنانی توانای هەستانەوە و چاکبونەوە لە کارەسات. لە سوریادا کە جەنگ کاولیکردوە، نۆ قوتابخانە نۆژەندکراونەتەوە و زیاتر لە 10،000 هەلی کار دانراوە بۆ یارمەتی خەڵکی سوریا تا بتوانن هەستنەوە سەر پێی خۆیان. لە سودان، بە خەمڵێنراوی 66،500 کەس سوودیان بینیوە لە هەوڵەکانی دامەزراندنی ئاشتەوایی و ڕێگرتن لە ململانێکانی داهاتوودا. لە یەمەن، هەڵمەتێکی پارە بەرامبەر کار ئامانجێتی یارمەتی 42،000 خەڵکی دۆخناسک لە کۆمەڵگاکانی دەوری شاردا بدات بۆ ئەوەی توانای هەستانەوەیان زیاتر بێت و لە هەمان کاتدا پێداویستیە بنەڕەتیە دەستبەجێکانیشان بۆ دابین بکرێت.
  • ئێمە پشتیوانی لە توانای هەستانەوەی خەڵکانی فەلەستینی دەکەین لەڕێی چالاکیە کەلتوری و ئابوریەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی قودسدا 'ناوچەی C' لە به‌ره‌ى چه‌پ وكه‌رتى غەزە.
  • ئێمە یارمەتی سکرتارێتی کۆمکاری عەرەبی و وڵاتە ئەندامەکانیمان داوە بۆ دامەزراندنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و وەڵامی کاریگەری تر  بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتە هەرێمیەکان، ململانێکان، دۆخەکانی پاش ململانێ. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە تەکنۆلۆژیای لەبەرگرتنەوەی کەشوهەوا کە بۆتە هۆی زیادکردنی هاریکاری لەنێو دەسەڵاتدارانی ئاو لە ناوچەی داگیرکراوی فەلەستین و ئیسرائیل و ئوردوندا.
یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەی 140 وڵاتدا هاوبەشی دەکەن بۆ قوڵکردنەوەی حوکمڕانێتیکردنی دیموکراسی و ڕێگریکردن یان چاکبونەوە لە ململانێکان و کارەساتە سروشتیەکان و بنیادنانی هەستانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوادا.
 
ڕاپۆرتەکە دابگرە

 

چیرۆکی سەرکەوتنەکان بە ڤیدیۆ:

ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌ران: په‌یامنێری كه‌مپه‌كان له‌ عێراق

کۆڕبەندی ده‌ستپێشخه‌ری داهێنان بۆ پەرەپێدانی له‌ عێراق

له‌ ئوردن دروستكراوه‌: بازرگانه ناوخۆییه‌كان‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

نابلس بناسه‌: دروستكردنه‌وه‌ی ڕابردوو بۆ ئاینده‌ی فڵستینییه‌كان

لوبنانی ئاینده‌: ووزه‌ی سه‌وز ژیان باشترده‌كات و دارستانه‌كان ده‌پارێزێ

پەیوەندی

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

لە برۆکسل: لودمیلا تیگانو، م: 3222138296+

لە عەممان: نوعمان ئەلسەییاد، م: 96262003138+  

له‌ به‌غدا: نیداء ‌هیلال، م: 9647804473336+

کۆمسیۆنی ئەوروپی

کارمن فاڵکنبەرگ ئامبرۆسیۆ، بەڕێوەبەری گشتی لە دانوستانەکانی کۆمەڵگا و گەورەکردنی یەکێتی ئەوروپا، م: 3222964241+            

ڕیچارد هاندس، بەڕێوەبەری گشتی لە هاریکاری و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن