به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی به‌كارهێنانى وزەی نوێبۆوە دەکات لە عێراقدا

Mon Oct 02 00:00:00 EDT 2017

تاقيكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى وزه‌ى تیشكى خۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له‌ نه‌جه‌ف. وێنه‌: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق\2016

بەغدا- بۆ هاندان له‌به‌كارهێنانى وزەی نوێبۆوە لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی تەکنیکی و بنیادنانی توانست بۆ مه‌به‌سته‌ بۆ حکومەتی عێراق دابین دەکات بە ئامانجی یەکخستن له‌ بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی خۆر وگواستنه‌وه‌ى بۆ ناو وزەی بەکارهاتوو تاوەکو بڕى پێداویستیەكانى وڵاتەک له‌ووزه‌ى کارەبا دابین بکرێت. دروستکردنی یەکە و بەشەکان لە حکومەتدا بۆ وزەی پاکژ و نوێبۆوە بۆتە کارێکی زۆر پێویست بۆ عێراق تا بتوانێت جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام کە لە 2016 دا دانرا خێراتر بکات. ئەم پشتیوانیکردنە لەڕێی پڕۆژەی "هاندان بۆ به‌ركارهێنانى وزه‌ى تیشكى خۆر" دابین دەکرێت، بە هاوبەشیكردن لەگەڵ سەنتەری هەرێمایەتی بۆ وزەی نوێبۆوە و كارامه‌یى له‌وزەدا (RCREEE) و دامەزراوەی جیهانی بۆ ژینگە (GEF).

لە بەرواری 2 ی تشرینی یەکەمی 2017 دا، چل كه‌س له‌نوێنەرانى وەزارەتەکانی کارەبا، تەندروستی و ژینگە، پیشەسازیەکان و زانست و تەکنۆلۆژیا و کەرتی تایبەت بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپێکی تەکنیکی لە بەغدا دەربارەی بژاردە سیاسیەکان و دەستپێشخەریەکان بۆ وزەی نوێبۆوە. بەشداربووان توانای وزەی نوێبۆوەیان شیکردەوە لە عێراقدا، له‌گه‌ڵ شرۆڤەکردن له‌رووى یاسایى ودامه‌زراوه‌یى و چوارچێوه‌ى رێكخستنى كاره‌كان و هه‌روه‌ها ئاشناكردنیان بۆ باشترین شێوازى كاركردن له‌م بواره‌ لە هەرێمدا.

ڕاوێژکاری وزە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز ڕەعد موحسین ئەلحارس، وتی :" حکومەتی عێراق زۆر به‌سوپاسه‌وه‌ و دەستخۆشی لە پشتیوانیە تەکنیکیەکانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وسەنتەری هەرێمایەتی بۆ وزەی نوێبۆوە و كارامه‌یى له‌ وزەدا ده‌كات. وپێکەوە کاردەکەین بۆ چنینەوەی وزەی تيشكى خۆر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێداویستیه‌كانى عێراق له‌كاره‌با دابین بكه‌ین و لە هەمانکاتدا پابەندبوونی خۆمان دووپات بکەینەوە بۆ پرسی گۆڕانکاری کەشوهەوا."

بەڕێوەبەری گشتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بەڕێز مونیر تابت، وتی :" وزەی نوێبۆوە  وه‌كو یاریده‌ده‌رێكى به‌هێز ڕۆڵ ده‌بینێت وه‌ دووئه‌وه‌نده كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت ‌له‌ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. هەروەها لایەنێکی سەرەکیه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانى  بەرەوپێشچوون له‌به‌رهه‌مهێنانى وزە بە بڕی پێویست لە عێراقدا، دەبێت کەرتی تایبەتی بۆ وه‌بەرهێنان هانبدرێت لە ڕێی سیاسەت و ستراتیژیەتە نیشتیمانیەکانی عێراقدا. ئەمە دەبێتە هۆی دروستکردنی بارودۆخێکی پێویست وپاڵپشت بۆ وزەی نوێبۆوە تا ببێتە هۆكارێك له‌ گه‌یشتن بۆ وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام."

لەڕێی هاوبەشێتیکردن لەگەڵ سەنتەری هەرێمایەتی بۆ وزەی نوێبۆوە و كارامه‌یى له‌ وزەدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سیاسەتە دەستپێشخەریەکانی دەخاتە گه‌ر بە مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدان وهاندان بۆ ناساندن ود‌یاریكردنى كردنى لايه‌نى دارايى بۆ دروستکارانی وزەی نوێبۆوە(Feed-in-Tariff) و هه‌روه‌ها په‌رپێدانى سیستەمی کارەبا وکۆدی تۆڕ لە چەند مانگی داهاتوودا. ئەم سیاسەتە پێشنیارکراوە پشتیوانی دەکات لە دروستکردنی ژینگەیەکی بەتوانا بۆ برەودان و زیادکردنی وەبەرهێنان لە بوارى وزەی نوێبۆوەدا، ئەمەش یارمەتیدەری عێراق دەبێت بۆ به‌دیهێنانى به‌ڵێنه‌كانى له‌بوارى ووزه‌.

په‌یوه‌ندی

تەریقول ئیسلام، بەڕێوەبەری بەرنامە لە گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە دا. م، 9647801976462+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن