300 لاوی عێراقی ناسێندران بە ئامڕازی داهێنەرانە بۆ خستنەڕووی ئاستەنگیەکانی پەرەپێدان

Sat Oct 14 00:00:00 EDT 2017

وۆرکشۆپەکە هەلی دابینکرد بۆ بەشداربوان تا بیرۆکەکانیان پێشکەشی نوێنەرانی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بکەن. وێنە: به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق/2017

بەغدا- زیاتر لە 300 بەشداربوو کە زۆرینەیان لاو بوون لە بەرواری 12 بۆ 14 ی تشرینی یەکەمی 2017 لە بەغداد کۆبونەوە بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی (داهێنان بۆ پەرەپێدان)ی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان. میتۆدەکانی (بیرکردنەوەی دیزاینکردن) و (کەوتنەسەرکاری خێرا) ناسێندران بە بەشداربوان وەکو ئامڕازی داهێنەرانە بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگیەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و دۆزینەوەی چارەسەری پەیوەندیدار بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو (SDG) کە عێراق لە ساڵی 2016 دا گرتیە خۆی.

(بیرکردنەوەی دیزاینکردن) بریتیە لە شێوازێک کە جەخت لەسەر مرۆڤ دەکاتەوە بۆ پلاندانان بۆ پڕۆژە و کارەکان. بەندە بە جەختکردنەوە لەسەر گروپەکان یان ویستیاران، لەهەمان کاتدا وێناکردنی بیرۆکە و چارەسەرەکان. لەلایەکی ترەوە شێوازی (کەوتنەسەرکاری خێرا) تەرکیز دەکاتەوە سەر فێربوون دەربارەی ویستیاران و بنیاتنانی پرۆژەی بەردەوامیپێدراو لەسەر چارەسەر و بیرۆکەکان.

وۆرکشۆپەکە هەلی دابینکرد بۆ بەشداربوان تا بیرۆکەکانیان پێشکەشی نوێنەرانی کەرتی تایبەت و گشتی بکەن، وەکو نوسینگەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتەکانی (وەرزش و لاوان) و (پیشەسازی) و (وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) و (خوێندنی باڵا) و (پلاندانان)، لەگەڵ زانکۆکانی تەکنۆلۆژیا و ئەلنەهرەین و سەندیکای ئەندازیاران و ژووری بازرگانی و بانکی ئاشوردا. بەشداربوان زانیاریان پێدرا لەسەر هەلە حکومی و ناحکومیەکان و بەرنامە هەبووەکان.

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان ئەم وۆرکشۆپەی ڕێکخست لەژێر (دەستپێشخەری داهێنان بۆ پەرەپێدان)دا، بە کۆمەکی  (سەنتەری پاشا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ ئاخاوتنی نێوان ئاین و کەلتورەکان)- (KAICIID) و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای زەین عێراق و گیگانێت و (فرەیم پڕۆدەکشن هاوس).

نوێنەری کەرتی تایبەت سەر بە کۆمپانیای سۆنی ئەریکسۆن بۆ پەیوەندیەکان، خاتوو سەفا سەلوان، وتی :" بەڕاستی هەستم خرۆشا بەبینینی ئەم هەموو لاوە کاربکەن لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو بە بەکارهێنانی ئامڕازە داهێنەرانە گونجاوەکان، ئەمە شتێکە من خەونم پێوە دیوە ببێتە شتێکی ئاسایی و نەریت لە داهاتوودا."

بەشداربوویەك لە کۆمپانیای زەین عێراقەوە، بەڕێز عەلی حللی، وتی :" لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، (دەستپێشخەریی داهێنان بۆ پەرەپێدان)ی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان یارمەتیدەر بووە لە مەیدانی دروستبوونی کاردا تا زیاتر بەجۆش و وزەدار بێت. وەکو ئەندامێکی زەین عێراق، من شکۆمەند و دلخۆشم بەشێکبم لە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ ئەمساڵ."

پەنجا لاوی خۆبەخش بۆماوەی سێ مانگ کاریان کرد بۆ ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکە تا دڵنیابن لەوەی ئەزمونێکی ناوازە و تایبەت بۆ بەشداربوەکان دابین بکەن. پیشەوەران لە بوارە پەیوەندیدارە جیاوازەکان و کار دەستپێکردنەکانەوە کە لەلایەن بەشداربوانی چالاکیەکانی پێشووەوە بەڕێوەدەبران پشتیوانیی وۆرکشۆپەکەیان کرد.

خاتوو ئیلهام ساجد کە بەشداربوویەکی تەمەن 24 ساڵان بوو وتی :" من دڵخۆشم بە دۆزینەوەی سەکۆیەکی لەم جۆرە کە بیرۆکە و خەون و هەمەچەشنێتیەکەمان پەسەند دەکات. لێرە فێر دەبیت بیرۆکەکانت ڕێکبخەیت و پڕۆژەکەت پەرەپێبدەیت و لەگەڵ تیمدا کاربکەیت و چەندها لایەنی تریش."

لە ساڵی 2015 ەوە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی داهێنان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بە ئامانجی پشتگیریکردن لە ڕۆڵی لاوان لە کارسازی و داهێناندا بە تەرکیزکردن لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو SDG.

پەیوەندی

زافر حەسەن، بەڕێوەبەری پڕۆژە، م: 9647901506492+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن