ڕۆژی جیهانی ڕیشەکێشکردنی هەژاری: هێشتا زیادبوونی نایەکسانیەکان و هەژاری بەردەوام، ئاستەنگیەکی گەورەن بە وتەی شتاینەر

Tue Oct 17 00:00:00 EDT 2017

کامپی بەحرکە بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق. وێنه‌: بەراء عەفیف/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق / 2016

لێدوانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئاكیم شتاینه‌ر

نیویۆرك- بابەتی ئەمساڵ بۆ ڕۆژی جیهانی ڕیشەکێشکردنی هەژاری، بریتیە لە "وەڵامدانەوەی هاواری کۆتاییهێنان بە هەژاری: "ڕێچکەیەك بەرەو کۆمەڵگا گشتگیر و ئاشتیخوازەکان"، بەم بۆنەیەوە ئاهەنگی 25 هەمین ساڵیادی دروستکردنی ئەم ڕۆژە جیهانیە دەگێڕدرێت و بیرۆکەی پشت ئەم بۆنەیەش بریتیە لەوەی برسێتی و نەبوونی پەروەردە و ڕۆشنبیری و توندوتیژی شتێكی حەتمیە و هەر ڕوو دەدەن. وە هەژاری توند شتێکە هەموومان دەبێت هەوڵی ڕیشەکێشکردنی بدەین.

ئێمە پێشکەوتنی بەرچاومان ئەنجامداوە لە ڕیشەکێشکردنی هەژاری لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، بەڵام هێشتا سەرباری ئەو هەموو سەروەت و سامانەی جیهان و بەرەوپێشچوونی پەرەپێدانی مرۆیی، بەڵام هێشتا زیادبوونی نایەکسانیەکان و هەژاری بەردەوام ئاستەنگیی گەورەن لە جیهاندا.

یەك کەس لە دە کەسدا لە جیهاندا ڕۆژانە بە بڕی 1 دۆلار و 90 سەنت دەژین لەکاتێکدا هەشت کەس لە جیهاندا زیاتر لە نیوەی سامانی دانیشتوانی جیهانیان هەیە.

لەخۆ گرتنی ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دوو ساڵ لەمەوپێش بووە هۆی دابینکردنی هەلێکی ناوازە بۆ خستە ڕووی ئەم لایەنە. یەکەم ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام، بە ناوی SDG 1 بریتیە لەوەی تا ساڵی 2030 هەوڵی بێشومار بدەین بۆ ڕیشەکێشکردنی هەژاری بە هەموو جۆرەکانیەوە لە هەموو شوێنێکدا.

جۆرەکانی هەژاری ئەمانەش لەخۆ دەگرێت: برسێتی، بەدخۆراکی، نەبوونی پەروەردە و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی تر و جیاکاری کۆمەڵایەتی و وەدەرنان و نەبوونی بەشداریکردن لە بڕیارداندا.

ئەجێندای 2030 بریتیە لە ئەجێندای پەرەپێدانی جیهانی، کە بۆ یەکەم جار درکدەکات بەوەی هەژاران لە وڵاتە هەژارەکانیش و وڵاتە دەوڵەمەندەکانیشدا دەژین و ئەو کارانەی ئەنجام دەدرێن لە بەشێکی جیهاندا دەکرێت دەرەنجامی ماوەدرێژی هەبێت لەسەر بەشێکی تری جیهان. هەروەها درك بەوەدەکات نەتەوەکان پشت بەیەکدی دەبەستن و دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورەکانی جیهان.

ڕیشەکێشکردنی هەژاری پێویستی بە گەشەکردنی ئابوری هەیە بەجۆرێك گشتگیر و بەردەوامیپێدراو بێت. ئەمە واتە بوژاندنەوەی ئەو کەرتە ئابوریانەی هەژاران کاری تێدا دەکەن و وەبەرهێنان لە ژێرخانی جۆرایەتی کۆمەڵایەتی و لایەنە بەرجەستەکان کە هەژارانی تێدا دەژین، هەروەها دابینکردنی نزمترین ئاستی خزمەتگوزاری بنەڕەتی ڕێپێدراو بۆ تەندروستی و پەروەردە و پێڕاگەشتن بە ئاوی خواردنەوە و پاکژی لەو ناوچانەدا. هەروەها ئەمە بەمانای خستنەڕووی هۆکارەکانی تەنگەژەی مەدەنی و ململانێکان و تاووتوێکردنی تەنگەژە زیادبووەکان لەسەر سەرچاوە سروشتیە کەمەکان کە هەژاران پشتیان پێبەستووە دێت.

بۆ ئەوەی خەڵکی لە هەژاری بێنەدەر و دوور بن لێی، پێویستمان بە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایتیە کە بە باشی داڕێژرابێت چونکە ئەمە دەکرێت ئامڕازێکی بەهێزی پاراستنی کۆمەڵە دۆخناسک و پەراوێزخراوەکان بێت لەبەرامبەر کارەساتە سروشتیە توندەکان و قەیرانی ئابوریش، چونکە ئەمانە دەتوانن ئەو کەسانە دووبارە بخەنەوە دۆخی هەژاری.

لە ڕۆژی جیهانی ڕیشەکێشکردنی هەژاریدا، با ئاهەنگی سەرکەوتنی چەندان نەتەوە بگێڕین کە چەندان کەسیان لە هەژاری دەرهێناوە و دووبارە پابەندبوونی خۆمان ڕابگەیەنینەوە لەسەر ڕیشەکێشکردنی هەژاری بۆ نەوەی خۆمان.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن