پشتیوانی کۆماری کۆریا لە یارمەتیدانی خەڵکانی گەڕاوە له‌ عێراقیدا

Tue Oct 17 00:00:00 EDT 2017

ئاهه‌نگى واژۆکردنى ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ له‌ به‌غداد. وێنه‌: به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان \2017

بەغداد- حکومەتی کۆماری کۆریا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد ئەمڕۆ بۆ 4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری و چاکبونەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراق.

ئەم بەخشینەی کۆریا دەبێت لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن كه‌ سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئەم دامەزراوەیە کاری دابینکردنی لایەنی داراییە بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لەو ناوچانەی لە دەستی داعش سەندراونەتەوە. ئەمە چوارهەمین بەخشینی کۆریایە بەم دامەزراوەیە لە ساڵی 2015 ەوە.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتدارە ناوخۆکانەوە دەستنیشانکراوە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن یارمەتی چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی دەدات و بەخشینی پارە دابین دەکات بۆ کاری بچوك و توانستی حکومەتی ناوخۆیی بەهێزدەکات و خستنەسەرکاری ماوە کورد لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە دابین دەکات.

لەمیانەی بۆنەی واژۆکردنەکەدا کە لە بەغداددا بەسترا، نوێنەری نێشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو لیز گراندێ وتی :" سەقامگیرکردنەوەی موسڵ گەورەترین ئاستەنگیی بوو لە کاری سەقامگیرکردنەوەدا دووچارمان بوبێت. لە ئێستادا 366 پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوە لە بواری جێبەجێکردندان لە شارەکەدا، بەڵام هێشتا زۆر کاری تری پێویست ماوە. ئەم بەخشینە میهرەبانەی کۆماری کۆریا دەبێتە هۆی خێراکردنی کارەکانمان لە بەشی خۆرئاوای موسڵدا. ئاستی کاولکاری لەم بەشەی شاری موسڵدا لە خراپترین ڕه‌وشی کاولکاریەکانه‌ كه‌ له‌وڵاتەکەدا ده‌بینرێت".

جەنابی باڵیۆزی کۆریا لە عێراق، بەڕێز سۆنگ وونگ-یۆب، وتی :" کۆماری کۆریا بە توندی پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیرکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی توندوتیژیەکانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە. من بە توندی باوەڕم بەوەیە کە چوارەم بەخشینمان دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوڵەکان لەڕێی هیوابەخشین بە هاوڵاتیە عێراقیە زیانلێکەوتووەکان و بەهێزکردنیان بۆ چاکبونەوە و دەستکردن بە پرۆسەی بنیادنانەوەی کۆمەڵگاکانیان."

دامەزراوەی کۆمەککردنەکەی كه‌ سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان زیاتر لە 1،200 دەستپێشخەری جێبەجێدەکات لە ناوچەتازە ئازادکراوەکانی ئەنبار وسەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا.

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م.9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن