ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ سەقامگیری له‌ عێراق

Sun Oct 22 00:00:00 EDT 2017

وێستگەی ئه‌لقه‌سر بۆ پاڵاوتنی ئاو لە ده‌شتی نه‌ینه‌وا. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/ 2017

بەغداد- حکومەتی ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار (2.4 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ‌سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئیتاڵیا دەبێتە  10.6ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (9.4 ملیۆن یۆرۆ)  بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن تاوەکو ئەمڕۆ.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتدارە ناوخۆکانەوە دەستنیشانکراوە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن یارمەتی چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی دەدات، بەخشینی پارە دابین دەکات بۆ کاری بازرگانى بچوك، توانستی حکومەتی ناوخۆی بەهێزدەکات، هاندانى مه‌ده‌نى بۆ به‌شداربوون، ودامەزراندن به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دابین دەکات لەڕێی نەخشەڕێگاى گشتى كاركردن.

نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، خاتوو لیز گراندێی وتی :" سەقامگیرکردنەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان یەکێکە ئەولەویەتە ئاست بەرزەکانی عێراق. لە ئێستادا زیاتر لە 2.2 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵەکانیان. ئەمەش هەواڵێکی باشە، بەلام هێشتا کاری زۆر زیاتر پێویستە ئەنجام بدرێت، بە تایبەتی لە بەشی خۆرئاوای موسڵ و دەشتەکانی نەینەوادا. بەخشینەکەی ئیتاڵیا یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ خێراکردنی کارەکانمان لەم ناوچانەدا. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم پشتیوانیەین."

باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ عێراق، بەڕێز مارکۆ کارنێلۆس وتی :" لەگەڵ ئەوەی شەڕ لە دژی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت، زۆر گرنگە هەوڵەکانی عێراق بەردەوامی پێبدرێت بۆ شیاندنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، بۆ ئەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان و توانستی هەستانەوەیان باشتر بکرێت. ئیتاڵیا پشتیوانکارێکی بەهێزی چالاکیە مرۆییەکانە کە دوولایەنە و لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان جێبەجێ دەکرێت. ئەم سێهەم بەخشینە شایەتحاڵە بۆ پابەندبوونی ئیتاڵیا بە پشتیوانیکردن لەم کارە سەقامگیریە گرنگەی یارمەتیدانی خەڵکی عێراق."

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوکدا کاردەکات. زیاتر لە 1,200 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 23 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە زیاتر لە 2.2 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

IraqStabilization#

په‌یوه‌ندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م: 9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن