نیوزیلەندا بۆ جارى دووهم بڕی 1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشی بۆ هێنانهكایهوهى سەقامگیری لە عێراقدا
Wed Oct 25 00:00:00 EDT 2017
بریکاری باڵیۆزی نیوزیلەندا لە عێراقدا، خاتوو ئانا ڕاید، وتی :" گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە سهرهكیهكان و ژێرخان كه زۆر گرنگه بۆ دڵنیایدان لەوەی كه ئاوارەکان بههۆى ناكۆكیهكانهوه بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحالەکان و کۆمەڵگاکانیان". وێنه: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2017
بەغداد- حکومەتی نیوزیلەندا بڕی 1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه سەر بە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان له دەست ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینەش کۆی بەخشینەکانی نیوزیلەندا دەگەیەنێتە 2 ملیۆن دۆلار تا وهكو ئێستا.
لەسەر ئەو بنەما وئەولەویەتانەی كه لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بە شێوەیەکی خێرا ژێرخانی گشتی چاک بکاتەوە، و كۆمهكى داریى پێشكهش دهكات بۆ کاری بازرگانى بچوک، وتوانستی حکومەتی ناوخۆیی بەرز دهکاتەوە، وهانى برودان به بەشداربوونی مەدەنی دهكات، وههروهها ودامەزراندن بهشێوهیهكى كاتى دابین دەکات لەڕێی نەخشەڕێگاى گشتى كاركردن.
نوێنەری نیشتەجێی بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لە عێراق، خاتوو لیز گراندێی وتی :" ئاستی کاولکاری لە بەشی خۆرئاوای موسڵ خراپترین ئاستی کاولکاریە كه لە عێراقدا دهبینرێت. سیستەمەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ هەمووی پێویستیان بە نۆژهنكرنهوه هەیە. زۆرینەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان یان زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوەتی وێران كراون. دەیان هەزار کەس پێویستیان بە کارە. وگهلێك كارمان ماوه كه بیكهین، لهگهڵ ئهمهش ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بە هەنگاوەکەی نیوزیلەندا لەڕێی ئەم بەخشینەیەوە لەم کاتە گونجاوەدا."
بریکاری باڵیۆزی نیوزیلەندا لە عێراقدا، خاتوو ئانا ڕاید، وتی :" نیوزیلەندا پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و هێزە ئەمنیەکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر سەرکەوتنە بەردەوامەکانیان لە شکستهێنان بە داعش. وگێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە سهرهكیهكان و ژێرخان كه زۆر گرنگه بۆ دڵنیایدان لەوەی كه ئاوارەکان بههۆى ناكۆكیهكانهوه بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحالەکان و کۆمەڵگاکانیان. ئەم بەخشینە بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لەگەڵ پشتیوانی ئێمە بۆ بنیادنانی توانستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق، پابەندبوونی نیوزیلەندا پیشان دەدات لە پشتیوانیکردنیدا بۆ هێنانهكاوهى سەقامگیرى له عێراق. "
دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لە مانگی حوزەیرانی 2015دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوکدا کاردەکات. زیاتر لە 1,200پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 23 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە زیاتر لە 2.2 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
پهیوهندینداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م: 9647804473336+