به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان مەشق دەکات بە کۆمەڵێك لە مەشقکارە باڵاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربارەی مەشقی هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتکردن

Sat Nov 18 00:00:00 EST 2017

دوابەدوای چالاکیەکە هەڵسەنگاندنی پێویستیەکان ئەنجامدرا بۆ توانستەکانی کۆمەڵەی مەشقکارە باڵاکان بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحكومیەکان. وێنە: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق/2017

ئەستانبوڵ- خاتوو ئەتیماد ئەلعەززاوی، کە یەکێك بوو لە نوێنەرانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO)، لە کۆتایی مەشقکردن بە مەشقکارانی باڵا لە ئەستەنبوڵ لە بەرواری 17-18 ی تشرینی دووەمی 2017 ئەنجامدرا، وتی :" ئێستا ئێمە زانیاریمان لەسەر ئامڕازەکان و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتکردن باشترکردوە لە چالاکیەکانی مەشقەکەدا". هەروەها وتی :" ئێمە پێشتر هەڵسەنگاندنمان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجام ددا، بەڵام ئێستا دەتوانین ئەم کارە لە چێوەی کاردا و لە مەودایەکی کراوەدا ئەنجام بدەین بۆ بەشداربوون و مامەڵەکردن لەگەڵ مەشقکارە باڵاکانی تردا."

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان) ئەم چالاکیەی ڕێکخست لەژێر پڕۆژەی بەهێزکردنی بەشداریپێکردن و حوکمڕانێتی بەرپرسانە (SPAG) دا. دوابەدوای چالاکیەکە هەڵسەنگاندنی پێویستیەکان ئەنجامدرا بۆ توانستەکانی کۆمەڵەی مەشقکارە باڵاکان بە دابینکردنی پشتیوانی بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگاکانیاندا.

وۆرکشۆپەکە هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا بۆ دیزاینی مەشقە پێشکەشکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی (خەڵاتی باشترین دیزاینی مەشق) بۆ عێراق لە 2017 دا، وە تەکنیک و ئاستەنگیەکانی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی خستە ڕوو، لەگەڵ ئامادەکاری بۆ چالاکی ڕاپۆرتکردنی چڕوپڕدا. بەشداربوان پلانی کاریان بۆ 2018 پەرەپێدا، بە تەرکیزکردنەوە سەر هاریکاری و تۆڕبەندی لە نێوان مەشقکارە باڵاکان خۆیاندا، هەروەها لەنێوان مەشقکارە باڵاکان و بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نیشتیمانیەکانیشدا.

نوێنەری CSO و مەشقکار، بەڕێز حەیدەر ئەلعەوادی، وتی :" ئەم مەشقە بووە هۆی دابینکردنی هەلێك بۆمان تا زانیاری و ئەزمون و وانە فێربووەکان لە دیزاین و جێبەجێکردنی چالاکیەکانی مەشقکردن ئاڵوگۆڕ بکەین".

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پشتیوانیکردنی تەکنیکی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامێتی کۆمەڵەی مەشقکارە باڵاکان ئەوانەی یارمەتیدەرن لە بنیاتنانی پسپۆرانی عێراقی و بنکەی زانیاری دابین دەکەن بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنەکانی تر لە عێراقدا.

لەژێر SPAG دا، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان پشتیوانی کردووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەر بەهاوچەرخکردنی ڕێکاریە ناوخۆییەکانیدا، تا ڕۆڵی چاودێریکردنی پەرلەمان بەسەر پڕۆسەکانی یاساداناندا بەهێزبکات و حوکمڕانیکردنی بەشدارانە و بەرپرسانەی بەهێزبکات هاوتا لەگەڵ پلانەکانی چاکسازیی نیشتیمانیدا.

پەیوەندی

زەیاد ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژە لە SPAG

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن