پلانێکی نوێ بۆ سەردەمێکی نوێ: دەزگای پەرەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشەی پەرەپێدان بۆ سەدەی بیست و یەکەمین دادەڕژێت

Tue Nov 28 00:00:00 EST 2017

ئاکیم شتاینەر، بەڕێوەبەری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وتی :" ئێمە کاتێك لەو پەڕی تواناماندا دەبین کە سیستەمی پەرەپێدانەکەمان لەوپەڕی باشیدا بێت- ئەویش کارکردنە پێکەوە" وێنە: فرێیا مۆرالێس/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان/ 2017

نیویۆرك - دەزگای پەرەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەمڕۆ نەخشە ڕێگایەکی نوێ و بوێریان بەگەڕخست لە سەدەی بیست ویەکەمیندا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

ئاکیم شتاینەر، بەڕێوەبەری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە کۆبونەوەی بۆردی بەڕێوەبەران لە نیویۆرک وتی :" ئەمە پلانێکی نوێیە بۆ سەردەمێکی نوێ. ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لە جیهاندا دەیانبینین بە ڕادەیەك گەورە و خێران کە دەزگاکانمان بە قورسی دەتوانن هاوشانیان بڕۆن. لەبەر ئەمە ئەرکی زیاترمان کەوتۆتە سەرشان."

سەرۆکی بۆرد، جەنابی بەڕێز ئیب پیتەرسن، نوێنەری هەمیشەیی دانیمارك، وتی :" پلانە ستراتیژیەکی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پێشوازیە لە ئاڕاستەیەکی نوێ بۆ ڕێکخراوەکەمان بۆ پشتیوانیکردن لە بەدیهێنانی ئەجێندای 2030 دا. لە بری بۆردی بەڕێوەبەران، ئەمڕۆ من پێشوازی دەکەم لە لەخۆگرتنی پلانەکە وەکو ئامڕازێکی گرنگ بە دەست به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردن و خۆگونجاندن لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا."

شتاینه‌ر درێژه‌ى به‌وته‌كانى دا وه‌ وتى: "نەتەوەکانی جیهان پابەندن بە بەدیهێنانی ئەجێندای 2030 و سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئه‌ركى ئه‌وه‌ى پێداروه‌ كه‌وا پیشتوانیان بكات." وه‌ وتى:" ئەمەش هێزی بەگەڕخەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئەجێندای چاکسازی و دەبێت ئێمەش شان بدەین لە شانی ئەم ئاستەنگیە."

پلانه‌كه‌ دیاریكراوه، له‌ ئەجێندای پەرەپێدانی بەردەوام 2030 وپابەندە بە بنەماکانی جیهانیبوون و یەکسانی و پشتگوێ نەخستنی کەسەوە، هەروەها جه‌خت دەکاتە سەر ڕوانگەی گەشەکردنی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ هاوشان بوون لەگەڵ ئاستی گۆڕانکاریی پەرەپێدان و گەشەکردنی پێویستیەکانی هاوبەشەکان. بە بنیاتنان لەسەر ئەزمونە 50 ساڵیەکەی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، دەردەکەوێت چۆن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی دەکات لە وڵاتان بۆ بەدیهێنانی ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ڕێکەوتنە پەیوەندیدارەکانەوە.

هەروەها شتاینه‌ر وتی :" ئەم پلانە بە شێوەیەک وا دانراوە کە بتوانێت پێداویستیه‌ جۆراو به‌ جۆره‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌ به‌جێ بگه‌ینێت كه‌وا ئیمه ‌له ‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ین." وه ‌دڕێژه‌ى به‌وته‌كانى دا: "ئەم هه‌مه‌جۆریه کاری لەسەر کراوە لە سێ لایەنی پەرەپێدانی فراواندا لە پلانەکەدا: ڕیشەکێشکردنی هەژاری، گۆڕانکاری لە هەیکەلیەتدا، بنیاتنانی توانای هەستانەوە. هەروەها باسی دوو پلاتفۆرمە نوێیەکەشمان دەکات، کە چۆن لەسەر ئاستی وڵاتان و لەسەر ئاستی جیهان دەبێتە هۆی توانادار کردنی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ دابینکردنی پشتیوانیەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەرتر."

پلانەکە شەش "چارەسەری تایبەت"ی داناوە کە لەڕێیانەوە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان سەرچاوەکان و ئەزمونەکانی یەکدەخات بۆ ئەوەی کاریگەریەکی ڕاستەقینە بکاتە سەر هەژاری و حوکمڕانی و ده‌ست كه‌وتنى وزە و یەکسانی ڕەگەز و توانای هەستانەوە و بەردەوامیپێدانی ژینگەیی.

چۆن لە پێشووتردا بۆردی بەڕێوەبەران پلانەکەی به ‌فه‌رمى لە خۆگرت، بە هەمان شێوە بۆڕده‌كه‌ ڕەزامەندیدا لەسەر پلانی سەرچاوە یەکخراوەکانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و خەمڵاندنی بوجەی یەکخراو بۆ ساڵانی 2018-2021.

بۆردی بەڕێوەبەرانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە نوێنەرانی 36 وڵات پێکهاتووە و پشتیوانی نێو-حکومیی دابین دەکات و سەرپەرشتیاری چالاکیەکانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دەکات لەگەڵ دڵنیابوونەوە لەوەی ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی وەڵامدەر کار بکات بۆ گەشەکردنی پێویستیەکانی وڵاتانی ناو بەرنامەکە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پلانە ستراتیژیەکە، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە: http://undocs.org/DP/2017/38

بۆ بینینی وێنەی زیاتر، تکایە لێرەوە سەردانی ئەلبومی ماڵپەڕی فلیکەر بکە.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن