هۆڵەندا پابەندبوونی خۆی دوپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى سەقامگیرى له‌عێراقدا

Wed Nov 29 00:00:00 EST 2017

باڵیۆز وۆڵتەرز، وتی :"خەڵکی عێراق سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر گەورەیان چەشتووە کە بە وشە دەرنابڕدرێت بەهۆی داگیرکاری چەند ساڵەی داعش وئەو هەوڵە بەهێزەی دراوە بۆ ئازادکردنی شار و شارۆچکەکانیان لە دەست داعش." وێنە: به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌عێراق/2017

بەغدا - باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق، بەڕێز مەتاییس وۆڵتەرز، ئەمڕۆ بە هاوەڵی چەند بەرپرسێکی باڵای دامەزراوەی کۆمەكيكردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وفەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شارى فەللوجەیان کرد بۆ خەمڵاندنی بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن لە شارەکەدا، بە تایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیدا. هۆڵەندا چوارەمین گەورە بەخشەری پشتیوانکارە لە کارەکانی سەقامگیرکردن لە عێراقدا، وتا ئێستا بڕی به‌خشینه‌كانى گه‌یشتۆته‌ نزیکەی 28 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بەڕێز باڵیۆز وۆڵتەرز، وتی :"خەڵکی عێراق سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر گەورەیان چەشتووە کە بە وشە دەرنابڕدرێت بەهۆی داگیرکاری چەند ساڵەی داعش و ئەو هەوڵە بەهێزەی دراوە بۆ ئازادکردنی شار و شارۆچکەکانیان لە دەست داعش." هەروەها وتیشی:"ئێمە سەربەرزین كه‌وا هاوبەشبین لەم هەوڵە گەورەیەدا لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی کە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی دەکرێت به‌مه‌به‌ستى سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان ونۆژه‌ندكردنه‌وه‌ى ژێرخانە گرنگەکان و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان، تا خەڵکی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

لەسەر داوای حکومەتی عێراقی، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراند بۆ پارێزگاریكردن له‌وه‌ى كه‌وا جارێكى تر ته‌وژمى توندوتیژی و توندڕەوی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌وئاسانکاری بكرێت بۆ گەڕانەوەی خەڵکی و دانانی بناغەی کاری نۆژەندکردنەوە و چاککردنەوە. لەو کاتەوە، دامەزراوەکە توانیویەتی زیاتر لە 1,489 پڕۆژە بەڕێوەببات کە یارمەتیدەری دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بووە تا بەخێرایی ژێرخانە گرنگەکانی 23 شار و قەزای تازە ئازاد کراو بنیات بنێنەوە لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە و کەرکوک دا. زیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە تەواوکراون لەڕێی کەرتی تایبەتی ناوخۆییەوە بە دامەزراندنی هیزی کاری ناوخۆیی. ئەم شێوازی کارە زۆر کاریگەر ویارمەتیدەرە لە زیادکردنی داهات بۆ ئابوری ناوخۆ و دروستکردنی کاری ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بە شێوەیەکی گشتی.

زیاتر لە 2.6 ملیۆن لە کۆی 5.8 ملیۆن خەڵکی عێراق کە بە ناچاری ماڵوحاڵیان بەجێهێشتووە، ئێستا گەڕاونەتەوە ناو کۆمەڵگاکانی خۆیان. هەروەها سەرباری جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ، تەندروستی و پەروەردە لە فه‌لوجه‌ له‌میانى ناوەڕاستی ساڵی 2016 ەوە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن به‌خششى پارەی دابەشکردوە بەسەر سەدان ماڵی كه‌وا له‌دۆخێكى ناسکدا ده‌ژێن كه‌خانمان سەرۆک خێزانن تیایدا لەگەڵ کارى بازرگانى بچوک له‌ناوخۆدا. زیاتر لە490,000   کەس گەڕاونەتەوە فەللوجە لە سەرەتای ئازادبوونیەوە. ئەمڕۆ، فەللوجە جارێکی تر وەکو سەرچاوەی پەرەپێدانی ئابووری لە بوژانەوەدایە.

سەردانەکەی فەللوجە سەردانکردنی زانکۆی فەللوجە، قوتابخانە و باخچەی سەرەتایی ئەلشوهەداء ونەخۆشخانەی فێرکاری فەللوجەی لەخۆ گرت، ئەمەش بووە هۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستایان، قوتابیان، کارگێڕکاران ئەندازیارانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن و بەرپرسە باڵاكانى شارەکەش.

قایمه‌قامى فەللوجە، بەڕێز عیسا سایر ئەلعیساوی وتی :" گێڕاندنەوەی هەستێکی ئاساییبوونەوە بۆ ژیانی خەڵكی بە خێرایی کارێکی زۆر گرنگە بۆ چاکبوونەوەی عێراق." هه‌روه‌ها وتیشى:" بە شێوەیەکی یەکسان گرنگە بۆ هەموو خەڵكی عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بزانن وهەستبکەن كه‌وا حکومەتەکەیان ئامادەیە بۆ خزمەتکردنیان وهیچ هەوڵێك پشتگوێ ناخات بۆ یارمەتیدانیان لە گەڕانەوەیاندا بۆ سەر ماڵوحاڵەکانیان و گێڕاندنەوەی گوزەرانیان و بەردەوامیپێدان له‌هێنانه‌كایه‌وه‌ى هیوایەکی ڕۆشن بۆ داهاتووی خۆیان ومنداڵەکانیان."

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن