بەخشینێکی میهرەبانانە ئەڵمانیا دەباتە ئاستی یەکەمین بەخشەر بە سەقامگیری لە عێراقدا

Wed Dec 13 00:00:00 EST 2017

لەکاتی گوێگرتنیدا بۆ نوێنەری خزمەتگوزاری کاروباری مینی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان کە کۆمەڵێك تەقەمەنی دروستکراوی دۆزراوەی لە بینای نەخۆشخانەی ئەلشیفا دا پیشاندا و باسی چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەم جۆرە مەترسیەدا کرد کە زۆرجار نادیارە و بە چاوی سەر نابینرێن، باڵیۆز نەن وتی :" ئەمە بەڕاستی ئەرکێکی گەورەیە!" وێنە: مادۆکا کۆید/ UNOCHA/ 2017

بەغداد- حکومەتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ بڕی 94 ملیۆن دۆلاری تر (80 ملیۆن یۆرۆ)ی بەخشیە دوو بەرنامەی گەورەی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووآه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان کە یارمەتیدەرن لە سەقامگیرکردنەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا، ئەوانیش بەرنامەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن  کە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا هەروەها بەرنامەی وەڵامدانەوە بۆ قەیرانی عێراق و هەستانەوە، ئەمیش برەو دەدات بە چاکبونەوە و بنیاتنانی توانای هەستانەوە. ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئەڵمانیا بۆ هەردوو بەرنامەکە دەگەیەنێتە 263.2 ملیۆن دۆلار، بەمەش ئەڵمانیا دەبێتە یەکەمین بەخشەر بۆ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووآه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن.

نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان  لە عێراق، خاتوو لیز گراندێ وتی :" هیچ شتێك لە ئێستادا هێندەی سەقامگیرکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەست داعش ئازادکراون گرنگ نیە لە عێراقدا"، هەروەها وتی " ئەرکەکە زۆر گەورەیە. هێڵەکانی کارەبا پێویستیان بە شیاندنەوەیە و سیستەمی ئاو پێویستی بە چاککردنەوەیە و داروپەردووەکان پێویستیان بە ڕاماڵینە و قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیش پێویستیان بە کردنەوەیە. ئەم بەخشینەی ئەڵمانیا لە کاتی خۆیدا بوو. سێ ملیۆن هاوڵاتی عێراقیی ئاوارەن. یارمەتیدان لە باشترکردنی دۆخی ناوچەکانیان و ماڵوحاڵیان یەکەم هەنگاوە لە بەخشینی متمانە بە هاوڵاتیان بۆ داهاتوویان."

باڵیۆزی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە عێراق، جەنابی بەڕێز دکتۆر سیڕیڵ نەن، دەستخۆشی کرد لە بەرنامەکانی سەقامگیرکردنەوەی سەر بە به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان  لە عێراقدا وەکو یەکێك لە کاریگەرترین و کاراترین میکانیزمەکان لە عێراقدا بۆ دانانی بەردی بناغەی گەڕانەوەیەکی سەلامەتی ئاوارەکان و دروستکردنی هیوایەك بۆ ئەوانەی عەوداڵی ئەوەن جارێکی تر بە ئاسایی بژین.
باڵیۆز نەن لە یەکەم سەردانیدا بۆ موسڵ لە بەرواری 12 ی کانونی دووەمی 2017 دا بۆ بینینی بەرەوپێشچونەکانی کاری سەقامگیرکردنەوە لە موسڵ و بە تایبەتی بۆ تەرکیزکردنە سەر پڕۆژەکانی تەندروستی و پەروەردە، وتی :" من دڵخۆشم بە بینینی لاوانی عێراقی ئەمڕۆ ڕێبەری دەکەن بۆ نەخشاندنی داهاتووی وڵاتەکەیان. ئەڵمانیا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە چاکبونەوەی عێراق، بەڵام ئێمە بە توندی باوەڕمان بەوەیە کە خەڵکی عێراق ئەو کەسانەن کە دەتوانن بڕیار بدەن لەوەی تا چەند ئەو کاری چاککردنەوانە سەرکەوتوو دەبێت و بەردەوامیپێدراو دەبێت."

ئەم باڵیۆزە گەشتێکی کرد بەناو (شاری کۆن)دا و سەردانی زانکۆی موسڵ و زانکۆی نەینەوا و بینای نەخۆشخانەی بەری ڕۆژئاوای موسڵ و نەخۆشخانەی گشتیی بەری ڕۆژئاوای موسڵی کرد. هەروەها وتی :" ئەو کاولکاریەی ئەمڕۆ دیتمان لە ئاستێکی زۆر گەورەدایە. موسڵ لەژێر دەستی داعشدا زۆری چەشتوە و ئێستا کاتی ئەوەیە یارمەتی ئەم شارە دێرینە بدەین هێز و هەمەچەشنێتیەکەی بۆ بگەڕێتەوە. زۆر دڵخۆش بووم بە بینینی قوتابیانی زانکۆی موسڵ لە بەردەوامیدانیان بە خوێندن لە دامەزراوە تازە چاککراوەکاندا. زانکۆ نوێنەری داهاتووی شارێکە." باڵیۆزی ئەڵمانیا هانی سەرۆکی زانکۆی موسڵیدا لە بەدواداچوون بۆ هاوبەشێتی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ئەڵمانیا و کۆلیجەکانی ڕاهێنانی پیشەیی خوێندنی باڵا.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بە شێوەیەکی خێرا ژێرخانی گشتی چاک بکاتەوە و مینحەی پارە دابین بکات بۆ کاری بچوک و توانستی حکومەتی ناوخۆیی بەرز بکاتەوە و بەشداربوونی مەدەنی برەو پێبدات لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا و خستنە سەرکاری ماوە کورت دابین دەکات لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە. دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوکدا کاردەکات. نزیکەی 1،500 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 23 ناوچەدا.کە لە 2014 دا دامەزرا، تەرکیزی کردۆتە سەر گێڕاندنەوەی گوزەران و برەودان بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەو ناوچانەی کارەساتەکەیان بەرکەوتووە.

په‌یوه‌ندی

سام کیمبال، پسپۆڕی پەیوەندیەکان،م: 9647737255512+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن