حکومەتی هۆڵەندا پشتگیری خۆی زیاد دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە عێراقدا

Slide
باڵیۆز وۆڵتەرز وتەیەك دەدات سەبارەت بە ڕاماڵینی خاشاک و پاشماوە تەقەمەنیەکان لە بارەگای نەخۆشخانەی بەری ڕۆژئاوای موسڵدا. لەکاتێکدا کە ئەم نەخۆشخانەیە نوێترین و پێشکەوتووترین نەخۆشخانە و نۆرینگەکان بووە لە هەموو عێراقدا، بەڵام لەلایەن داعشەوە وەکو کارگەی تەقەمەنی بەکارهێنراوە لەماوەی ئەو دووساڵەی ئەم گروپە میلیشیایە حوکمیان لەدەستدا بووە.
Slide
اڵیۆز وۆڵتەرز لە کۆمەڵێك خوێندکاری دەرچووی فاکەڵتی پەروەردەی خانماندا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ زانکۆی موسڵ وتی :" من بە گوێگرتن لە ئێوە ئەمڕۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ژیانتان بە شێوەیەکی ناوازە هاندرام. ئەمە یەکەم هەنگاوی گرنگە بەرەو چاکبونەوە و هەر ئەمەشە ئێمە سورین لەسەر پشتیوانیکردنی".
Slide
لە کەراملس کە شارۆچکەیەکی بچوکە لە دەشتەکانی نەینەوادا و شوێنی کۆمەڵگایەکی زۆرینە مەسیحیە، باڵیۆز وۆڵتەرز چاوی کەوت بە خاوەن دووکانێکی کەلوپەلی کانزایی کە گەڕابۆوە سەر ماڵوحاڵی خۆی پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 دا لەدەست داعش هەڵهات UNDP لە کەراملسدا کاری کردووە بۆ هاندانی خێزانە کەمایەتیەکان تا بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان لەڕێی گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی و نوێکردنەوەی ئەو دووکانانەی سەر بە شارەوانیە بۆ یارمەتیدان لە بوژاندنەوەی داهات لە ناوچەکەدا.

Thu Dec 14 00:00:00 EST 2017

بەغداد- حکومەتی شانشینی هۆڵەندا بڕی 14.2 ملیۆن دۆلار (12 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) سەر بە UNDP کە بە خێرایی لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). هۆڵەندا لە ئێستادا چوارەم گەورەترین بەخشەرە بۆ پشتیوانیکردنی کارەکانی سەقامگیرکردن لە عێراقدا، کە تا ئێستا زیاتر لە 42 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە.

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی UNDP لە عێراقدا وتی :" لە ئێستادا کە ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگان لە دژی داعش تەواوبووە، یەکەمین ئەولەویەتی وڵاتی عێراق بریتیە لە سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەی ئازادکراون. هەموو شوێنەکان پێویستیی خێراو دەستبەجێیان هەیە. ئەم بەخشینەی هۆڵەندا واتە ئێمە دەتوانین کارەکانی بەرەوپێشچوون خێراتر بکەین لە زۆرینەی ناوچە هەستیارەکاندا، بە موسڵیشەوە."

جەنابی بەڕێز ماتییاس وۆڵتەرز، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق لە کاتی سەردانیدا بۆ چەند ناوچەیەک لە حکومەتی نەینەوادا لە هەفتەی ڕابردوودا بە هاوەڵی بەرپرسە باڵاکانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی سەر بە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) لە عێراق و دەزگای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS) بۆ هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونی کارە ئەنجامدراوەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوە لە هەموو قەزاکەدا، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی دا، وتی :" ئەمڕۆ، خۆم ئاستی ئەو کاولکاریە زۆرەم بینی کە داعش بەجێی هێشتووە لە شاری کۆن لە موسڵدا. بەڵام بەهەمان شێوە شایەتحاڵی ئەوەش بووم چۆن لە شوێنەکانی تردا وردە وردە ژیان دەگەڕێتەوە، ئەمەش بە سوپاسەوە بۆ ئەو کارە ئازایانەی خەڵکانی عێراقی و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان دەگەڕێتەوە کە ئەنجامیان داوە بە پشتیوانی پڕۆژەکانی شیاندنەوەی هەستیار لەلایەن UNDP. هۆڵەندا پشتیوانکاری عێراق بووە لە جەنگی عێراق بۆ ڕیشەکێش کردنی داعش. ئەمڕۆ بەهەمان شێوە ئێمە لەگەڵ عێراقداین بۆ ئاشتی، وەکو وڵاتێکی جەختلێکراو بۆ هاریکاریی پەرەپێدانی هۆڵەندی.

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، UNDP دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکرکردن (FFS) لە مانگی ئایاری 2015 دا دامەزراند بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەی کار بۆ دروستکردن و چاککردنەوە و زامنکردن لە دژی توندوتیژی و توندڕەووی.

ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا 1،500 پڕۆژەی دەستپێکردوە لە 23 شار و ناحیە ئازادکراوەکاندا، بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ تا بە خێرایی بتوانن کاری شیاندنەوەی پێویست بۆ ژێرخان ئەنجام بدەن. زیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بە خستنەسەرکاری دەستی کاری ناوخۆ. لە موسڵدا، FFS 548 پڕۆژە جێبەجێ دەکات، 105 پڕۆژەی کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ، تەندروستی، پەروەردە و گوزەران تەواوکراون.

باڵیۆز وۆڵتەرز لە کۆمەڵێك خوێندکارانی دەرچووی زانکۆدا کە چاوی پێکەوتن لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ فاکەڵتی پەروەردەی خانمان لە زانکۆی موسڵدا وتی :" زۆر بە باشی چیرۆکەکانی دایکمم لە یادە سەبارەت بە کاولکاریەکانی شارۆچکەکەی خۆی کە ڕۆتەردام بوو لە جەنگی جیهانیی دووەمدا." ئەم وتەیەی لێکچواند بەو ئاستی کاولکاریەی لە موسڵدا ڕوویداوە. هەروەها وتی :" ڕۆتەردام چاکبۆوە و ئەمڕۆ شارێکی پڕ ژیانە. لە چەند ساڵی داهاتوودا، هیوادارم موسڵیش هەمان هەنگاوەکانی ڕۆتەردام بنێت."

په‌یوه‌ندی
سام کیمبال، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکری. م. 9647737255512

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن