کۆنفرانسێك لەسەر دەنگی خانمان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا: دروستکردنی یەکەی هێزی کاری هەمەچەشنە بۆ باشترکردنی بەشداریکردنی خانمان

Thu Dec 07 00:00:00 EST 2017

دکتۆر موحەمەد وتی :" عێراق سێ خاڵی وەرچەرخانی وەدەستهێناوە لە ماوەی ساڵی پاردا، ئەوانیش ئازادکردنی خاکەکەی، زاڵبوون بەسەر قەیرانی ئابوری و جەختکردنەوە لەسەر یەکبوونی نەتەوەیی. ئەم سەرکەوتنە گرنگانە ڕێدەدات بە حکومەت بۆ جەنگان لەدژی گەندەڵی و وەدەستهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی خانمان بۆ بەشداربوون لە ڕابەرێتیکردنی عێراقی نوێدا." وێنە: اسراء منصور/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عێراق/2017

بەغدا- زیاد لە سەد  خانمی عێراقی لە پێشینە و پارێزگای جیاوازەوە هاوڕابوون بۆ دروستکردنی یەکەیەکی هێزی کار بۆ باشترکردنی ڕۆڵی خانمان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا، کۆنفرانسێک لە ئاستی باڵا لە بەغداد لە بەرواری 7 ی کانونی دووەمی 2017 ئەنجامدرا. لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی (IFNRC) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێکەوە ئەم کۆنفرانسەیان بەست لەژێر ڕابەرایەتی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوێنەرایەتی سەرۆکی IFNRC، دکتۆر موحەمەد سەلمان ئەلسەعدی.

لە وتەی دەستپێکیدا، دکتۆر موحمەد، وتی :" عێراق سێ خاڵی وەرچەرخانی وەدەستهێناوە لە ماوەی ساڵی پاردا، ئەوانیش ئازادکردنی خاکەکەی، زاڵبوون بەسەر قەیرانی ئابوری و جەختکردنەوە لەسەر یەکبوونی نەتەوەیی. ئەم سەرکەوتنە گرنگانە ڕێدەدات بە حکومەت بۆ جەنگان لەدژی گەندەڵی و وەدەستهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی خانمان بۆ بەشداربوون لە ڕابەرێتیکردنی عێراقی نوێدا."

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بەرەوپێشچوونی خانمانی عێراق و سەرۆک شارەوانی بەغداد، دکتۆر زیکرا جابر عەلوش، وتی :" خانمانی عێراق قوربانی نین، بەڵکو هاوبەشن لە دامەزراندن و بەردەوامیپێدانی ئاشتیدا. دەبێت ئەم خانمانە بەشداربن لە پرۆسەی سیاسیدا، بەتایبەتی لە بڕیاردان و چارسەرکردنی ململانێکاندا هاوتا لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 1325دا سەبارەت بە خانمان و ئاشتی و ئاسایش."

بە ئاسانکاری لەلایەن پڕۆژەی پشتیوانیکردن لە ئاشتەوایی ڕێکخراو لە عێراقدا (SIRI) سەر بە UNDP، سێ گروپی کارکردن ئاخاوتنیان ئەنجامدا لەسەر ئاستەنگی و هەلەکان لەسەر ئاستی کەلتوری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕاگەیاندندا. لە پێشنیارەکاندا بەشداریکردنی سەرکردە خانمەکان لە کۆمەڵگا ناوخۆییەکاندا لەگەڵ IFNRC و پەرەپێدان بە بەرنامەیەکەی ئینتیقالی دادوەری هاتبوو بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی خانمان و هەروەها پێداچوونەوەی مەنهەجی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندیەکان بۆ لەخۆگرتنی وێنایەکی ئیجابی لەسەر ڕەگەز لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا و پشتیوانیکردنی سەنتەری لێکۆڵینەوەی خانمان لە زانکۆی بەغداد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕۆڵی خانمان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا بۆ ئاڕاستەکردنی داکۆکیکردن و بڕیاردان لە حکومەتدا.

بەڕێوەبەری گشتیی UNDP لە عێراقدا، بەڕێز مونیر تابت، وتی :" ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ناکرێت بەردەوامی پێبدرێت بەبێ بەشداریکردنی خانمان. خانمانی عێراقی بە دڵنیاییەوە دەتوانن بەشداربن و ڕابەر بن بەرەو بەدەستهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دە دەبێتە هۆی دروستکردنی متمانە لە نێوان شار و گوند و کۆمەڵگاکانی عێراقدا، ئەمەش دەبێتە هۆی کاراکردنی خانمان بۆ بەشداریکردن لە داتاشین و بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ناو کۆمەڵگاکانیان."

کۆنفرانسەکە هەلی قسەکردنی ڕەخساند بۆ خانمانی کەمایەتی وئاوارەکان بۆ بەشداریپێکردنی ئەزمونەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ دەستنیشانکردنی ڕێچکەکانیان بۆ باشکردنی ڕۆڵەکانیان لە عێراقی پاش داعشدا.

سکرتێری گشتیی مونتەدای خانمانی کەمایەتی و چالاکوانی مەسیحی، خاتوو ئیڤان جەیکۆب، وتی :" من ڕەتی دەکەمەوە ببمە قوربانی و  هەموو ئەو ئازار و چەشتنانەی بەهۆی داگیرکاریی داعشەوە توشم بووە گۆڕیومە بە هیوا و خۆتەرخانکردن بۆ دۆزی ئاشتەوایی لە کۆمەڵگاکەمدا."

لەلای خۆشیەوە، چالاکوانی یەزیدی، خاتوو ئامینە سەعید، وتی :" ئەو ڕاستیەی کە خانمانی موسوڵمان پارێزگارییان دابین کردوە بۆ ئەو خانم و کچانەی لەدەست داعش هەڵهاتوون نمونەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی چۆن ئێمە دەست لە ناودەست دەتوانین یارمەتیدەر بین لە ئاشتکردنەوەی کۆمەڵگاکانماندا."

لە ڕێی پڕۆژەی پشتیوانیکردن بۆ ئاشتەوایی ڕێکخراو لە عێراق دا،  UNDP کاردەکات بۆ بەردەوامیپێدانی بەرەپێدانی میکانیزمێکی سێ فاقی لەژێر ڕابەرایەتی پشکدارانی عێراقیدا. پڕۆژەی پشتیوانیکردن بۆ ئاشتەوایی ڕێکخراو لە عێراق کاردەکات لەسەر شێوازێکی بەرەپێدان و پشتیوانیکردن و بەردەوامیپێدانی بەشداریکردنی مەدەنی لە پرۆسەکانی ئاشتەوایی و دادی ئینتیقالی لەسەر هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگادا، لە کۆمەڵگاکانەوە بۆ بەرزترین پۆستەکانی دەسەڵات. ئەم پڕۆژەیە بناغەکراوە لەسەر سێ پایەی سەرەکی: 1- بەرزکردنیەوەی هوشیاری خەڵکی لەسەر ئاشتەوایی. 2- دامەزراندنی لیژنەکانی ئاشتەوایی ناوخۆیی. 3- پشتیوانیکردن لە قوربانیان بە جەختکردنەوە سەر قەرەبووکردنەوە و ڕێککردنەوەی تاوانی سێکسیی و ڕەگەزیی.

په‌یوه‌ندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م: 9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن