وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق تاقیکردنەوەی هەوڵەکانی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە کارگێڕیەکانی حکومەت بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی زانیاری و پەیوەندیکردن پێشکەش کرد

Fri Dec 08 00:00:00 EST 2017

دیمەنی ڕووی دەرەوە و ناوەوەی سەنتەری خزمەتگوزاری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ

هەولێر- وەزیر و بەرپرسە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکانی هێزی کار و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەخشەران و دەزگاکانی پەرەپێدان لەسەر ئاستی باڵا لە کۆنفرانسێکدا لە هەولێر کۆبونەوە لەسەر حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق  کۆنفرانسەکەی ڕێکخست لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان.

کۆنفرانسەکە بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی پشکنی بۆ ئاسانکردنی پێڕاگەشتنی هاوڵاتیان بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیە کارگێڕیەکانی حکومەت، وەکو ڤیزای ئەلیکترۆنی و سیستەمی نوێی تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، ئەمانە لەڕێی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنیەوە کە دەکرێت بە ئاسانی لە ماڵەوەوە بەکاربهێندرێت. ئەم کارە سەر بە پڕۆژەیەکە بە ناوی "حکومڕانیی ئەلیکترۆنی بۆ دابینکردنێکی باشتری خزمەتگوزاری " کە وەزارەتەکە لە مانگی ئازاری 2017 دا بەگەڕی خست بە یارمەتی (UNDP)، بە ئامانجی باشترکردنی خێرایی وەڵامدانەوە و شەفافیەت و بەرپرسیارێتی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکی کارگێڕیی ئاست بەرز بۆ خەڵكی. بەم مەبەستە پڕۆژەکە برەو دەدات بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی زانیاری و پەیوەندی (ICT)، بە پلاتفۆڕمە کۆمپیوتەریەکانیشەوە کە لەڕێی ئینتەرنێتەوە دەکرێت بەکاربهێندرێت.

بەڕێز کەریم سەنجاری، وەزیری ناوخۆ، وتی :" وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە دابینکردنی خێراترین و ئاست بەرزترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان. ئەمە لەگەڵ گێڕاندنەوەی کات و پارە بۆ هاوڵاتیان و وەزارەتیش، دەبێتە یارمەتیدەرێك بۆ خستنەڕووی هەر گەندەڵیەكی کارگێڕی و دارایی ئەگەر ڕووبدات"

وەزارەتەکە تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی گشتی نمایشکرد، مەڵبەندی نوێ کە سازکرابوو بە پلاتفۆڕمی ICT ی ئۆتۆماتیکی بۆ دابینکردنی جۆرەها خزمەتگوزاریی کارگێڕی بۆ کۆمەڵگا، وەکو دەرکردنی بڕوانامەی باری کەسێتی (لەدایکبوون، تەلاق، مردن، هتد). ئەم سەنتەرانە نمونەیەكن بۆ حوکمڕانێتی ئەلیکترۆنی بەرفراوانتر لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

بەڕێز مونیر تابت، بەڕێوەبەری گشتی UNDP لە عێراق، وتی :" دامەزراوە خێراوەڵامدەرەکان و بەرپرسەکان ئەو ئامانجە سەرەکیانەن کە UNDP یارمەتیدەرە بەدەستبێن لە هەوڵە سەرەکیەکەی UNDP دا لەسەر حوکمڕانێتی دیموکراتی و بنیاتنانی ئاشتەوایی لە عێراقدا. ئامانجی سەرەکیمان لەمە بریتیە لە خزمەتگوزاریی ئاست بەرز بۆ هاوڵاتیان و لە هەمانکاتدا دڵنیابوون لەوەی هیچ کەسێك پشتگوێ نەخراوە. هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە دەبێت بایەخی تایبەتی بدات بە یارمەتیدانی دۆخناسکترین و پەراوێزکراوترین کەسەکانی ناو دانیشتوان، کە لەوانەیە نەتوانن ڕابگەن بە پلاتفۆرمەکانی ICT و تاقیان بکەنەوە، تا ئەمانیش بە یەکسانی لەڕێی ئەم هۆکارە سەردەمیانەوە خزمەت بکرێن."

هاوبەشانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئازەربایجان و (دامەزراوەی ئاسان خیدمەت) کە ڕێنمایی تەکنیکی دابینکردوە لەگەڵ فێرکاری لەڕێی کۆرسی پڕۆژەی حوکمرانێتی ئەلیکترۆنیەوە بۆ دابینکردنێکی باشتری خزمەتگوزاری، بەهەمان شێوە لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوو.

په‌یوه‌ندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، م: 9647804473336+

Slide
کۆنفرانسی حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی له ههولێر. وێنه: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق/2017
Slide
کۆنفرانسی حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی له ههولێر. وێنه: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق/2017
Slide
کۆنفرانسی حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی له ههولێر. وێنه: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق/2017
Slide
کۆنفرانسی حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی له ههولێر. وێنه: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق/2017
Slide
کۆنفرانسی حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی له ههولێر. وێنه: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق/2017

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن