ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکات لە سەقامگیری لە عێراقدا بە بەخشینێكى تر به‌ بڕی 75 ملیۆن دۆلار

Mon Jan 29 00:00:00 EST 2018

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پدان له‌ عێراق پاڵپشتی ده‌كات له‌ به‌رنامه‌ی كار به‌رامبه‌ر پاره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌ی كۆن له‌ موسڵ، كه‌ وێرانكاریه‌كی یه‌جگار زۆری به‌سه‌راهات له‌ كاتی داگیركردنی له‌ لایه‌ن داعش و شه‌ڕی رزگاركردنی. وێنه‌: كلیر تۆماس/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

بەغداد - دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بڕی 75 ملیۆن دۆلاری تری بەخشی بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. كه‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ  دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری ‌ سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان‌ بۆ پەرەپێدانه‌. ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەساڵی 2015 ەوە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەگەیەنێتە 198.65 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش) بۆ زامنکردنی ڕێگه‌گرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی، هەروەها بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان و دانانی بەردی بناغەی کارەکانی بنیادنانەوە و چاککردنەوە.

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، وتی :" بەرەوپێشچوونەکان دیارن و هەستیان پێدەکرێت، دەتوانیت لە هەموو شوێنێکی ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا ئەم بەرەوپێشچوونانە ببینیت. تۆڕەکانی کارەبا کەوتونەتەوە کار و سیستەمەکانی ئاو چاکراونەتەوە و قوتابخانەکان کراونەتەوە و سەنتەرەکانی تەندروستی کاردەکەن و خەڵکی دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان. زیاتر لە نیوەی ئەو شەش ملیۆن کەسەی لەماڵوحاڵی خۆیان هەڵاتن لەکاتی ململانێکاندا ئێستا گەڕاونەتەوە کۆمەڵگاکانیان و دەستیانکردوە بە بنیاتنانەوەی ژیانی خۆیان. پرسیاری تیا نیە کە هێشتا کارێکی زۆر ماوە ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی لە موسڵ و دەشتەکانی نەینەوادا، هەر لەبەر ئەمەشە ئەم بەخشینە میهرەبانانەیە زۆر گرنگ و جێی بایەخە بۆ عێراق."


باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دۆگڵاس سیلیمان جەختی کردەوە سەر ئەوەی پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خەڵکی عێراقەوە لەگەڵ ڕیشەکێشکردنی داعشدا کۆتایی نەهاتووە. هەروەها وتیشی :" کۆمەڵگاکانی ناو ناوچە ئازادکراوەکان لە ئێستادا دووچاری ئاستەنگی بنیادنانەوەی ژیانیان و گێڕاندنەوەی کلتوری خۆیانن. ئەم کۆمەکییانە یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەکو ئاو و کارەبا تا خێزانە عێراقیەکان لە هەموو دین و نەتەوەیەکەوە بتوانن بە سەلامەتی و خۆبەخشانە و شکۆمەندانە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."


کۆمەککردن بۆ سەقامگیری لە حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات بۆ زامنکردنی ڕێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی و ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان و دانانی بەردی بناغەی کارەکانی بنیادنانەوە و چاککردنەوە. دوو لەسەر سێی زیاتر لە 1,600 پڕۆژە لە ئێستادا کەوتۆتە کار لە پارێزگای نەینەوادا بە 500 پڕۆژەوە لە ناو موسڵدا و 280 پڕۆژەش لە ناو دەشتەکانی نەینەوادا.

بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌:

سام کیمبال، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری. م. 9647737255512+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن