یەکێتی ئەوروپا بڕی 58.96 ملیۆن دۆلاری ترى بەخشی بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى سەقامگیری لە عێراقدا

Thu Feb 01 00:00:00 EST 2018

سه‌دان ئافره‌ت و پیاو كارده‌كه‌ن له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی گشتی له‌ موسڵ، له‌ ڕێی دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ككردن بۆ سه‌قامگیری سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، ئه‌وان داهات په‌یداده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا شاری خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌. وێنه‌: كلیر تۆماس/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

بەغدا- 21 ی کانونی دووەمی 2018- یەکێتی ئەوروپا بڕی 58.96 ملیۆن دۆلار (50 ملیۆن یۆرۆ) ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن  ی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن بۆ په‌رپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکانی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی یەکێتی ئەوروپا لە 2015 ەوە دەگەیەنێتە 73.8 ملیۆن دۆلار (64 ملیۆن یۆرۆ).

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە دەستنیشانکراون، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن   یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بە شێوەیەکی خێرا ژێرخانی گشتی چاک بکاتەوە و به‌خشینى پارە دابین بکات بۆ کاری بچوک و توانستی حکومەتی ناوخۆیی بەرز بکاتەوە و بەشداربوونی مەدەنی برەو پێبدات لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا و خستنە سەرکاری ماوە کورت دابین دەکات لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە.

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدانلە عێراق، وتی :" ئەو ئەرکانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە زۆر گەورەن. سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکان بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان یەکەمین کارە لە ئەولەویەتە دەستبەجێکانی ئەم وڵاتەدا. ئێمە زۆر سوپاس گوزاری یەکێتی ئەوروپاین بۆ ئەم بەخشینە میهرەبانەیەی، بەڕاستی لە کات و ساتی خۆیدا هات."

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، جەنابی بەڕێز ڕامۆن بلێکوا، وتی :" یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکان لەڕێی باشترکردنی بوارە سیاسی و مرۆیی و ئاسایشی و پەرەپێدانەوە. ئەمە پێش مەرجە بۆ ئاشتەوایی، تا ئاوارە ناوخۆییەکان کە پەرۆشن بگەڕێنەوە بتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها بۆ سەقامگیری ماوەدرێژیش لە عێراقدا. ئەم پاکێجە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکان و لە هەمان کاتدا میکانیزمەکانی هەماهەنگیکردنی حکومەتیش بەهێز دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هەمان شێواز دەگیردرێتە بەر بۆ پاککردنەوەی مەترسی تەقەمەنیەکان. لەم دۆخە گرنگەدا زۆر بە ڕوونی دیارە یەکێتی ئەوروپا کە هاوبەشێکی سەرەکیە وەستاوە شان بە شانی خەڵكی عێراق و ئەو دەسەڵاتدارانەی ئازایەتی و پێ قایمیی خۆیان نیشانداوە لەکاتی جەنگی دژی داعشدا."

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دامەزراند، لە حوزەیرانی 2015 دا بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان، هەروەها بەردی بناغەی کارکردن بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە دابنێت و دڵنیایی بدات لەسەر زامنکردنی ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا زیاتر لە 1,600 پڕۆژەی لە کاردایە لە 23 شار و قەزای ئازادکراودا، هەروەها یارمەتی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ دەدات بۆ ئەوەی بە خێرایی شیاندنەوە ئەنجام بدەن بۆ  ژێرخانە گرنگەکان. زیاتر لە سەدا 95 ی پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە لەلایەن کەرتی تایبەتی ناوخۆوە ئەنجامدراون بە خستنە سەرکاری هێزی کاری ناوخۆ. 

بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌:

سام کیمبال، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری. م. 9647737255512+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن