دانیمارك پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق دەکات به‌ به‌خشینێكى تر به بڕی 21.4 ملیۆن دۆلار

Sun Feb 04 00:00:00 EST 2018

ئافره‌تانى دانیشتووى‌ موسڵ به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى رۆژئاواى موسڵ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر وێران بووبوو له‌ئاكامى شه‌رى نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان ورێكخراوى داعش به‌مه‌به‌ستى ئازادكردنى شاره‌كه‌ له‌ده‌ستى داعش. وێنه‌: سام كیمبل\به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق\2018.

بەغدا - حکومەتی شانشینی دانیمارک بڕی 21.4 ملیۆن دۆلار (135 ملیۆن کرۆنی دانیماركی)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکانی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی دانیمارك لە 2015 ەوە دەگەیەنێتە 38.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (246 ملیۆن کرۆنی دانیماركی).

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، وتی :" بەڕاستی سەرەنجڕاکێشە ئەم پێشکەوتنانەی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا ئەنجامدراوە ببینین. زیاتر لە نیوەی ئەو شەش ملیۆن هاوڵاتیەی عێراق کە لەکاتی ململانێکاندا لە ماڵوحاڵی خۆیان هەڵاتوون گەڕاونەتەوە. خێراکردنی سەقامگیری بۆ ئەوەی ئەو 2.6 ملیۆن هاوڵاتیەی هێشتا ئاوارەن بتوانن بگەڕێنەوە و ژیانی خۆیان بنیادبنێنەوە یەکێکە لە بەرزترین ئەولەویەتەکانی عێراق."

باڵیۆزی دانیمارك بۆ عێراق، جەنابی بەڕێز گێرت ماینیك، وتی :" دانیمارك پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات لەسەر بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانیان لە ئازادکردنی عێراق لەدەستی داعش بە پشتیوانی لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیەوە. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانی گرنگ و دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان هێشتا بە گرنگیی ماونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی ململانێکانەوە ئاوارە بوون بتوانن بگەڕێنەوە. ئەم بەخشینە بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن پێکەوە لەگەڵ کۆمەکیەکەمان بۆ کاروباری مین و پشتیوانیمان بۆ بەهێزکردنی توانستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەردەوامبوونی پابەندبوونی دانیمارك نیشان دەدات لەسەر پشتیوانیەکەی بۆ سەقامگیری عێراق."

لەسەر داوای حکومەی عێراق به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێداندامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە حوزەیرانی 2015 ەوە دامەزراوە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بەردی بناغەی کارکردن بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە و زامنکردن لە دژی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا زیاتر لە 1,600 پڕۆژەی لە کاردایە لە 23 شار و قەزای ئازادکراودا و یارمەتی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان دەدات تا بە خێرایی  نۆژه‌نكردنه‌وه ئەنجام بدرێت بۆ ژێرخانی گرنگ. زیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتی ناوخۆوە بە خستنە سەرکاری هێزی کاری ناوخۆ.

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به:

سام کیمبال، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری. م. 9647737255512+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن