بەغدا، 5 ی حوزەیرانی 2018- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقی یەکەمین وۆرکشۆپی تەکنیکیان ئەنجامدا لەسەر ڕەشنوسی شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی لەسەر پەیماننامەی فرهجۆرى زیندهیی بۆ دەستکردن بە ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە گرنگە و هاوتابوونی لەگەڵ بەرزترین ستانداردەکانی شیکاری زانياريهكانی زانستی و زانياريهكانی ههستیار بەرامبەر ڕەگەز، ئەمەش بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی پێنجەمین ڕوانگەی پەیماننامەی جيهانى بۆ فرهجۆرى زیندهیی و ستراتیژیەتی فرهجۆرى زیندهیی جیهانیی بۆ ساڵانی 2021-2030.
لە وۆرکشۆپە دوو ڕۆژیەکەدا، شارەزایانی نێودەوڵەتی، شارەزایانی نیشتیمانی هەمەلایەنە له بوارى فرهجۆرى زیندهیی، نوێنەره باڵاكان له وەزارەتەکانی تەندروستی و ژینگە، کشتوکاڵ، نەخشەدانان، سەرچاوە ئاویەکان، خوێندنی باڵا، زانکۆکانی عێراق، چەند لایەنێکی تری ئەکادیمی وپەیمانگاکانی لێکۆڵینەوە وژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی کە کاردەکەن لە بواری فرهجۆرى زیندهیی بەشداربوون. هەموو ئەو لایەنه پشكدارانه ئامادەبوون کە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە پرۆسەکەدا وەکو دابینکارانی زانياريهكان و هەروەها لە ڕەشنوسکردنی بەشەکانی ڕاپۆرتەکە. وۆرکشۆپەکە ڕێکخرا لەلایەن بەرنامەى گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وکۆمەکی کرا لەلایەن دامەزراوەی ژینگەی جیهانی وه بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. چوارچێوەی کارەکە بۆ ئامادەکاری ڕاپۆرتە نیشتیمانیە عێراقیەکە لە سنورێکی دیاریکراوی کاتدا دادەنرێت بنەما لەسەر زانياريهكانی زانستی و هەروەها لە ڕێی تاووتوێکردنی وردی شیکاری بۆ پرۆسەی بەرەوپشچوونی کارەکان لە بەدەستهێنانی ئامانجە نیشتیمانیە پەیوەندیدارەکان بە فرهجۆرى زیندهیی یهوه.
لە وتەی دەستپێکیدا، جێگر وەزیری تەندروستی و ژینگە، دکتۆر جاسم ئەلفەلاحی وتی :" پابەندبوونی عێراق بە پەیماننانەی فرهجۆرى زیندهيي یهوه وادەکات پێویست بێت شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی تەواوبکەین لەو ماوەیەی لەلایەن سکرتێری گشتی پەیماننامەکەوە دیاریکراوە، هەروەها جوڵاندنی هەموو سەرچاوە پێویستەکان بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتەکە. ڕاپۆرتەکە هەلێك دابین دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی تەواوکراوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە بواری پاراستنی فرهجۆرى زیندهیی بۆ سێ ساڵی یەکەمی قۆناغی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ فرهجۆرى زیندهیی بۆ ساڵانی 2015-2020"
سەرۆکی بەرنامەی بەرنامەى گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بەڕێز تەریقول ئیسلام گرنگیی لەخۆگرتنی ڕێچکەیەکی بەشداریکارانەی خستەڕوو بۆ ئامادەکردنی شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. هەروەها وتی:" ڕاپۆرتەکە سودمەند دەبێت لە بەشداریکردنی هەموو لایەنە پرۆفیشناڵەکان بۆ دڵنیابوون لە نووسینی زانیاریەکانی ڕاپۆرتەکە یەکبگرێتەوە لەگەڵ بەرزترین ستانداردەکانی شیکاری زانستی و جۆرایەتی جیهانیدا، ئەمەش دەبێتە هۆى دروستبوونی ڕاپۆرتێك کە عێراق بە ڕاستی سەربەرز بێت پێی."
ئەم پڕۆژەیە لە ئازاری 2018 دا خراوەتە گەڕ لە ژێر ڕابەرایەتی جێگر وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقدا. لیژنەیەکی ئاڕاستەکردنی پڕۆژە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی ڕەشنوسی شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی لەسەر پەیماننامەی فرهجۆرى زیندهیی دامەزرا. ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکان و پلانی کار هەموو پەسەندکران بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی، دوابەدوای پرۆسەیەک کە ڕابەرایەتی وخاوەندارێتیەکەی لەلایەن عێراقەوە دەبێت.
بە یەکخستنی ڕوانگەی گشتیی یەکسانی ڕەگەز، پڕۆژەکە جهختى کردۆتەوە سەر نەخشەدانانی هەستیارێتی ڕەگەزی و شیکاری زانياريهكانی لێكجیاکراوەی ڕەگەزی و بەشداربوونی خانمان وەکو لایەنی پشکدار و بەشداربووان لە چەندان تیمی ناو پڕۆژەکەدا. هەروەها ڕاپۆرتەکە ڕەنگدانەوەی بەشداریەکانی عێراق دەبێت بۆ بەدەستهێنانی (ئامانجەکانی ئایچی بۆ فرهجۆرى زیندهیی )ی جیهانی بۆ ڕەنگدانەوەی ئەو کێشە سەرەکیانەی خراونەتە ڕوو لەلایەن ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەجێندای 2030 یەوە.
بە پشتیوانی دارایی لەلایەن دامەزراوەی ژینگەی جیهانی، سکرتاریەتی پەیماننامەی فرهجۆرى زیندهیی 181 ڕاپۆرتی نیشتیمانی پێنجەمین وەرگرت. زانیاریە وەرگیراوەکان لەلایەن لایەنەکانەوە بەکارهێنراون بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ فرهجۆرى زیندهیی ساڵانی 2011-2020 لەگەڵ ئامانجەکانی ئایچی بۆ فرهجۆرى زیندهیی، کە بریتیە لە چوارچێوەیەکی کاری جیهانی پەسەندکراو بۆ پاراستن و گێڕاندنەوە وبەکارهێنانی بەردەوام بۆ فرهجۆرى زیندهیی و باشترکردنی سوودەکانی بۆ خەڵکی.
ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت هەوڵەکانی پەیماننامەی فرهجۆرى زیندهیی باشتربکات بۆ بنیادنانی توانستێکی نیشتیمانی ڕاپۆرتکردن لەڕێی دابینکردنی پشتیوانی تەکنیکی ودارایی بەئامانجکراو و لەکاتی خۆیدا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان بە شێوەیەکی کاریگەر و کەم تێچوو. ئامانجی پڕۆژەکە بریتیە لە پشتیوانیکردنی لایەنەکان بۆ پهرپێدان بە شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی ئاست بەرز و ههستیار بەرامبەر ڕەگەز و بنەما لەسەر زانیاریهكا، کە لەلایەن پشكدارەکانەوە خاوەندارێتی بکرێت و وردتر ڕاپۆرت بدات لەسەر بەرەوپێشچوونی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئایچی بۆ فرهجۆرى زیندهیی وئامانجە نیشتیمانیەکانی فرهجۆرى زیندهیی وجێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ فرهجۆرى زیندهیی، پلانی کارەکان بە بەکارهێنانی زانياريهكانی پشتڕاستکراوەی نیشتیمانی و بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی پێنجەمین ڕوانگەی فرهجۆرى زیندهیی جیهانی و ستراتیژیەتی فرهجۆرى زیندهیی جیهانیی بۆ ساڵانی 2021-2030.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
اسراء منصور، ياريدهدهری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان (م): 009647804473336