لەڕێی ڕاهێنان وئامۆژگاريه‌وه‌ کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ له‌ عێراقدا باشتر ده‌كرێت

2018 June 9

لیوا زیاد، بەڕێوەبەری گشتی له‌ بەڕێوەبەرایەتی مه‌شق وڕاهێنان لە وەزارەتی ناوخۆدا، وتی :" ئەم ڕاهێنانانە زۆر گرنگن لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشكردنى کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ وەکو دابینکاری ئاسایشی سەرەکی بۆ کۆمەڵگەکانی ناوچەکە وبەتایبەتی لەو پارێزگایانه‌ى کەوا ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە پاش سەرکەوتن بەسەر داعشدا. کارامەیی وزانیاریە وەرگیراوەکان لەڕێی ئەم ڕاهێنانانەوە دەبێتە هۆی باشكردنى پرۆسەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی لەئاستی ناخۆدا." وێنه‌: ضحى الجحيشي/به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

لە ئایاری 2018 دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خولێکی ڕاهێنان و ئامۆژگاری دابینکرد بۆ 23 ئەفسەری پۆلیسی پلە مامناوەند لە پارێزگاكانى ئەنبار و کەربەلادا به‌ مه‌به‌ستى باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ ودەزگای کاروباری پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ. ئەم خولەی دەستنیشانکرا وەکو کرۆکی هەڵسوڕانی پۆلیس لە هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ گۆڕینی پۆلیسی عێراقی لە هێزێکی دژە داعشەوە بۆ خزمەتگوزاریەکی پۆلیسیی میللی بۆ هاوڵاتیان لە عێراقی پاش جەنگدا. به‌مه‌ش کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بریتى ده‌بێت لە یەکێك لە ئەولەویەتەکانی کرۆکی هەڵسوڕان لە نەخشەڕێگای خزمەتگوزاریی پۆلیسی ناوخۆی پێشکەشکراو بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە گێڕاندنەوەی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاسایشی بنەڕەتی لە ئاستی ناوخۆدا.

ئەم خولە بنەڕەتیيه‌ى ڕاهێنان ئامانجی باشترکردنی كارمه‌یی و تەکنیکەکانی پۆلیسی ناوخۆیە لەسەر چۆنیەتی کۆکردنەوە، خەمڵاندن، شیکردنەوە وبەئەولەویەتکردنی زانیاریەکان بۆ دڵنیابوون لە کاریگەرێتی وخێرا بەکارهێنانی داتاکان لە ڕێکخستنی کارەکاندا لە چوارچێوه‌ى باشترکردنی ئاسایشی گشتى. جەختی ورد خرایە سەر هاوبەشێتی نێوان پۆلیس وخەڵكی بۆ بەدەنگەوەچوون وڕێگرتن لە تاوان. لە پێش هەر وۆرکشۆپێکی ڕاهێنان، سیمینارێکی نیو ڕۆژە بۆ بەڕێوبه‌ڕانى باڵای پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی پارێزگاكانى ئەنبار وکەربەلادا بەسترا بۆ پێناساندنی ڕاهێنان و شێوازى ئامۆژگاریكردن بۆ کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ.

لە کۆتایی نیساندا و لەپاش ڕاهێنانەکە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سەردانی 23 ئەفسه‌رى پۆلیسى پلە مامناوەند کرد لە ئەنبار وکەربەلا بۆ باشترکردنی چەمکی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ لە مەیداندا وبۆ ئه‌وى بەدواداچوون بكات بۆ پلانی کارە پەرەپێدراوەکانی ماوەی خولەکە. ڕاوێژکاران و ڕینماییکارانی پۆلیس سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دانیشتنی ئامۆژگاری تاکەکەسییان ئەنجامدا لەگەڵ بەشداربووان بە مەبەستی چاودێریکردن كه‌وا چۆن ڕاهێنانپێکراوان کارامەیی و زانیاریە نوێیەکانیان بەکارهێناوە کە لە خولی ڕاهێنانی بنەڕەتیی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ فێری بوون، هەروەها بۆ دابینکردنی ئامۆژگاری وڕێبەری زیاتر لەسەر بابەتەکە. هەروەها بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان چاوی کەوت بە بەڕێوه‌به‌رانى باڵاى پۆلیس به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی پشتیوانیەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ وەکو کرۆکی هەڵسوڕان له‌ کاروباری پۆلیسدا.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی تێبینی کرد لە جێبەجێکردنی پلانی کارەکانی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌. هەروەها بەرەوپێشچوونی بەرچاو ئەنجامدراوە لە دامەزراندنی هاوبەشێتی نوێ لەگەڵ کۆمەڵانی مەدەنیدا بۆ باشترکردنی بەشداریپێکردنی زانیاری بۆ ڕێگرتن و کەمکردنەوەی تاوان و سەردانیکردنی قوتابخانەکان بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ڕۆڵی پۆلیسی ناوخۆ لە دڵنیابوونی ئاسایشی دانیشتوانی ناوچەکە وئەنجامدانی پێدانەوەی زانیاری لەگەڵ کەسانی پەیوەندیداردا لەسەر بنەماکانی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ.

لیوا زیاد، بەڕێوەبەری گشتی  له‌ بەڕێوەبەرایەتی مه‌شق وڕاهێنان لە وەزارەتی ناوخۆدا، وتی :" ئەم ڕاهێنانانە زۆر گرنگن لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشكردنى کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ وەکو دابینکاری ئاسایشی سەرەکی بۆ کۆمەڵگەکانی ناوچەکە وبەتایبەتی لەو پارێزگایانه‌ى کەوا ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە پاش سەرکەوتن بەسەر داعشدا. کارامەیی وزانیاریە وەرگیراوەکان لەڕێی ئەم ڕاهێنانانەوە دەبێتە هۆی باشكردنى پرۆسەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی لەئاستی ناخۆدا."

سەرۆکی پۆلیسی کەربەلا، لیوا زواینی پشتیوانی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێشخەری کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ وه‌ وتی :" ڕوونە کە کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ لە ئێستاوە یارمەتیدەر بووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکی باشتر و بەشداریپێکردنی زانیاری باشتر لەنێوان پۆلیس و ئەو  خەڵکەی خزمەتیان دەکەن. ئەمە یارمەتیدەرده‌بێت بۆ دڵنیابوون لەوەی پۆلیس باشترین زانیاری لەبەردەست بێت بۆ بەکارهێنان لەکاتی لێکۆڵینەوە."

سەرۆکی ڕاهێنانی پۆلیسی ئەنبار، عەقید موتلەگ وتی :" ئێمە بە تەواوەتی پشتیوانی هەموو بەشداربووانی خولەکە دەکەین لە هەوڵیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ لە چوارچێوه‌ى هه‌ڵسوڕاوه‌یى كاره‌كاندا، وە جەختی تەواو دەکەینەوە سەر بە‌هێزکردنی هاوبەشێتی خەڵکی و هەماهەنگییان چونکە ئەمە گرنگە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆی ئەنبار."

خولی ڕاهێنان و ئامۆژگاری  له‌سه‌رکاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بە هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ دەزگای پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی مه‌شق وڕاهێنان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان  و بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پلان دادەنێن بۆ دووبارەکردنی خولەکانی ڕاهێنان و ئامۆژگاری کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە هەموو عێراقدا، بە ناوچە ئازادکراوەکانیشەوە. لە داهاتوودا یەکەم دەستەی بەشداربووان کە بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواوکردووە دانیشتنی ئامۆژگاریی زیاتریان بۆ دابین دەکرێت وه‌ وەکو "پاڵەوانان" ڕەفتار دەکەن بۆ یارمەتیدان لە بەرەوپێشبردنی ئەم ئه‌ركه‌ به‌سوود وپێشكه‌وتووه‌‌ى پۆلیس لە عێراقدا.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وه‌ وەزارەتی ناوخۆ زنجیرەیەك خولی ڕاهێنان ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕاهێنەرانی پۆلیس سەر بە وەزارەتی ناوخۆ وسەنتەرەکانی ڕاهێنان لە قەزاکاندا. ئامانج لەمە بریتیە لە دامەزراندنی کۆمەڵێك ڕاهێنەرى کارامە له‌ بوارى کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ له‌ پۆلیسی عێراق تا وردە ورە خولەکە بە تەواوەتی بڵێنەوە.

ڕاوێژکاری پۆلسیی باڵای سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، فین بێرنس ئاندەرسن وتی:" پابەندبوونی وەزارەتی ناوخۆ وبەڕێوبه‌رانى باڵای پارێزگاكان و بەشداربووان شتێکی نایابە وئەوە پیشان دەدات کە بنەماکانی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بە تەواوەتی جێی خۆیان کردۆتەوە. ئێمە ئاسوودەین لەوەی ئەم بنەمایانە یارمەتیدەر دەبن بۆ پۆلیسی ناوخۆی عێراق لە باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆفیشناڵبوونیان وکارابوونیان لە کۆکردنەوە و شیکردنەوە و بەشداریپێکردنی زانیاری بنەما لەسەر پەیوەندیەکی باشتر لەگەڵ دانیشتوان"

بەرنامەی حوکمی یاسا سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان  پشتیوانی دەکات لە بەرنامەیەکی چڕوپڕ لەسەر چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی عێراقدا بۆ هاریکاریکردنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی بەرنامە چاکسازیەکەیدا بۆ کەرتی ئاسایش. هەموو کاری بەرنامەکە جێبەجێ دەکرێت لە ڕێی هاوبەشێتی هەماهەنگکارانەوە لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌رى، وەزارەتی داد، لیژنەی ئاسایش وبه‌رگرى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی وه‌ کۆمەڵێك لە هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:

خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسا، (م): 009647511843529