به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان پشتگیری له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی ده‌كات بۆ زیاتر له‌ 284,000 كه‌س له‌ پارێزگای هه‌ولێر

2018 July 7

پارێزگاری هەولێر بەڕێز نەوزاد هادی وتی:" ئێمە پشتیوانیەکای حکومەتی ئەڵمانیا و یابان بۆ باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و باشترکردنی هەلی گوزەران لە کۆمەڵگە ئاوارەکاندا لە هەولێر زۆر بەرز دەنرخێنین” وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018


هەولێر، 4 تەمموز 2018- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وپارێزگای هەولێر هەشت پڕۆژەی ژێرخانیان بەگەڕخست بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی گرنگ وبنەڕەتین بۆ ژیانی ڕۆژانە، وەکو کارەبا و ئاو و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ، ئەمانە بۆ زیاتر له284,000  کەس لە هەموو پارێزگای هەولێردا.

بە پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی ئەڵمانیا، بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبەدەنگەوەچوونی قەیران له‌ عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیران لە هەولێر دەست دەکەن بە دروستکردن یان باشترکردنی شەش پڕۆژەی ژێرخانیی گرنگ، کە بریتین لە دروستکردنی ڕێگاوبان و باشترکردنی ڕووناکی وچاککردنەوەی تۆڕی ئاو و باشترکردنی تۆڕی کارەبا. ئەم دەستپێشخەریە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی سەربەستی و فەرمانبەران و بەحەرکە و نالی و شەمامك و کرێچیان دەکات لە پارێزگای هەولێردا.

بە کۆمەکی بەردەوامی حکومەتی یابانەوە، بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبەدەنگەوەچوونی قەیران له‌عێراق  وناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیران لە هەولێر پشتیوانی لە دوو پڕۆژە دەکەن بۆ سوود گەیاندن بە زیاتر لە  210,000كه‌س له‌ده‌ربه‌ده‌ركراوان وكۆمه‌ڵگه‌ى میواندار بۆیان. دابینکردن و دانانی 40 بگۆڕی کارەبا تەواو بووە، ئەمەش دابينكردن وگەشتنى بە کارەبا باشتر کردووە بۆ ئەو خەڵكانەی لەو گەڕەکانەدا لە شاری هەولێر وناحیەکانی سۆران و کۆیە و شەقڵاوە و سەلاحەدیندا نیشتەجێن. هەروەها دابینکردن و دانانی نیمچەوێستگەی جوڵاو بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاو لە ئیفراز کە بریتیە لە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی پارێزگای هەولێر وا پێشبینی دەکرێت بڕی ئاو زیاد بکات بۆ ناحیەکانی دارەشەکران و كه‌ورگۆسک، لەگەڵ کامپی پەنابەرانی كه‌ورگۆسك و دارەشەکران لە گوندەکانی دەوروبەردا.

لە بۆنەیەکدا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەکان، پارێزگاری هەولێر جەنابی بەڕێز نەوزاد هادی وتی:" ئێمە پشتیوانیەکای حکومەتی ئەڵمانیا و یابان وهەماهەنگی لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و باشترکردنی هەلی گوزەران لە کۆمەڵگە ئاوارەکاندا لە هەولێر زۆر بەرز دەنرخێنین. ئەمڕۆ ئێمە واژۆی ڕێکەوتن دەکەین لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەکانی ژێرخان بە کۆی بوجەی 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئەم بەخشینانە زۆر گرنگن بۆ هەڵکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ئێستادا و خراپبونە بەردەوامەکان و پڕکردنەوەی پێویستیەکانی ئێستای کۆمەڵگە".

کونسوڵگەر و سەرۆکی کۆنسوڵخانەی یابان لە هەولێر، بەڕێز کاتسومی مۆریاسو وتی :" یابان زۆر چالاکە لە درێژکردنی دەستی هاریکاری مرۆیی و سەقامگیری بۆ ده‌ربه‌ده‌كراوانى ناوخۆ و پەنابەران و کۆمەڵگەی میوانرایان ده‌كات لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. بەخشینەکانی یابان لەو بوارانەدا لە 2012 ەوە تا ئێستا گەشتۆتە 460 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. هەروەها یابان پابەندە بەوەی وەکو هاوبەشێکی نزیکی عێراق وهەرێمی کوردستان بمێنێتەوە بۆ لایەنەکانی پەرەپێدانی بنیادنانەوە و کۆمەڵایەتی-ئابوری."

سەرۆکی هەماهەنگی پەرەپێدان لە باڵیۆزی کۆماری فیدڕالی ئەڵمانیا، بەڕێز  یۆهانس شنایدەر وتی :" بە سوپاسەوە بۆ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وبەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبەدەنگەوەچوونی قەیران له‌عێراق ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق خراونەتە ڕوو بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر و لەکاتی خۆیدا. ئەم بەرنامەیە دڵنیایی دەدات لەوەی هەرکەسێك پێویستدار بێت بەبێ گوێدان بە ڕەگەز و نەتەوە و دین دەتوانێت سودمەند بێت لە پشتیوانیەکە. ئەڵمانیا دڵخۆشە بتوانێت جێ دەستی دیار بێت لە بەرنامەیەدا بە بەخشینی بڕی 59.5 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو ئەم ساتە. "

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی، خاتوو مارتا ڕوێدا وتی :" پشتیوانیکردن لە گوزرەن و دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان هەنگاوەکانی عێراق بەرەو چاکبونەوە لە ململانێکانی ئەم دواییەیدا باشتر دەکات. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەندە بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ پارێزگای هەولێردا لەسەر ئەم پڕۆژە ژێرخانیە گرنگانەدا کە پشتیوانی هەردوو کۆمەڵگەی ده‌ربه‌ده‌كراو و میواندار بۆیان دەکات."

بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبەدەنگەوەچوونی قەیران له‌ عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان برەودەدات بە چاکبونەوە و هەستانەوەی کۆمەڵگە دۆخ ناسکەکان بەرامبەر شۆکە هەمەلایەنەکان کە پەیوەندی هەیە بە دۆخی پاش ئازادکردنەوە و گەڕانەوە ڕێژە زۆرەکان و ئاوارە بوونە ماوە درێژەکانی پەنابەرە عێراقی و سوریەکان. ئەمەش دێتە دەست لەڕێی بەرنامەیەکی ماوە مامناوەندی یەکخستنی بنیادنانی توانستی بەڕێوەبردنی کارەسات و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان وچاکبونەوەی گوزەران وپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

#سه‌قامگیری_عێراق

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:

اشلی کاڕڵ، بەڕێوەبەری بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبەدەنگەوەچوونی قەیران له‌ عێراق