موسڵ، ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٨- پارێزگاری موسڵ نەوفەل ئەلعاکوب ونوێنەری شاندی یەکێتی ئەوروپا ماسی‌و گودستین پێکەوە لە موسڵ لە بینای پارێزگادا ئه‌مڕۆ سیستەمی ئۆنلاینی هەڵسەنگاندنی زیانه‌كانیان خستە گەڕ.
ئه‌م سیسته‌مه‌زانیارى كۆده‌كاته‌وه‌ده‌رباره‌ى زیانه‌كان له‌دا‌مه‌زراوه‌كاندا وله‌سیسته‌مێكى ناوه‌ندى‌كۆكه‌ره‌وه‌ى زانیارى دایده‌نێت كه‌سوود‌ده‌گه‌یێنیت به‌ده‌سته‌ى كارگێره‌ى وبه‌رخشه‌ره‌كان له‌وه‌ى كه‌وا زانیارى پێویست ده‌خاته‌ڕوو بۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌وا له‌بوارى جێبه‌جێده‌كرێن وهه‌ر‌وه‌ها زانیارى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى داهاتوو بۆ شاره‌كه‌له‌خۆوه‌ده‌گرێت. ئه‌م سیسته‌مه‌ى ڕاپۆرتكردنه پێكدێت له ماڵپه‌رى ئه‌لیكترۆنى وبه‌رنامه‌ى مۆبایل، وه‌به‌دیزاینێكى ساده‌دروست كراوه‌بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان وبه‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى وعه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى ورد زانياریه‌كان ده‌خاته‌ڕوو بۆ هه‌ر سێكته‌رێك له‌سێكته‌ركانى پارێزگاكه.
زياتر له‌مه‌شئەم سیستەمە هەلێك دابین دەکات بۆ هاوڵاتیان ،دەزگا حکومیە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکان، ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەخشەرەکان تا بتوانن چاودێری پرۆسەی چاککردنەوە وباشترکردنی خزمەتگوزاریە سه‌ره‌كیه‌كانى ژیانی ڕۆژانە بکەن.
ماسی‌و گودستین لە شاندی یەکێتی ئەوروپاوە بۆ عێراق وتی :" ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا و تەواو ئەو کاریگەریانە پیشان دەدات کە دەستپێشخەریەکە هەیەتی. کۆکردنەوەی زانیاره‌یه‌كان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆى بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی بۆ هەموو لایەنە بەشداربووەکان و دەرەنجامی کۆتا بریتی دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خەڵكانی نەینەوا. شایەنی باسە ئاماژە بدرێت بەوەی ئەم ئامڕازە "خۆماڵییە"، نمونەی بەرجەستەکردنی چارەسەرێکی عێراقیە بۆ کێشە و دۆخێکی عێراقی. بە فراوانکردنی مەوداکەی، ئەم ئامڕازە بە ڕوونی توانای لەبەرگرتنەوەی هەیە بۆ پارێزگاکانی تر و ڕووماڵکردنی مەودایەکی فراوان لە بەشەکانی تر."
نەوفەل ئەلکوب، پارێزگاری نەینەوا وتی:" سەردانەکەی یەکێتی ئەوروپا پشتیوانیە بۆ حوکمڕانێتی ناوخۆی نەینەوا. ئێمە سوپاسی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دەکەین بۆ پشتیوانیەکەی لە پرۆسەی چاککردنەوەکانیدا، کە بریتی بوو لە یەکەم ڕێکخراو بۆ پشتیوانیکردنی قەزای نەینەوا. ئەم سیستەمە ئۆنلاینە سیستەمێکی نایابە لە عێراقدا وهەموو قەزاکانی تر دەتوانن ئەم ئەزموونە وەربگرن و ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین پشتیوانیان بکەین"
ئه‌م سیسته‌مه پەرەیپێدراوە له‌لایه‌ن‌بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان، كه‌ئەم بەرنامەیە پڕۆژەیەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێکراوە ولەلایەن یەکێتی ئەوروپا کۆمەکیکراوە.
هەروەها به‌رنامه‌كه پشتیوانی پارێزگاکەی کردووە بە بنیادنانی توانست بۆ پلاندانانی کاریگەر لەڕێی پەرەپێدانی (پلانی وەڵامدانەوەی نەینەوا)وە.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
delegation-iraq@eeas.europa.eu
سه‌ردانى ماڵپه‌ره‌كه بكه‌ن:
http://www.ninevehrad.com