بەگەڕخستنی ستراتیژیاى پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە کەربەلا به ‌یارمه‌تى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان

2018 August 20

پارێزگاری کەربەلا، بەڕێز عەقیل ئەلتورەیحی، لە وتەی کۆنفرانسەکەیدا وتی "ستراتیژیەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەبێتە سەنتەرێك بۆ نایابێتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لەنێو پارێزگاکانی تردا وپارێزگای کەربەلای پیرۆز دەبێتە دابینکردنی پشتیوانیی تەواو بۆ جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیەتە”. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

 

کەربەلا- پارێزگای کەربەلا بە هاوكارى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ په‌رپێدان وپشتیوانی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشتوكاڵ وخۆراك پێکەوە کۆنفرانسێکیان ڕێکخست لەسەر بەگەڕخستنی ستراتیژیاى پەرەپێدانی کەرتی تایبەت له‌ کەربەلای پیرۆز (2018-2030) لە پارێزگاى کەربەلادا.

ستراتیژیاى پەرەپێدانی کەرتی تایبەت له‌ کەربەلای پیرۆز (2018-2030) پشتیوانکار دەبێت لە بەهەمەچەشنه‌ کردنی ئابووری وەکو یەکێك لە لایەنە سەرەکی وگرنگەکانی گەشەی ئابوورى لە کەربەلادا. ئەم ستراتیژیەتە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنی کار وبرەودان بە گەشەی ئابوورى له‌ناوخۆدا.

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و پارێزگای کەربەلا و ئەنجومەنی پارێزگا و مەرقەدە پیرۆزەکان و کەرتی تایبەت و ئەکادیمیاکان كاریان كردووه‌بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیه‌كه‌ بۆ پارێزگاكه‌. نوێنەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ولایه‌نه‌ پەیوەندیداره‌كان وئەکادیمیاکاران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتیە گشتیەکان و میدیا وئاژنسه‌كانى تری نەتەوە یەکگرتووەکان ودەسەڵاتدارانى ناوخۆ ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.

پارێزگاری کەربەلا، بەڕێز عەقیل ئەلتورەیحی، لە وتەی کۆنفرانسەکەیدا وتی "ستراتیژیەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەبێتە سەنتەرێك بۆ نایابێتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لەنێو پارێزگاکانی تردا وپارێزگای کەربەلای پیرۆز دەبێتە دابینکردنی پشتیوانیی تەواو بۆ جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیەتە".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، بەڕێز جێراردۆ نۆتۆ وتی:" جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیەتە دەبێتەهۆى  بەشداریکردنێکی بەرچاو لە بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. بە تایبەتی ئامانجی ژمارە 8 (کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری)، ئەمەش دەبێتە بەدەستهێنانی ئاستی بەرزتری بەرهەمدارێتی ئابوورى لەڕێی هەمەچەشنەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیا و داهێنانەوە". هەروەها وتی "هەروەها ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە بەدەستهێنانی ئامانجی ژمارە 17 (ھاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان) بۆ هاندان وبرەودان بە هاوبەشێتی کاریگەری کەرتی گشتی وکەرتی گشتی و تایبەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی و بنیادنان لەسەر ئەزموون وسەرچاوەی ستراتیژیەتەکانی هاوبەشێتیدا".

ستراتیژیاى پەرەپێدانی کەرتی تایبەت له‌ کەربەلای پیرۆز لە هەنگاوی لەخۆگرتندایە بۆ لایەنی ناوخۆیی بۆ ستراتیژیه‌تى گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌عێراق 2014-2030. ئەمە دانراوە بۆ خستنەڕووی ئاستەنگیە دەستنیشانکراوەکان و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی لەسەر ئاستی نیشتیمانی دانراون لە ستراتیژیه‌تى گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ عێراق (2014-2030) لە نێو پارێزگاى کەربەلا ومەبەست لێی بریتیە لە بەکارهێنانی سەرچاوە و هەلە بەردەستەکان لە پارێزگاكه‌ بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدان وبۆ ژیاندنەوە و بەهێزکردنی کەرتی تایبەتی ناوخۆ وباشترکردنی ژینگەی کار وبەشداریکردن لە گەشەی ئابووری ناوخۆ و پەرەپێدانێکی بەردەوام ودروستکردنی هەلی کار.

ستراتیژیه‌تى گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌عێراق یەکەم جۆرە جێبەجێ بکرێت لە پارێزگاکانی عێراقدا وله‌هه‌وڵ  تەقەلای ئەوەدایە كه‌ به‌جێبگه‌ینرێت تا ساڵی 2030 ، وڕوانگەى هێنانه‌دێى "پەرەپێدانی کەرتێکی تایبەتی ڕکابەری پشت پێبەستراو کە لەلایەن کۆمەڵگەی بازرگانیه‌وه‌ ڕێبەری بکرێت بە شێوەیەك كه‌ بەشداربێت لە ئابوورى ناوخۆ ودروستکردنی هەلی کار وپەرەپێدانی بەردەوام لە هاوبەشێتیدا لە نیوان حکومەت وپارێزگای کەربەلا وکەرتی تایبەتدا".

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:

خاتوو ئیسراء مەنسوور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م) 009647804473336