هۆڵەندا بە شێوەیەکی بەرچاو پشتیوانیەکانی خۆی بۆ سەقامگیری عێراق زیاد دەکات

2018 August 27

سیگرید کاگ، وەزیری بازرگانی بیانی و هەماهەنگی پەرەپێدانی هۆڵەندی، چاوی دەکەوێت بە ئەندامانی تیمێکی 'کار بەرامبەر پارە' کە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی لێدەکرێت لە شاری کۆنی موسڵدا، ئەم تیمە لێرە کاردەکەن بۆ پاککردنەوە و ڕاماڵینیخۆڵ وخاشاكى سەر شەقامەکان له موسڵ، عێراق. وێنه: کلێر تۆماس/به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق/2018

بەغدا، 26 ئاب 2018- حکومەتی شانشینی هۆڵەندی بڕی 23.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (20 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە بەخێرایی لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینەش کۆی بەخشینەکانی هۆڵەندا دەگەیەنێتە 65.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (57 ملیۆن یۆرۆ).

مارتا ڕوێداس، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی "کاریگەری چالاکیەکانی سەقامگیری بە ڕوونی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دیارە. قوتابخانەکان دەکرێنەوە و ئاوی خاوێن دابین دەکرێتەوە و پردەکان کۆمەڵگەکان دووبارە پێکەوە دەبەستنەوە، نزیکەی سەدا حەفتای ئەو 5.9 ملیۆن کەسەی لە کاتی ململانێکاندا ماڵوحاڵیان بەجێهێشتووە، گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان. ئەو بڕی کارەی ماوە تەواو بکرێت نابێت بە کەم سه‌یر بکرێت، بۆیە ئەو بەخشینە باشه‌ى هۆڵەندا لە کاتی خۆیدا بوو."

سیگرید کاگ، وەزیری بازرگانی بیانی وهەماهەنگی پەرەپێدانی هۆڵەندی، وتی "زۆر گرنگە سەقامگیری بگەڕێندرێتەوە ئەم ناوچەیە وناوچەکانی تر کە لەلایەن داعشەوە کاولکراون. دابینکردنی ڕوانگەیەك بۆ خەڵكی تا داهاتوویەکی گەشتر ببینن زۆر گرنگە چونکە موڵک و گوزەرانیان هەمووی کاولکراوە وبژێوو وداهاتیان نه‌ماوه‌. بۆیه‌ ده‌بێت دامەزراوەکانی دابینکردنی ئاو و کارەبا و قوتابخانە و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی تر دروست بکرێنەوە." ئەم وەزیرە لەم دواییانەدا سەردانی شاری کۆنی موسڵی کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری چالاکیەکانی سەقامگیرکردنەوە لە هەرێمەکەدا.

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیریكردن لە مانگی ئایاری 2015 دا دامەزراندوه‌ بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەی کار بۆ دروستکردن وچاککردنەوە و زامنکردن لەوه‌ى كه‌وا جارێكى تر توندوتیژی و توندڕەوی  نه‌گه‌رێته‌وه‌ناوچه‌كه‌.

ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا 2,400   پڕۆژەی دەستپێکردوە لە 31 شار و شارۆچكه‌ى ئازادکراودا، بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ تا بە خێرایی بتوانن کاری شیاندنەوەی پێویست بۆ ژێرخان ئەنجام بدەن. نزیکەی 1,200  پڕۆژە لە ئێستادا تەواو کراون وزیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بە خستنەسەرکاری دەستی کاری ناوخۆ. لە موسڵدا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیریكردن 750 پڕۆژە جێبەجێ دەکات، 300 پڕۆژەی کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ، تەندروستی، پەروەردە و گوزەران تەواوکراون کە وادەکات خەڵكی شارەکە بە ئاسانتر ڕابگەن بەم خزمەتگوزاریانە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم ململانێیەوە لە 2014 دا نزیکەی سەدا حەفتای ئەو 5.8 ملیۆن ئاوارە عێراقیەی لە ماڵوحاڵی خۆیان هەڵاتوون، گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان. کاریگەری دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیریكردن لە پشتیوانی خەڵكیدا زۆر گرنگ بووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیریكردن 26 بەخشەری هەیە کە پابەند بوون بە بەخشینی 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوە لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

ئۆوێن ئۆ كه‌یسى ، تایبەتمەندى پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری لە عێراق - بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. (م): 009647901101984