بەغدا- له‌پێناو بره‌و‌دان بە هەوڵە نیشتیمانیەکان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گەندەڵی، وۆرکشۆپێكى دوو ڕۆژى ڕێکخرا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ په‌رپێدان لە ڕۆژانى 29 و 30 ی ئەیلولی 2018 دا بۆ باشترکردنی توانستی ئه‌نجومه‌نى باڵاى فیدڕال بۆ لێکۆڵینەوەی دژە گەندەڵی و ساختەکاری. ئەم وۆرکشۆپە بریتیە لە دەستپێکی زنجیرەیەك وۆرکشۆپ لەسەر چالاکیەکانی بنیادنانی توانست بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى فیدڕال بۆ لێکۆڵینەوەكانى دژە گەندەڵی و ساختەکاری بە ئامانجى ئاشناكردن بە نوێترین ستاندارده نێودەوڵەتیه‌كان لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکان و ته‌كنیكاریه‌كانى وردبینیی دادوەری لەڕێی تێکەڵکردنی زانیاریی ژمێریاریی و کارامەییە لێکۆڵینکاریەکانەوە. ئەم دانیشتنە مەبەست لێی بریتیە لەوەی كه‌وا كارامه بێت بۆ شیکاری چێوەی کاری دژە گەندەڵی لە عێراقدا بەراورد بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و باشترین کار لەسەر ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی بەو شێوەیەی ڕێنماییکراوە لە بەڵگەنامە جیهانیە سەرەکیەکاندا، بە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە گەندەڵیشەوە.
بۆ جەختکردن لەسەرگرنگی ئه‌م ڕوداوه و نیشاندانى پابەندبوون، ده‌سته‌ى بەڕێوەبەرانى ئه‌نجوومه‌ن باڵا بۆ وردبینى سەرۆکایه‌تى كرا لەلایەن سەرۆکی دەستەی وردبینکارانی باڵای فیدڕاڵی عێراقەوە لەلایەن دکتۆر صلاح نوری خەڵەف و ئەم بەڕێزە ئامادە بوو لە تەواوی دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکەمدا. دکتۆر صلاح وتی " ئه‌نجوومه‌نى باڵا بۆ وردبينى ڕۆڵی خۆی دەبینێت بۆ پشتیوانیکردنی لایەنە حکومیەکانی تر کە کاریان لێکۆڵینەوە و ڕێگریکردنە لە گەندەڵی بەو شێوەیەی یاسا دایناوە. لە 2019 دا، ئه‌نجوومه‌نى باڵا بۆ وردبینى هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وردبینیی دادوەری لە کەرتی گشتیدا، بەتایبەت لە دەزگا حکومیەکاندا کە هیچ نوسینگەیەکی گشتیی لێکۆڵەری تێدا نیە. بە پشتیوانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان ئێمە هیوادارین ئەم بەرنامەی بنیادانانی توانستە تەواو بکەین لەماوەی سێ مانگدا."
بەهۆی پابەندبوونی حکومەتەوە، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دڵنیاییدایەوە لەسەر نیازی خۆی بۆ بەردەوامیدان لە پشتیوانیکردنی لایەنە حکومیەکان بە کۆمسیۆنی دەستپاکی و دەستەی وردبینی باڵای فیدڕالی و نوسینگەکانی لێکۆڵەری گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمەش بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر کە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان ڕێبەری دەکرێت کە لە چێوەی یاداشتنامەیەکی تێگەشتنەوە دانراوە و واژۆکراوە لەنێوان به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و حکومەتی عێراقدا لە 2016 دا. ئەم پشتیوانیە دابینکراوە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان یەوە لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ پڕۆژەی چاکسازیی فیدڕاڵیی ئابوری کە لە 2016 دا دەستی پێکردوە بۆ دابینکردنی هاریکاریی تەکنیکی لەڕێی خستنەسەرکاری شارەزایانی نێودەوڵەتی باڵاوە بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازی نیشتیمانی ئابوری و دەستپێشخەریەکانی دژە به‌گەندەڵی.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسراء مەنسور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م): 009647722600576