سلێمانی، 7 ی تشرینی یەکەمی 2018- کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانيا و بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق كه‌سه‌ر به به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کارگێڕی پارێزگاکانی هەڵەبجە و کارگێڕیەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەمڕۆ 12 پڕۆژەیان خستە گەڕ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریە سه‌ره‌كیه‌كان بۆ نزیکەی 680,000 کەس. ئەم پڕۆژانە پێویستیە گرنگەکانی وەکو کەرتەکانی کارەبا و ئاو و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ بە ئامانج دەگرێت وده‌رفه‌تى کار بۆ 819 کەس دابین دەکات، بۆ پەنابەرە سوریەکان وئاوارەکانی ناوخۆ وئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا میوانداریان ده‌كات.
لە بۆنەی دەستپێکی پڕۆژەکاندا، جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێز ئەحمەد عەلی ئەحمەد وتی "ئەمڕۆ ئێمە واژۆی ڕێکەوتننامەیەکمان کرد لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌بۆ په‌رپێدان بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژە ژێرخانیەکان بە کۆی بوجەیەكی نزیكەی 2.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە هەموو پارێزگای سلێمانی و کارگێڕیەکانی گەرمیان و ڕاپەڕیندا. ئەم پشتیوانیە باشه‌ى کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی یه لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌بۆ په‌رپێدان وله‌کاتێكدایه‌كه هەڕێمی کوردستانی عێراق لەژێر قەیرانێکی توندی ئابوریدایە کە لە 2013 ەوە دەستی پێکردووە. چەندان ئاستەنگی و فشاری زیادبوو بەهۆی ئەو ژمارە گەورەیەی ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەرانی نێشتەجێی هەرێمی کوردستانەوە لەڕێی ئەم پڕۆژە خزمەتگوزاریە سه‌ره‌كیانه‌وه تیشکیان دەخرێتە سەر و کاریگەری دەبێت لەسەریان، به‌باشتركردنى سیستەمى کارەبا و ئاو و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆشەوە"
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێز کاوە عەلی کەریم دواتر وتی "لەبری سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا میوانداریان ده‌كات و به‌نوسینگەی پارێزگاری هەڵەبجەشەوە، سوپاسی بێپایان و دەستخۆشی ئاڕاستە ده‌كه‌ین بۆ کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانی و بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق كه‌سه‌ر به به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری سه‌ره‌كى گرنگ کە دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕێگاوبانى ناوخۆ و سیستەمی ئاوەڕۆ. جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ژێرخانیانە دەبێتە هۆی سودگەیاندن بە زیاتر لە 107,000 كه‌س و دەبێتە هۆی دروستکردنی زیاتر لە 255 هەلی کار به‌شێوه‌یه‌كى کاتی لە هەڵەبجەدا ".
بنیادنانی تۆڕێکی کاریگەری ئاوی زیادە وئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی و ناحیەکانی قەڵادزە و حاجیاوا و خورماڵ و گەڕەکی هەواری نوێ لە شاری کفری دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگەیی و ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی لەنێو چینە دۆخناسکەکانی کۆمەڵگادا لەکاتی شەستە بارانەکاندا. هەروەها بنیادانانی تۆڕێکی دابەشکردنی کارەبا لە شاری سلێمانی دەبێتە هۆی دابینکردنی کارەبای به‌شێوه‌كى ئاسایی بۆ نەخۆشخانە و قوتابخانە و وێستگەکانی دابەشکردنی ئاو و بە گشتییش سودگەیاندن بە هەموو کۆمەڵگا.
لە ساڵی 2018 دا و لەڕێی پشتیوانیە بەردەوامەکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵیەوە، بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق و دەسەڵاتدارە کارگێڕیەکانی پارێزگا لە هەرێمی کوردستان یان عێراقدا پشتیوانیان لە 28 پڕۆژە کردووە و بەمەش سوودیان گه‌یاندووه بە زیاتر لە 1,240,121 کەس لە ئاوره‌كان وده‌ربه‌ده‌ركراوان وئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا میوانداریان ده‌كات كه‌بویته‌هۆى دابینكرنى هەلی گوزەران بۆ 1,273 کەس.
به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عێراق كه‌سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان بروه‌ده‌ات‌به‌هاندانى چاكبوونه‌وه‌ى تواناكانى كۆمه‌ڵگانى ناخۆ ده‌دات ئه‌وانه‌ى كه‌زیاتر مه‌ترسیان له‌سه‌ر كه‌وا دوچارى كێشه‌بن له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یكى به‌فراوان وهه‌روه‌ها هانى كه‌سانى ده‌به‌رده‌ركراو ئاواره‌سوریه‌كان ده‌دات. ئەمەش بەدەستهات لەڕێی بەرنامەڕێژیی ماوە کورتی بنیادنانی توانستی بەڕێوەبردنی قەیران و شیاندنەوەی ژێرخانی خزمەتگوزاری بنەڕەتی و چاکبوونەوەی گوزەران و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو مارلی تینۆك، فەرمانبەری پەیوەندیەکان و ڕاپۆرتکردن، بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق، (م): 009647517419535