بەغدا- عێراق پابەندە بە هەوڵەکانی یه‌وه له‌پێناو بەدەستهێنانی ئاسایشى کەشوهەوا. هەوڵەکانی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانکاریه‌كان له کەشوهەوا دانیشتوانی ناوخۆ و سەرچاوە نێودەوڵەتیەکان ده‌خاته‌سه‌ر كار له‌پێناو زامنکردنی ئاسایشی ئاو وخۆراك وئه‌مانه‌ش ئەولەویەتی حکومەتن چونکە ئەمانە کاریگەری گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌گۆڕانکارییه‌كان له کەشوهەوا. ئەم لایەنە ئاماژەی پێدرا لە ڕاوێژکاریی پشکداران دەربارەی بەشداریە نیشتیمانیەکانی عێراق بۆ پشکدارانی چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی ڕێکخست به‌ئاماده‌بوونى نوێنەرانی باڵا له وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا، بازرگان، دارایی، گواستنەوە، ئیسكان، کشتوکاڵ، پلاندانان، زانست وتەکنۆلۆژیا، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانیەکان وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی شارەوانی به‌غدا. جگه‌له‌مه‌ش ڕێکخراوى ناحکومی كه‌پێشه‌نگن و‌توێژینه‌وه‌ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سەنتەری نیشتیمانی بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەنتەری پێشبینیکردنی بومەلەرزەش گشت به‌شداربوون له‌م وۆرکشۆپه‌دا.
جێگری وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌دكتۆر جاسم ئه‌لفه‌لاحى تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و به‌روپێشچوونانه‌ى كه‌له‌بەشداریە نیشتیمانیدا دیاریكراوه، كه‌وا زۆر گرنگه‌له‌به‌دواداچوونه‌كاراكان بۆ‌جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتننامه‌ى كه‌ش وهه‌وا كه‌واژووى له‌سه‌ر كراوه‌له‌لوتكه‌ى پاریس له‌ساڵى 2015. هه‌روه‌ها‌وتى " له‌سایه‌ى قوربانیدانى لاوه‌كانمان ئه‌مڕۆ عێراق ئارامه‌وناهێلین ئه‌مه‌به‌فیرۆ بڕوات. ئێمه‌پابه‌ندین به به‌چركردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى دووباره‌بنیاتنانه‌وه‌وبه‌شێوه‌ك كه‌وا به‌ته‌واوه‌تى به‌رده‌وامى به‌خۆیه‌وه‌ببینیت. چه‌ندین وه‌زاره‌ت پڕۆژه‌كانیان داڕشتوه‌به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ده‌ردراوه‌گازیه‌كان سنوردار بكرێت".
بەڕێوەبەری گشتی کاتیی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، بەڕێز جێرادۆ نۆتۆ، وتی "ئەو هەماهەنگی و هاوبەشێتیەی لە نێو دامەزراوە عێراقیەکاندایە لە پەرەپێدانی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كاندا ئاماژەیەکی ڕوونە کە عێراق پابەندە لە وەڵامدانەوەی داوای جیهان بۆ کارکردن لەسەر گۆڕانکاری کەشو هەوا. پاراستنی ژینگە كڕۆكى ئه‌ركه‌كانى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان. به‌رنامه‌كه‌مان ڕۆڵێکی بەهێز دەگێڕێت لە پێكبەستنی پەیوەندیەکانی نێوان پەرەپێدان و بەردەوامێتی ژینگەییدا، ئەمەش له‌پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام".
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بەشداریشە لە پشتیوانیکردنی عێراقدا لەڕێی جێبەجێکردنی یەکەمین پڕۆژەی گەورەی دامەزراوەی ژینگەی جیهانی لەسەر بەکارهێنانی وزەی تیشکی خۆر لە عێراقدا. ئامانج لەمە بریتیە لە کەمکردنەوەی گازە دەردراوەکان لەڕێی بەکارهێنانی دابەشکردنی وزەی خۆرەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی وزە بۆ کارە بازرگانیه بچوکەکان ودانیشتوان وخزمەتگوزاریەکانی شارۆچكه‌كان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسرا مەنسور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان. (م): 009647722600576